وتار
بەڵێ بۆ خوێندن...
‎بابەکر دڕەیی

بەڵێ بۆ ریسواکردنی گەندەلکاران...
ھاوڕییان ی گۆرانخواز!
مامۆستایانی برسی و ماندو!
بە ئەرکی سەرشانمم زانی وەک ئەندامێکی بزوتنەوەی گۆران و ھەروەھا وەک باوکێک کە ئەرکیەتی بیر لە ئایندەی ڕۆلەکانی خۆی و گەلەکەی بکاتەوە چەند رونکردنەوەیەک بدەم و داوا لە مامۆستایان بکەم کە لە سبەینێوە دەوام دەستپێبکەنەوە و داواکارم ھاوریکانیشم لە ناو بزوتنەوەی گۆران پشتیوانیم بکەم:
یەکەم: مانگرتنی مامۆستایان و موچەخۆران تا دواپلە ھەق و رەوایە و ھەرکەس مسقالیک ویژدانی ھەبێت نکولی لێناکات، و تا ئەو شوینەی کە ئەرکی حکومەتە دەرکەوت کە ئەم بەریزانەی دەسەلات ئەوپەری بیباک و بێمنەت و خەمساردن بەرامبەر بە موچەخۆر بە گشتی و مامۆستایان بە تایبەتی.
دوەم: بە ئەزمون دەرکەوتوە ولاتانی نەوتی زورینەیان بەرەو گەندەلی و زۆرداری رۆشتون یان ئەڕۆن، چونکە دەزگای دەولەت پارەیەکی مۆل ئەخاتە بەردەستی تاقمی دەسەلات و ئەوانیش بە پیچەوانەی ولاتە دیموکرات و پێشکەوتوەکانەوە کاریان بە باج و داھاتی وردەی ناو میللەت نییەو بەتەواوی سەربەخۆ و بێمنەتن لەوەی کێ کار دەکات و کێ بەرھەم دێنێ و کێ مناڵ پەروەردە ئەکات و کێ لە خانەی بەساڵاچوان ئەرکی پاککردنەوەی لە ئەستۆیە.
سێھەم: شیوازی خەبات و ململانێ لەگەل حکومەت و تاقمی دەسەلاتی لەو جۆرە ئەبێ ئیتر گۆرانی بەسەرابێت و بیری وردتری لێبکرێتەوە....دەرکەوت کە لەم ولاتە نە مامۆستا نرخی ھەیە کە پەروەردەی نەوەکانی داھاتو ئەکات، نە رۆژنامەنوس قیمەتی ھەیە کە راستیەکان ئەخاتە بەرچاوی میللەت و نە خەباتی مەدەنی و عاقلانە کە دەیەوێ بە زمانی سەردەم لەگەل دەسەلاتدارەکانی بدوێ.... لەم ولاتەی ئیمە تەنھا دو شت نرخیان بەرزە بۆ تاقمە دەسەلاتخوازەکان ئەوانیش نەوت(پارە) و دەسەڵات( ھێز).
چوار: کەواتە مادام دەسەلات ھەر ئەو دو شتەی لا گرنگە و باقی پێداویستیەکانی کۆمەلی لە بابەتی پەروەردە و گوزەران و ئازادی و ئاین و رۆشنبیری و ھونەرو ژیانیکی پڕ کەرامەتی لا ھیچە، ئیتر نابێ ئیمەش بە مزاجی ئەوان رۆلەکانمان بێبەش بکەین لە زانست و خویندەواری، بە تایبەت گەر بزانین فەوتانی خویندنی ئەمسال لانی کەم سەدو بیست ھەزار سال زیانی" کات" لە گەلی ئیمە ئەدات و ئەوەش زیانیکی ترسناکە کە رەوا نیە بە ھیچ بەھانەیەک ریگابدەین رووبدات.
پینج: با خویندن دەست پیبکاتەوە و ریسواکردنی گەندەلکاران و زورداران نەبیتە ئامرازیک بۆ زەربەدان لە نەوەی ئایندەو منالەکانی خۆمان، چونکە منالی ئەوان لە خویندنگە تایبەتیەکان ئەخوێنن و باکیان بە ھیچ نیییە.
داواکارم ھەموان لیپرسراوانە بیر لە منالان بکەینەوە و سەدان ھەزار سالی تەمەنی ئەوان...
گەندەلکاران جارێ ھەر ماون و ھەر دەمێنن، دەکرێ بۆ چەند ساتیک خەبات دژی ئەوان بوەستێ و باشتر و وردتر تەگبیر لە پاشەکشپیکردنیان بکریتەوە، بەلام کات ناوەستی و رەحم بە کەس ناکات.
ھیوادارم پەیامەکەم گەیشتبێ و خۆتان بریاری دروست و مێژوویی بدەن.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
03/12/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو