وتار
حەشدی شەعبی لبیک یاحسێن !!
دانا مەنمی

سەرباری بایکۆتی کوتلە سوونیەکان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی عیراق بە نوێنەرانی کوردیشەوە لە نێو ھەندێک حیزبی کوردیدا ! پرۆژە یاسایی حەشدی شەعبی پەسەند کرا ، بە پێی پرۆژە یاساکە بێت حەشدی شەعبی ھێزێکی سەربەخۆیە و بەشێک دەبێت لە سیستەمی بەرگری عیراقی و ڕاستەوخۆ لە ژێر فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکاندا دەبێت ، موچەو دەرماڵەو ئەرک و مافەکانی ھاوشێوەی سیستەمی سەربازی عێراق دەبێت ، ھەربەپێی یاساکە لە ماوەی ٣ مانگدا دابەشبکرێن بەسەر پارێزگاکانی عێراقدا .
حەشدی شەعبی تێکەڵەیەکە لە میلیشیا توندڕەوەکانی شیعەو ھێزە فاشیزم و تۆتالیتارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ھەموو جوڵەیەکی ئەم ھێزە کۆنترۆڵەکەی لە دەستی رۆحانیەکانی ئێراندایە و راستەوخۆ پشتیوانی لە سەرەڕۆی و پێشێلکارییەکانی ئەم ھێزە دەکەن ،  ئەم ھێزە میلیشیایە ھەر لە سەرەتاوە زەنگی مەترسی و ترس و تۆقاندن بوو بۆ سوونەو کوردەکان کەمینەکانی تری عیراق ، چونکە ئامانجی سەرەکی حەشدی شەعبی پاکتاوکردنی کوردو سوننەو کەمینەکانی ترە لە عێراق  قەلغانێکی بەھێزی ناوچە شیعەنشینەکانە،  سەرباری پاکتاوکردنی سوونەکان لە ناوەڕاستی عێراق ، ئامانجێکی تری میلیشیای حەشدی شەعبی مەترسی یە لە سەر ھەرێمی کوردستان  .
لەماوەکانی ڕابردوو چەند جاریک لە میحوەری گەرمەسێر و لە خورماتوو ھێزەکانی  پێشمەرگەی کوردستان و میلیشیای حەشدی شەعبی  پێکدادان ڕوویداو تەنانەت کار گەیشتە مریشکە ڕەشەو شەڕی کۆڵان بە کۆڵانیش سەریھەڵدا، دواجار ڕێکەوتنێکی سەربازی لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگەو میلیشیای حەشدی شەعبی دا واژۆ کرا ، لەدوای پرۆسەی ئازادکردنەوەی موسڵ لە دەستی تیرۆریستانی داعش ، ھەموو فۆکسەکان تەرکیزیان لەسەر شەری حەویجە ئامادەسازییەکانە بۆ گرتنەوەی حەویجەو ڕێوشوینی گونجاوە بۆ ئاوارەکان  ، بەدیوەکەی تریش دەیان پرسیار بەئەندێشەی فەرماندە سەربازییەکانی ھێزی پێشمەرگەدا گوزەر دەکات ، ئاخۆ  رۆڵی میلیشیای حەشدی شەعبی لە پرۆسەی ئازادکردنەوەی حەویجەدا چی دەبێت ؟ 
لەپشتی میلیشیای حەشدی شەعبیەوە  ئایەتوڵا سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەکان لە نەجەف خۆی حەشار داوە و ئێران رۆڵێکی گەورە لە ئاراستەکردنی حەشدی شەعبی دەگێرێت  ، عەمامە بەسەرەکان لە تارانەوە بۆ بەغدادو دیمەشق و بەیروت  بە پشتیوانی ئێران  لەھەوڵی مەشروعی ھیلالی شیعیدان ، رۆژگاریک بەعسییەکان  ( لبیک یا ێدام ) یان بوو ئێستاش شیعەکان ( لبیک یا حسین ) .
چیتر عێراق ئوستانێکی ئیرانە و مەترسی سەرھەڵدانی شەڕی مەزھەبی  و ئیتنی  ئایینی ئامادەگی ھەیە خوای گەورە ئێمەی کورد بپاریزیت چونکە ھەقی خۆمانمان بە زیادەوە وەرگرتووە و زیاتر لە سەدەیەکە لە پێناو کوردایەتی و کوردبوون و پاراستنی ناسنامەو شوناسدا قوربانی ئەدەین .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
28/11/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ