وتار
دوو ئیدارەیی دەستان ماچ دەکات!
سلێمان عه‌بدوڵڵا


لەئێستاوە ھەتا داعش لەموسڵ ڕادەماڵدرێت ، کورد لەبەردەم سێ بژاردە دایە، ئەوانیش : ـ (ڕاگەیاندنی سەربەخۆی ) ( جاڕدانی کۆنفیدڕاڵی) یان (گەڕانەوە بۆ دوو ئیدارەیی )!
خەونی بارزانی سەربەخۆییە، بەڵام خەونی حزبەکەی دوو ئیدارەییە. خەونی زۆر لەسەرکردە دەستڕۆیشتوەکانی ئێستای یەکێتی و گۆڕان، دوو ئیدارەییە، بەڵام ویست و خواستی سەراپای جومگە جەماوەری و حزبیەکانی ئەوان سەربەخۆییە!
گرفتەکە ئەوەیە، نەبارزانی دەتوانێت بەپارتی سەربەخۆیی بنیات بنێت و نەجەماوەری (یەکێتی و گۆڕانیش)دەتوانن خواستە مێژووییەکەیان (مافی چارەی خۆنوسین) لەژێر سایەی ئەم سەرکردانەدا، لەئێستادا بھێنەدی.

لێرەدا ھەم بارزانی و ھەم ڕای گشتی گۆڕان و یەکێتی، گرفتەکەیان، نائامادەگی مام جەلال و نەبوونی (سەرکردە یان سەرکردایەتیەکە) کەبتوانێت وەک مام جەلال سیاسەت بکات. بەتایبەت ماڵی یەکێتی ھەتا دێت ناڕێکتر دەبێت و زۆنەکەش، بەگشتی لەسۆنگەی سیاسەتی بێ متمانەیی و پیلانگێڕیەەوە، زیاتر لەنێوان یەکێتی و گۆڕاندا، پەرتەوازە دەبێت.

خۆ ئەگەر پێش ڕاماڵینی داعش، بارزانی نەتوانێت ڕێ لەخواستە حزبیەکانی پارتی بگرێت و یەکێتی نەتوانێت ماڵی خۆی ڕێکبخاتەوە و گۆڕان و یەکێتیش، نەتوانن وەک یەک تیم، زۆنەکەیان بەڕێوەبەرن و خواستی پەڕاوێزخستنی ئیسلامیەکانیش وردە وردە زیاتر پەرە بسێنێت، ئەوا لەبری دوو بژاردەکەی تر، واقعەکە پێمان دەڵێت : ـ دوای داعش دوو ئیدارەیی دەستان ماچ دەکات
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
15/04/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ