وتار
بێدەنگی لە شکاندنی شکۆ
محه‌مه‌د ره‌ئوف

پێشتر بزووتنەوەی گۆڕان خاونی ھەیبەت و جورئەت و شکۆیەکی ھێند گەورەبوو پارتی خۆی لە سیاسەت و کاری لایەگرانی لادەدا و نەیدەوێرا سەیری لایەنگرانیشی بکات . بەڵام ئێستا وای لێھاتووە، پارتی رۆژێک سەرۆکی پەڕلەمانەکەی و وەزیرەکانی دەردەکاو رۆژێک لە ناو پەڕلەمان لە پەرلەمانتاری دەداو رۆژنامەنوسانی دەردەکاو تا دەگاتە دەست بردن بۆ دادگاییکردنی رێکخەرەکەی، لە ئێستاشدا شکۆی لایەنگرانی دەشکێنی و سەرو برۆیان دەتاشێ و ئاودیویان دەکاو دەشڵێت خوێن لەلوتی لایەگرێکمان بێت، یەک بارەگاتان ناھێڵێن.
پرسیاری سەرەکی ئەوەیە پارتی چیماوە بە گۆڕانی نەکات، چی سوکایەتیەک نەماوە نەیکات، بێدەنگ بوونی گۆڕان لە ئاست سوکایەتیەکانی پارتی چی حیکمەتێکی تیایە، گۆڕان چیماوە لەدەستی نەدات و چاوەڕێی چیە، کوا ھەیبەت و جورئەت و دنگ دلێری جارانی، بێھێننە پێش چاو ئەگەر ئەوە گۆڕان وای لە لایەنگرێکی پارتی بکردایە چی روینادا، واتا ئێستا ھەمومان سوکایەتی و شەقێکی پارتی قەرزارین، ھێزێک نەتوانێ پارێزگاری لەلایەنگرانی بکات، چۆن دەتوانێت پارێزگاری لە مافی ھاونیشتیمانانی کوردستان بکات، ھێزێک لەسەر شکاندنی شکۆی رۆژنامەنوسانی و لایەنگرانی نەیەتە وەڵام، چۆن ھاوڵاتیان متمانەی پێ دەکەن لەسەر مافەکانیان بێتە وەڵام، لایەنگران و رۆژنامەنوسانی گۆڕان خۆشە بوون بە تێھەڵدان و شکاندنی شکۆیان لەلایە پارتیەوە، خەریکە پارتی گۆڕان بە تەنھا لە چوارچیوەی گردەکەدا کۆدەکاتەوەو سنوری کاری بۆ دیاری دەکات، دەمانچەکەی ئەدھەم بارزانی خەریکە دەچێت بە لوتی ھەمومانا، خۆ رەنگە ئەم رەفتارو ھەڵوێستانی پارتی بە زیانی خۆی بشکێتەوە، بەڵام پێوێستی بە ھەڵوێستی جدیتر ھەیە، تا لێرەدا بوەستێ و شەق نەخۆین یان با خۆمان سەرو برۆی خۆمان بتاشین، کەس نەیوتووە با گۆڕان شەڕی ناوخۆ درووست بکات، بەڵکو تەنھا بێدەنگ نەبێت، یاخود تەنھا دەست و دەمی روژنامەنوس و لایەگرە بوێرەکانی نەگرێت، بۆ ئەوەی پارێزگای لە شکۆی خۆیان و ھاوڕێکانیان بکەن،
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
29/09/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1