وتار
ئەوەی دەبێت ھەموو خەڵک بیزانێت...
عەلی حمە ساڵح

بزانن حکومەتی ھەرێم بۆ شاردنەوەی راستییەکانی داھاتی نەوت، گرێبەستی لەگەڵ کێ کردووە؟
بۆچی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ کۆمپانیای 
دیلۆیت بۆند ئیمزا دەکات؟
جیاوازی دیلۆیت‌و ئەوانی تر چی یە؟ 
ژوان احمد سعی
دوێنێ حکومەتی ھەرێم گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای دیلۆیت ئیمزا کرد بە مەبەستی وردبینی لە پرۆسەی دەرھێ،ان‌و بەبازار کردن‌و داھاتی نەوت... لەو بارەیەش وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند: ئیتر کەس ناتوانێ گومان لە داتاکانی داھاتی نەوت بکات
دیلۆیت کێ یەو چی یە؟
ناوی کۆمپانیا : دیلۆیت تەچ تۆھماتسۆ (deloitte touch tohmatsu)
بارەگای سەرەکی: شاری نیویۆرک
ساڵی ١٨٤٥ لەلایەن ویلیام وۆلش دیلۆیت دامەزراوە
ساڵی ١٨٨٠ لە نیویۆرک نوسینگەی کردەوە
ژمارەی کارمەندەکانی لە جیھان ١٨٢ ھەزار ( بەپێی ئاماری ٢٠١١)
داھاتی ساڵانە: ٢٨ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار ( بەپێی داتای ساڵی ٢٠١١)
ساختەکاری ئابڕوچونەکانی دیلۆیت
- ساڵی ٢٠٠٤ لە ئیتاڵیا لێکۆڵینەوە لە دوو ژمێریاری دیلۆیت دەستی پێ کرد بە تۆمەتی بەشداری لە ھەرەسھێنانی کۆمپانیای بارمالات کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی خۆراک لە ئەوروپا، بەو ھۆیەشەوە بارمالات ھەموو مامەڵەیەکی لەگەڵ دیلۆیت وەستاند، پاش ئەوەی بارمالات بە ھۆی کەمتەرخەمی ژمێریاری نزیکەی ١٣ ملییار یۆرۆ قەرزی ھاتە سەر‌و ئیفلاسی کرد.
- ساڵی ٢٠٠٥ بڕی ٥٠ ھەزار دۆلار سزا درا لە ئەمریکا بە ھۆی شاردنەوەی داتاو زانیاری دارایی
- ساڵی ٢٠١١ لە دادگاکانی سەنتەری دارایی دوبەی سکالای لەسەر تۆمار کرا بە تۆمەتی ئیھمال و ساختەو فێڵ کردن ‌و شۆردنەوەی پارە لە (بانکی لوبنانی - کەنەدی) ‌و بەپێی وەزارەتی خەزانەی ئەمریکی نزیکەی ٢٣٠ ملیۆن لەو بانکەوە رۆیشتوە بە گروپەکانی پەیوەست بە تیرۆریستانەوە.
- ساڵی ٢٠١١ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا کۆمپانیایی دیلۆیت ی تۆمەتبار کرد بە سپی کردنەوەی پارە بۆ بەرژەوەندی بازرگانانی ماددەی ھۆشبەر‌و پشتیوانانی تیرۆر.
- ساڵی ٢٠١٤ کۆمپانیای دیلۆیت شکستی ھێنا لە وردبینی لە ئابروچونی دزینی پارەو کەلوپەلی تەرخان کراو بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکانی سوریا کە بە ٦٢ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرا.
- ساڵی ٢٠١٥ لە سعودیە کارەکانی دیلۆیت قەدەغە کرا بە ھۆی سەرپێچی لە سیستمی دارایی ‌و بە بڕی ٣٠٠ ھەزار ریاڵ سزادرا.
بۆچی دیلۆیت؟
دیلۆیت ئەگەرچی زۆنیئ یش کردنی لە سەرتاسەری جیھانە، بەڵام لە ماوەی دوو دەھەی رابردوو، ئەم کۆمپانیایە زۆرینەی کارەکانی تەرخان کردوە بە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەراست‌و کەنداو بە تایبەت‌و لەو بوارەشدا لە وڵاتانی وەک ئیمارات‌و سعودیەو لوبنان کاری کردوەو چەندین کێشەی بۆ دروست بوە یان دروستی کردوە.
جیاوازی دیلۆیت لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکە لەوەدایە گشت کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری پیشەیی و راوێژکاری دارایی بەپێی رێسا‌و پێوەدانگە جیھانیەکان کاردەکەن بەبێ گوێدانە یاساکانی ئەو وڵاتەیئ یشی تیا دەکەن،بەڵام دیلۆیت بەپێی یاساکانی ئەو وڵاتە کاردەکات کە گرێبەستی لەگەڵ دەکات.
ئایا کاری دیلۆیت بە راستی وردبینی یە یان پەردەپۆش کردنی ئەو گەندەڵیانەی کە لە کەرتی نەوت‌و دارایی حکومەتی ھەرێمدا ھەیە؟
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
07/10/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12