وتار
ئەرئ چی دەکەن؟
عەلی حمە ساڵح

سێ پرسیار لە سێ حیزب
گومانم لە وە نییە ئەوەی یەکێتی دەیڵێت بە دەنگدەرو لایەنگری خۆی و گۆڕان و جەماوەری کوردستان، جگە لە کۆمەڵێک قسەی بێ کردار ھیچی دیکە نیی ە، ئەوەی لای یەکێتی گرنگە گوێڕایەڵی پارتی و وەرگرتنی شتێکی کەم لە زۆرەکەی پارتییە. 
لە ھەڵوێستی سیاسی و حزبی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو دەپرسم؟ ڕەخنەم ھەیە. ...
یەکەم: بەڕاست داھاتی سلێمانی کە زیاتر لە ٤٠ ملیۆن دۆلارەو پارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگا ئاگایان لێنییە چۆن خەرجدەکرێت؟ بۆ باسناکرێت؟ بۆ گۆڕانە ئەم پرسیارە. 
دوو: کە یاسای بودجەی عێراق پەسەندکرا، وەک دەستکەوت باستان کرد و ئێستا ھیچ. 
پارتی و بەرپرسانی یەکێتی لە حکومەت یەک ھەفتەیە بڕیاریانداوە پەیوەست نەبن بە یاسای بودجەوەو خۆیان نەوت دەفرۆشن، بەڵام ئێوە بێدەنگن، وەک ئەوەی یاسای بودجەی وڵاتێکی دیکەبێت، بۆ؟ چونکە چاوەڕێی وەفدی پارتین و دانوسان؟ 
سێ: نامەکانی د.ئاشتی ھەورامی لە ویکلیکس ئاشکرابوو، ھیچ کام لەم حیزبانە وشەیەکی فەرمیان نەوت، وەک ئەوەی فرۆشتنی پشکی نەوتی حکومەتی وڵاتێکی ئەمریکای لاتین بێت، ھیچ نەبێت بە دەنگدەری خۆتان بگوتبا راستە یان ھەڵە! دژین یان پشتیوان؟. 
بەڕاست کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت وەزیری حیزبە ئیسلامییەکان چی دەڵێن بۆ ئەمە، ھیچ؟
حزبی سیاسی لەکوێی دونیادا لە پرسی وا گرنگدا بێ لایەن و بێ دەنگە!!!!
تکایە؛ نەڵێن کەناڵەکانمان قسەی لەسەر دەکات. ھەڵوێستی فەرمی حیزب زۆر جیاوازە لە دوو راپۆرتی تەلەفزیۆن، ئەگەر ھەڵوێست و کردارو بەرنامەی حیزب لە دوو ڕاپۆرتدا خۆی بینیەوە، جیاوازی سیاسی و ڕۆژنامەنووس چیە؟
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
09/01/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ