وتار
پێنج مانگ دوای ڕێککەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتی
عەلی حمە ساڵح

پێنج مانگ تێپەڕدەبێت بەسەر واژووکردنی ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی، بۆ بەشێکی زۆری خەڵکی کوردستان ئەم ڕێککەوتنە جێگای ئومێد بوو، ھیوایەک بوو بۆ چاکسازی لە سیستمی حوکمڕانی، بۆ شەفافیەت و بەدامەزراوەییکردنی سێکتەری نەوت. 
جێبەجێبوونی بەندەکانی ئەم ڕێککەوتنە گرنگبوون بۆ ژیانێکی باش بۆ خەڵکی کوردستان. 
بەداخەوە لە واقعدا ئەم ڕێککەوتنە پێشەوەچوونی بەخۆیەوە نەدیووە؛ بگرە بەھۆی وەستانی کۆبونەوەی سەرکردایەتی ھاوبەش، ڕێککەوتنکە سڕکراوە. 
-دەبێت بزوتنەوەی گۆڕان، قسەیەکی جدی بکات لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەو گۆڕینی ئەم دۆخە خراپەی ئێستا، ئەگەرنا بزوتنەوەی گۆڕان خۆی بڕیار بدات، ڕێککەوتن تەنیا بە لایەک جێبەجێناکرێت، دڵنیام ھەر واش دەبێت و قسەی جدی دەبێت. 
ھیوادارم یەکێتی نیشتیمانیشی، مەوقیفی خۆی رونبکاتەوە بە کردەوە ، ئایا پشتیوانی ئەم سیستمەی ئێستایە لە سەرۆکایەتی ھەرێم!! سەرۆکایەتی حکومەت، دۆسیەی نەوت بردنی داھاتکەی ، موچە....؟ یاخود پشتیوانی ڕێککەوتنەکەو خواستەکانی خەڵکە!!!
بەندە پشتیوانێکی بەھێزی ئەم ڕێککەوتنە بووم، بەڵام مانەوەی بەم شێوەو جێبەجێنەبوونی ھیچ بڕگەیەکی، ھەڵوەشاندنەوەی باشترە لە کات کوشتن.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
19/10/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ