وتار
خوێندنەوەیەک بۆ لێدوانەکەی سروە عەبدولواحید
ئومێد بابان

دوو رۆژ لەمەوبەر، سروە عەبدولواحید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان، لە کەناڵێکی عەرەبییەوە لێدوانێکی دا، کە دواجار ڕای جیاوازی لێ کەوتنەوە و ھەر کەسە و شرۆڤەیەکی تایبەتی بۆ کرد.
ھەندێک دژی وەستانەوە و بە ناپاک و خیانەتکار ناویان برد، ھەندێکیش باوەڕیان وا بوو کە ئەمە واقیعی ھەرێمی کوردستانە و نکۆڵیی لێ ناکرێت.
بەندە پێم وایە، کاتێک سروە دەڵێ، یاسای بوودجەی عێراق لە لایەن ھەرێمەوە بە فەرمانی حزبی ڕەت کراوەتەوە، ڕاست دەکات، چونکە پارتی و یەکێتی و گۆڕان و بەشێک لە حزبەکانی تریش، ھەرگیز بەو بەو بوودجەیە ڕازی نین کە پشکی ھەرێمی بەس بە ناو تێدا جێگیر کرابێت، جگە لەوەش، ئەو بوودجەیە کە بەشەبوودجەی پێشمەرگەی تێدا نەخرێتە بەرباسەوە، نەبێت باشترە، لەبەر ئەوەی، سێ ساڵە بەغدا دەستی دەستی بە خەڵکی کوردستان دەکات و فلسێکیشی بۆ پێشمەرگە و فەرمانبەران ڕەوانە نەکردووە.  
سروە کە دەبێژێ کەمال کەرکووکی خەڵک ڕاوەدوو دەنێ و خانووی خەڵکی عەرەب دەڕووخێنێ، ھەڵەی کردووە، چونکە ئەوە حەشدی شەعبی و گرووپە توندڕۆکانی شیعەن ئەو کارە دەکەن نەک کەس و حزبێکی دیاریکراو، وەک لە وەڵامی ڕاپۆرتەکەی حکوومەتی ھەرێم بۆ ھیومان ڕایتس وۆچیش ھاتووە، بەشێکی زۆری خانووەکان لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ھاوپەیمانانەوە خاپوور کراون.
ئەو ئەندامە کوردەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاشکاوانە پێی وایە، دەبێ لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوانەدا بکرێ کە فەرمانیان بەدەستە و سنووری کوردستان دیاری دەکەن.
دەشێ ئەو خاتوونە مەبەستی ئەوە بێت، دیاریکردنی سنووری باشووری کوردستان، ناکرێ تەنیا لەلایەن حزبێکەوە دیاری بکرێت، بەڵکە دەکرێ کۆی لایەنە سسیاسییەکان لەسەر چۆنیەتی و دەستنیشانکردنی ئەو سنوورە کۆک بن و پێکەوە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدەن.
کە دەشڵێ دەمانەوێ حکوومەتی بەغدا تەنیا لەم شەڕەدا یارمەتیی ژمارەیەکی دیاریکراو لە پێشمەرگە بدات، ھەمدیس مامەڵەی پارێزگا بە پارێزگا لەگەڵ بەغدا دووبارە دەکاتەوە و ئەوەش ھیچی لێ شین نابێتەوە جگە لە چاولەدەستیی بەغدا تەنیا بۆ مووچە. 
ئەوەندەی زانیومە، ئەو پەرلەمانتارە بڕواشی وایە، کە ناوەند پارە بدا، پێویستە پێشمەرگە بچێ لە بەغدا مووچە وەربگرێ. وەرگرتنی مووچە لە بەغدا، شتێکی ھێندە قورس نییە، دەکرێ بە کۆپتەرێک مووچەی پێشمەرگە بھێنرێت و بەسەر تاک بە تاکیاندا دابەش بکرێت.
سروە دەڵێ، پاش شەڕی داعش حکوومەتی ناوەند کێی دەوێ لە سەرکردەکانی ھەرێم با سزای بدا. ھەمووان دەزانن، حکوومەتی ھەرێم خاوەن دامەزراوەی شەرعییە و ئەگەر بڕیار سزادان بێت، لێرەوە دەدرێ نەک لە شوێنی تر.
"لە ٢٠٠٤ەوە بەغدا خۆی نەیویستووە لێپێچینەوە لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمدا بکات".
سروە خاتوون، لەو ساڵەوەی باست کردووە، بێجگە لەوەی ھەر مەرجەعێکی باڵای شیعە و سوننە بیرە نەوتی تایبەتیان ھەیە، تەراتێن و تەخشان و پەخشان بە پارەی میللەتەوە دەکەن.
کە دەشڵێی: :بە داخەوە لە بەغدا پشتیوانیێکی ئەوتۆمان نییە حکوومەتی ھەرێم ملکەچی بەغدا بکەین."
پێت دەڵێم، بەغدا ھەرگیز ملکەچی داواکانی ھەولێر نەبووە، بگەڕێوە بۆ ساڵی ٢٠٠٦، لە کوێدا ماددەیەک لە ماددەکانی ١٤٠ جێبەجێ کرا؟
"ئەوە ئێمەی نوێنەرانی کوردین لە بەغدا دەمانەوێ ھەرێم کۆی داھاتەکەی رادەستی بەغدا بکات".
وەڵام: لە ٢٠١٤وە ھەرێم داھاتەکان ڕادەست دەکات، کوا بوودجە؟؟ کوا مووچە؟؟ کوا داھاتی گشتی؟؟
"ژنە شەھیدەکانی پێشمەرگە کاری لەشفرۆشی دەکەن".
خەڵک بە ھەڵە لەو ڕستەیە تێگەیشتووە.
بەڵێ، ژنە شەھیدەکان لەلایەن بەرپرسانەوە قۆزراونەتەوە، دەزانم تۆ مەبەستت کاری لەشفرۆشی نییە بە مانا تەواوەکەی، بەڵام لە ھەر کونجێکدا بۆیان بلوێت، لە ڕووی سێکسییەوە دەیانقۆنەوە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
10/12/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ