وتار
پشکی حکومەتی ھەرێم و کۆمپانیاکان لە ھەر گرێبەستێکی نەوتدا چەندە؟
عەلی حمە ساڵح

ئەو پشکانە کامانەن حکومەتی ھەریەم دەیفرۆشێت؟ 

ئەگەر وادابنێین بەرمیلێک نەوت ١٠٠پشکە یان بۆ ئاسنتر تێگەیشتن دەڵێین ١٠٠ دۆلار. 
١- ١٠ دادەنەنرێت وەک موڵکانە بۆ حکومەت. 
٢- ھەتا ٤٠ دادەنرێت بۆ گەڕانەوەی تێچوونی بەرھەمھێنانی نەوت، ئەم تێچوونە تا ئەو کاتەیە کە کۆمپانیان کۆی ئەو پارەی خەرجیانکردووە وەریدەگرنەوە، واتە: بەردەوام نابێت و کەم دەبێتەوە، دوای تەواوبوونی یان کەمبوونەوەی بەسەر بەشەکانی دیکەدا دابەش دەبێت. 
‌ ئەوەی حکومەتی ھەرێم دەڵێت: کۆمپانیا نەوتییەکان ١٠ ملیار دۆلار وەبەرھێنانیان لە نەوتی کوردستاندا کردووە، ھەمووی وەردەگرنەوە لە حکومەتی ھەرێم لەئەم ڕێگەوە . 
ئێستا ئەم پارە وەک پێویست نادرێتە کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنان و گرفتی دروستکردووە. 
ئەم خاڵە گەندەڵی زۆری تیدایە، بەرپرسانی پارتی و یەکێتی، چەندین کۆمپانیایان بەناوی کۆمپانیای خزمەتگوزاری و ئەمنی دروستکردووەو گەندەڵی و قۆرخکارییەکی زۆری تێدایە، بۆیە ئەم تێچوونی بەرھەمھێنانە زیاددەکات و لە ئەنجامدا داھاتی حکومەت کەم دەکات. 
٣-٣٢ بۆ خەزێنەی حکومەتی ھەرێم. 
٤- ١٨ بۆ گروپی کۆمپانیاکانە، وەک قازانج، لەو بڕە نزیکەی ١٤ بۆ کۆمپانیای بیانییەکانەو ١٤ بۆ حکومەتی ھەرێمە بەناوی پشکی کۆمپانیای کوردستان بۆ دۆزینەوەو بەرھەمھێنانی نەوت، ھەرچەندە ئەم کۆمپانیایە بەپێی یاسای نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٠٧ دەبوو دروستکرابا، دروستنەبووەو ئێستا پشکی ئەم کۆمپانیا کە ( ٤) ە حکومەت دەیەوێت بیفرۆشێت. (واتە ئەمە دەفرۆشێت)
بەپێی یاسای نەوت و غازی ھەریەمی کوردستان. کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنان چەندین جۆری باجیان لەسەرە ، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانداوە.
ئەم جۆرە لە گرێبەست کێڵگە گەورەکانی ھاڤاناو بای حەسەن و خورمەڵە ناگرێتەوە کە زیاتر لە ٣٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت، بەرھەمی ڕۆژانەیەتی، ئەم کێڵگانە ھی حکومەتی عێراق بوون لە سنوری کوردستان و ئێستا لەدەست ھەرێمی کوردستانەو کۆمپانیای کاری نزیک لە پارتی کراوە بە شەریک.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
07/01/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12