وتار
سزادراوان لەدوای چاکسازی چۆن دەگەڕێنەوە نێو کۆمەڵگا.!!
پارێزەر: لوقمان مصطفی


 لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمداولەکۆتایی ھەموو ساڵێکدا، وەرزی دروێنەی ئاماری ساڵی ھەموو ئەو تاوانبارانە رادەگەیەنرێن،  کەلەپارێزگاکانی ھەرێمدا سزادراون،بەتایبەت ئەو ئامارانەی لە پارێزگای سلێمانی لە تاوان و کوشتن سەرجەم تاوانەکانیترکە  دوایین سزادراویان ناردووەتە نێوبەندیخانەی چاکسازی،واتە بینای چاکسازی گەوران لە سلێمانی.
 "بەرپرسانی ئەم گرتووخانەیە دەڵێن ژمارەی ئەو تاوانبارانەی دادگا سزای داون ئەمساڵ کەمتربوون لە چاو ساڵی پاردا". بەڵام،،ئاماژەیان بە ھۆکارەکەی نەکردووە.! ئایا تاوان کەم بۆتەوە؟یان بەھۆی کەمی دەوام وبایکۆت کردنەوەبوە کەیسەکانیان لەدادگاماوەتەووە.!
بەپێ ئەو ئامارانەی ساڵی ٢٠١٦ کە چاکسازی گەورانی سلێمانی خستیەڕوو تەنیا لەم ساڵدا" ١١٥٥ " تاوانبار لە سنووری پارێزگای سلێمانی سزادراون و نێردراون بۆ ئەم گرتووخانەیە.
لەنێویاندا زۆرترین تاوانەکانی کوشتن، بازرگانیی و بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەرەوەن، بەجۆرێک تەنیا لە ساڵی ٢٠١٦ دا ٣٣٥ کەس بەتاوانی کوشتن سزادراون ھەروەھا ٢١٨کەسیش بەتاوانی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەرەوە زیندانیکراون.
سروشتی زیندانیکراو وەھایە کە ساڵ دەژمێرێ بۆ تەواوکردنی ماوەی سزادانەکەی، بەشێکی زۆریشیان چاوەڕێی لێبوردنی گشتین، بەڵام لە ھەرێمی کوردستان چونکە پەرلەمان لە کارخراوە، ئەمساڵ لێبوردنی گشتی ھەواڵی نەبوو.
لە ئامارەکەی چاکسازیی گەوران ھاتووە، لەمساڵدا شەش سزادراو لەناو زیندان بە ھۆکاری جیاواز گیانیان لە دەستداوە ٢ سزادراویش بە لێبوردنی تایبەت ئازاد کراون. ھەروەھا ٩٩٧ سزادراویش وادەی حکومەکانیان تەواو بووە و ئازاد کراون، بەڵام ھێشتا ١١٥٥ سزادراو لە گرتوخانەکەدا ماونەتەوە.
ھەڵبەتە ئامانجی ھەر گرتووخانەیەک، چاکسازیی ئەو تاکانەیە کە تاوانیان بەسەردا ساخ دەبێتەوە، ھەموو ئەو ئامانجانەن کە بەکاردەھێنرێن، بێگومان دەبێت لە بیرۆکەی چارەسەرکردنی زانستی و سەردەمیانە بێت.
واتە درووست وایە کە گەڕانەوە نێوکۆمەڵگا وەک ھەرکەسێکی ئاسایی ژیانێکی نوێ دەست پێبکەن بەوپەڕی بڕوابەخۆبونەوە ژیان بگوزەرێنن.
ھەر چەندە ھەرلە سەرەتادا گرینگترین شت ئەوەیە کە رێگایەک پیشانی تاوانبار بدرێت و ئامادە بکرێت بۆ وەرگرتنی ئەزموونی گۆڕان و چارەسەرکردن، بێگومان کاریگەری ئەم چارەسەرکردنە دەکەوێتە ئەستۆی تێگەشتن و بڕوای تاوانبار کە بەتایبەتی ئەو چارەسەرکردنەی بۆ دانراوە، چونکە زۆرجار تاوانبار بۆ وەرگرتنی ئەم رێگایانەی بۆ چارەسەرکردنی دەگیرێنەبەر ئامادەیی نییە،  بەڵام بەپێچەوانەی ئەم بۆچونەش کەسانێک ھەن  لەسەر سەرپێچیەکی ئاسایی سزادراوە.
 چونکە کەسی سزادراو مل کەچی یاساکانی چاکسازی نابێت، لەگەڵ ئەوەشدا چاکسازیەکەی بەدیوە نەرێنیەکەی وەرگرتووە،کاتێک دەگەرێتەوە نێوکۆمەڵگا کۆمەڵێک کاری نەشیاوھەڵسوکەوتی نامۆ فێردەبێت.بێگومان ئەوکارمەندانەی چاکسازی بەڕاپۆرتی تایبەتی  سەروی خۆیان لەومەترسیە  ئاگادار دەکەنەوە.
ھەربۆیە پاش ئازادکردنیشی لەلایەن دەزگاتایبەتمەندەکانەوە چاودێری وردی دەخرێتەسەر،بۆئەوەی نەبێتە ھۆی زەرەروزیان گەیاندن بە ھاوڵاتیان.
 چونکە گرنگی چارەسەرکردنی تاوانبار خۆی لەوەدەبینێت کە تا چەند ئەو پڕۆگرامەی کە بۆی  دانراوە لەگەڵ تاوانبار دەگونجێت، بە شێوەیەک کۆمەڵگە بپارێزرێت، لەلایەکی دیکەوە دەبێت تاوانبار ئامادەبکرێت بۆ ژیان، ئەمەش بەبێ بوونی پڕۆگرامێکی ھەمە جۆر و پلانێکی ورد نایەتە دی، بۆیە دەبێت پڕۆگرامەکە وا دابنڕێت کە سادە بێت و کاریگەری ھەبێت لەسەر تاوانبارەکە، ھاوکات دەبێت ئەو پلانەی کە دادەنرێت بڕەخسێت لەگەڵ ئەو ھۆیانەی کەوا تاوانبار بۆ ژیانێکی چاک و پابەند بە یاسا پێی دەگۆڕدرێت، ھەربۆیە دەبێت بە بەردەوامی چاودێری ئەو رێگایانە بکرێت کە لە پلانەکە ھەیە و ھاوکات گۆڕانکاری تێدا بکرێت، تاکو کەسی گیراو ببێتە ئەندامێکی چالاک بۆ کۆمەڵگە.
ئەوەی لێرە گرنگە ئەوەیە کەوا تاوانبار بۆ کاتی ئازادکردنی ئامادەبکرێت و یارمەتی بدرێت لە ھەموو قوناخەکانی ژیانی توانای بەرەنگاربوونەوەو چارەسەرکردنی گرفتەکانی ھەبێت، بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ کۆمەڵگە خۆی بگونجێنێت، کە ئەمەش دەبێت بە ئامۆژگاری و ڕێگا پیشاندانی تاوانبار پێش ئازادکردنی، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت پەنا ببڕێتە بەر بنچینەی ڕێزبەندی و، لە قۆناخێک لەم قۆناخانە ئەگەر بینرا تاوانبار بەرەو چارەسەرکردن دەڕوات، دەکرێت سزاکانی لەسەر سووک بکرێت بە جۆڕێک کەئازادیەکی دیاری کراوی لە ھاتووچۆی لە نێو بەندیخانە ھەبێت، تا پێش ئازادکردنی تێبینی ئەوە کرا بێت کە ئەو تاکە دەتوانێت لە نێو کۆمەڵگەش بە ئاسایی ھەڵسوکەوت بکات، ھاوکات ناشبێت کۆمەڵگە بەرامبەر تاوانباران بێ ئومێد بێت، چونکە چاکبوونەوەیان مەحاڵ نییە.
بەم شێوازە دەتوانیین دڵخۆشبین بەشانازیەوە بڵێین ئاماری تاوان لەم ساڵدابەپێی ئەم پەیڕەوو پرۆگرامە و جێبەجێ کردنی تەواوی یاسا لەنێوگرتوخانە چاکسازیەکانی ھەرێم وبەتایبەت پارێزگای سلێمانی ڕوی لەکەمی کردوە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
19/01/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
123