وتار
پەروەردەی سیاسی و کوردایەتی و مرۆڤبوون
دانا مەنمی

ئەفسوس لەنێو کۆمەڵگای کوردیدا دڕندەو مرۆڤی کوشندە ھەڵگرو بارگاوی کراو بە ئیرھابی کوشتن و تیرۆرو تۆقاندن خۆیان حەشار داوە ، جا ئیتر ئەو بکەرە دەسەڵاتی سیاسی یە یاخود باوک ، برا ، دایک خوشک !!!
لە زۆنی سەوز مێردێک ھاوسەرەکەی خۆی بەشێوەی وەحشیگەرانە ۱۲ پەراسوو فەقەراتی پشت و ملی دەشکێنێت !! لەبەردەم قەڵای ئازادی و حیزبی دیموکرات تەقینەوە ئەنجام ئەدرێت و حەوت کەس دەکاتە قوربانی !!
لەزۆنی زەردیش باوکێک کچەکەی خۆی ئاگر تێبەرئەدات !! مامۆستایەکی ئاینی لەبەردەم ماڵەکەیدا دەدرێتە بەر ڕێژنەی گوللەو تیرۆر دەکرێت !!
لەڕابردووش لە کەرکوکی دڵ و قودسی کوردستان خەڵک لەسەر تاتۆیەک تیرۆر دەکرێت لە پایتەختی کوردستانیش خەڵک لەسەر فول لایت گولەباران دەکرێت !!
کۆمەڵگای کوردی نەلە عەقڵ و سیستەمی ئیسلامی نەلەعەقڵ و سیستەمی عەلمانی خێرو بەختەوەری بەدەست نەھێناو ھەمووان بەعەلمانی و ئیسلامی و لیبراڵ و سۆسیالەوە مرۆڤی کوردیان بئ نرخ و بئ بەھا کرد ، ھاونیشتیمانی لەژێر سایەو سێبەری سیستەمی حیزبۆکراتیدا داماڵدرا لە بەھای ئینسانبوون و لە بەھای نەتەوەو نیشتیمان و خاک ، پەروەردەی سیاسی لەکوردستان مرۆڤی ئیستسمار کردووە لەسەر وەھمی حیزبی و ھۆنینەوەو ھەڵبەستنی تۆمەت و بوختانی سیاسی .
لەکوردستاندا دەستەواژەی کوردایەتی بووەتە کەرەستەو ئامراز بۆ جوڵاندنی ھەست و سۆزی خەڵک و گەوجاندنی کۆمەڵگاو ئاڕاستە کردنیان بۆ مەھام و مەرامی سیاسییە ، لەپشت دەستەواژەی کوردایەتیەوە ئیرادەی کوردبوون و مرۆڤبوون ئامادەگی نییە و ھەمووان لە خاڵی لاوازی یەکتردەگەڕێن کە چۆن یەکتر و مرۆڤی کورد بێحورمەت بئ ڕێز بکەن .
شانازی بە کام جوانی و کام پیرۆزییەوە بکەم کە خالین داماڵدراوین لە مرۆڤبوون ، مرۆڤ و مێرولە یەک مافیان ھەیە .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
27/12/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ