وتار
فرمێسکی ئاڵای کوردستان!
عەلی حمە ساڵح

ئەمڕۆ ئاڵای کوردستان فرمێسکی دەڕشت..
ھاتە قسەو ئەو چیرۆکانەی دەگیڕایەوە، کە ٢٥ ساڵە بینیویەتی... سەدان چیرۆکی قێزەونی ھەڵگرتبوو..
ئاڵا، دەیگوت: ئەمڕۆ کەسانێک وەک دۆستی من و نیشتیمان لەبەردەممدا وەستاون، ڕێزم لێدەگرن!!، بەڵام من ھێشتا ئەو ھەزاران چیرۆکە قێزەونەیانم لەبیرنەکردووە بەبەرچاومەوە کردیان.. 
من شاھیدی دزینی ھەزاران ملیۆن دۆلاری ھەژارانی ئەم وڵاتەم کە لەپێش من بردیان، من شاھیدی ساختەکاری و بەدڕەوشتی بەشێک لەمانەم کە ئەمڕۆ لە پێشم وەستابوون. شاھیدی درۆ و داگیرکردنی زەوی و نامووسپیسی و دەیان چیرۆکی دیکەی قێزەونیانم. 
ئەمڕۆ ئاڵا بەچاوی پڕفرمێسک و قوڕگی پڕگریان، ھاواری کرد: ئێوە نەدۆستی منن نە نیشتیمان، نیشتیمانپەرەوەر دزی لە ھاونیشتیمانیەکانی ناکات! پۆست و پارەی دزراو بۆ قومارو تێرکردنی ئارەزووە ناشرینەکانی بەکارناھێنێت. 
بۆیە من ئەم ڕێزلێنانە درۆیەی ئێوەم نەویست.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
18/12/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ