وتار
زستانێکی سەخت، ساڵێکی تاریک
عەلی حمە ساڵح

چیمان بەسەردێت؟ زستانێکی سەخت، ساڵێکی تاریک

خستنەڕوی ئەم زانیاریانە بۆ بێ ئومێدی نییە، بۆ دروستکردنی مەوقیف و بڕیاری بەرپرسانەیە.
١. حکومەت، پلانی ھەیە تا کۆتایی ساڵ فەرمانبەران و مامۆستایان یەک چارەکە موچە وەربگرن، ئەگەر ھەیە ھێزی ئەمنی و پێشمەرگە دو موچە وەربگرن، ھەتیوبارو کەمئەندامان... ھتد؛ ھیچ.

٢. نەوت وەک پێویست دابەشناکرێت و خەڵک بۆ گەرمکردنەوە پەنا بۆ کارەبا ببات، کارەباش نامێنێت، واتە: موچەو کارەباو نەوت نیە!

٣. ساڵی (٢٠١٧) ساڵێکی ئێجگار قورسە، چونکە حکومەتی عێراق بەمەرجێک بەشە بودجەی کوردستان دەنێرێت، حکومەتی ھەرێم (٢٥٠) ھەزار بەرمیل نەوتی ھەرێمی کوردستان و (٣٠٠) ھەزار بەرمیلی نەوتی کەرکوک رادەستبکات، ھەرێمی کوردستان ئەم رێککەوتنە جێبەجێ ناکات، چونکە...
- مەجالی گەندەڵی کەم دەکاتەوە
- پارەیەکی زۆریان لە کۆمپانیا نەوتییەکان وەرگرتوەو دیارنیە چیان لێکردوەو دەبێت ئێستا نەوت بدەنە کۆمپانیا نەوتییەکان.
- حکومەتی ھەرێم قەرزێکی زۆری ھاتوەتەسەر.

٤. لەبەر ئەوەی گۆڕان پرۆژەی ھەبو بۆ داھات و خەرجی سلێمانی و گەڕانەوەی بۆ ئەنجومەنی پارێزگا، یەکێتیش ئەمەی قبوڵنییە، دەیانەوێت گرفت بۆ پارێزگارەکەی دروستبکەن لە رێگای وەزارەتی ناوخۆوە، تاوکو کەس نەزانێت داھاتی سلێمانی چۆن خەرجدەکەن، بێ گومان پارتی بێ بەرامبەر ئەمە ناکات!

پلانێکی تۆکمە ھەیە بۆ لاوازکردنی سلێمانی لەڕوی دارایی، ئیداری، سیاسی.

٥. کۆتایی ئەمساڵ، قەرزەکانی حکومەتی ھەرێم (٢٨) ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت، جگە لە گرفتی داناغاز.

ئەم بابەتە بۆ رەشبینی نییە، بۆ ئەوەیە بزانین چی لەپێشمانەو مەوقیفمان رونبکەینەوە، بەھەر بیانویەک بەشداربون لەم حکومەتە زاڵم و فاسدە، بەشداربونە لە سزادان و برسیکردنی خەڵک.

ئەگەر نیەت ھەبێت، پلان ھەیە بۆ دەربازبون.

خەڵک چاوەڕێی ھەڵوێستی گۆڕان و حیزبە ئیسلامییەکانە.

پێویست ناکات یەکێتی رەخنە بگرێت؛ پارتی بە نەوتی کەرکوک و تەقتەق و غازی چەمچەماڵ ئەم حوکمە دەکات، سلێمانی وێران دەبێت، فەرمو مەوقیفتان ھەبێت (ھەمو یەکێتی).

ھیچ بیانویەک نیە بۆ بێ دەنگی و بێ ھەڵوێستی.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
28/10/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12