وتار
پەیامێکی دیکە بۆ مەسعوود بارزانی
ئومێد بابان

بەڕێز کاک مەسعوود، بەندە لە ٢٠١٣ بە نامەیەکی شەخسی پەیامێکم ئاڕاستەی جەنابت کرد، ھەرچەندە نازانم موستەشارەکانت گەیاندوویانە یان نا، بەڵام بە وردی باسی ئەوەم کردبوو کە ژیانی خەڵک ناخۆشە و ھاونیشتمانیان پێویستیان بە ئاوڕلێدانەوە ھەیە، نووسیبووشم کە کادرانی پارتی لەوپەرٍی نەھامەتیدان و پێویستە لایەکیان لێ بکرێتەوە.
ئێستا جگە لە دووبارەکردنەوەی ھەمان قسەکانی پێشووم، دەمەوێ ئەوەش بڵێم، بەشێک لەو دارودەستەیەی کە لە دەزگای رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی داتناون، لایق نین و بگرە ھەندێکیان کوڕە بەعسی و دەستیان سوورە بە خوێنی ڕۆڵەی کورد.
تەنانەت ھەندێکیان نازانن وتارێکیش بنووسن و بە وشەیەکیش بەرگری لە پارتی و لە کوردبوون و لە نیشتمانیش بکەن.
بەڕێز سەرۆک، من کە ئێستا ئەوپەڕی دڵم پرە لە ئۆتۆمبێلی ئاخیر مۆدێل و ئەرقا خانووی بەرپرسان، دەمەوێ ئەوەش بدرکێَنم کە رێگادان بە خەڵکی ناشاییستە بۆ ھەندێک شوێن، لە شکۆی دامەزراوەکان کەم دەکاتەوە.
تەنانەت، سەروەریی نیشتمانێکیش لەسەر ئەوە بەندە کە سەرۆکەکەی کێیە؟ چی دەکات؟ چۆن بەرەوڕووی گەندەڵی دەبێتەوە؟
چاکسازییش دەبێ لە ھەمووانەوە دەست پێ بکات، سەرۆک، نابێ ئەو خاکە پیرۆزە بخرێتە ژێر ڕکێفی بەعسییەکانەوە، ئەوان تا دوێنێش ھەزاران ھەزاریان لێ ئەنفال و کیمیاباران کردین، بێباکانە کۆمەڵَکوژیان کردین و پیر و منداڵ و گەنجیان زیندەبەچاڵ کردین.
دواقسەم ئەوەیە، سەرۆکێکی باش بە، ھەمووان بە منداڵی خۆت بزانە و ھەرگیز لە باوکایەتی درێخی مەکە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
15/12/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ