وتار
ڕۆڵی سێ لایەنەکەو بزوتنەوەی گۆڕان
دانا مەنمی

لە ئێستادا کێشەیەکی زۆر و ناڕەزایەتیەکی گەورە دروست بووە لەناو گردی پیرۆزی بزوتنەوەی گۆڕان ، بەشێکی زۆر لە ژورەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و و مەکۆکەکان و بازنەکان و بەشێک لە ئەندامانی جڤاتی گشتی و نیشتیمانی و ھەڵسوڕاوان و جەماوەری گۆڕان ناڕازین و بئ ئومێدبوون لە ئەندێشەو بیرکرنەوەی ھەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکە ، ئێستا بۆخەڵکی کوردستان ڕوون بوویەوە کە بزوتنەوەی گۆڕان چ عیلەتێکی بئ مەشروعە ، ئامانجی ھەڵسوڕاوانی گردەکە ئیدامە دانە بە خۆپیشاندانەکان و خواستی چارەسەرو موناورات و گفتوگۆیان نییە بۆ دەربازبوونی خەلکی کوردستان لەم دۆخە چەقبەستووە کە ژیانی کۆمەڵگای کوردی ئیفلیج کردووە .
بەکشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە ناو حکومەت و جومگەکانی حکومەتداری ڕاستەوخۆی کۆسپ لەمپەری بەردەم ھێزە سیاسییەکان نامێنێت و حکومەتێکی ڕزگاری نیشتیمانی لەنێوان ھێزە سیاسییەکان بئ بزوتنەوەی گۆڕان تەشکیل دەکرێت ، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان دەزانێت چی دەوێت بۆ لێکترازانی سیاسی و تێکچونی سەقامگیری و لەبار بردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی . 
سێ ھێزە سیاسییەکەی تریش ( یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی ) خاوەنی ئیرادەیەکی پتەو بڕیاری سەربەخۆی خۆیان نیین ، ئەمەش دوو ڕەھەندی ھەیە کە ئەوانیش :
۱. سێ ھێزە سیاسییەکە بەتایبەت یەکێتی نیشتیمانی و کۆمەڵی ئیسلامی کاریگەری ھیلالی شیعی و ھەژموونی ئێرانیزمیان لەسەرە کە چ کاتێک بخوازێت سازشیان پئ دەکات و چ کاتێکێش نەخوازێت ڕۆڵیان بزر دەکات لەناو پرۆسەی سیاسیداو قورمیشیان ئەکات بەو ڕیتم وعەقڵەی کە خۆی دەخوازێت . 
۲. سێ ھێزە سیاسییەکە ترسییان ھەیە لە تۆپھاوێژو تۆپخانەکانی میدیای فەرمی و نافەرمی و بندیواری بزوتنەوەی گۆڕان ، ئاخر ماوەی ساڵێکە کەس نەما بەپێوە کە قولی نەگرن و تۆمەت و تشھیرو بوختانی سیاسی بۆ ھەڵنەبەستن ، دوور لەھەموو عورفێکی میدیای دوور لەموراڵ و لە ئەخلاقی بەرپرسیارەتی میدیای عەقڵ و ئەندێشەی بیرکردنەوەیان بۆمبڕێژکراوە و ڕۆژانە ئەتەقنەوە بە ژینگەی سیاسی وئەدەبی و زمانی کوردییان بۆگەن کردووە .
چیتر تەوقیتی سیاسی لەبەرژەوەندی بزوتنەوەی گۆڕاندا نییە بۆ یاریکردن بەچارەنووسی خەڵک و فەرمانبەران و مووچەخۆران ، ھەر ڕۆژەی لەژێر ناوی دروشمێکی نوئ دا شەقامەکانیان پئ داگیر دەکات و کار لەسەر گەوجاندنیان دەکات لە ڕووی سایکۆلۆجی و فسێۆلۆجیەوە ، چیتر پێویستە خۆری تەمەنی ھەڵپەڕکێ سیاسییەکەی بزوتنەوەی گۆڕان و دەھۆڵکوتین و عەبادیچێتی کۆتایی پئ بێت .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
06/12/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ