وتار
ترەمپ و موحەلیلی کورد
محه‌مه‌د ره‌ئوف

ھەموو ئەوموحەلیلانەی کورد کە لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا پێیان وابوو کەگەلی ئەمریکا دەنگ بە ترامپ نادات و ھێلاری بە ئاسانی سەردەکەوێت.. پێشبینیەکەیان بەوشێوەیە بوو کە بینیتان .. ئێستاش تەحلیلی روانینی ترەمپ دەکەن بۆ داھاتوو.. نەک سیاسەتی بەرامبەر بە ئەمریکا خۆی بەڵکو بەرامبەر بە دوونیا و تەنانەت بەرامبەر بە کورد و سەرەبەخۆیی و نەوتی ھەرێم و کۆبونەوەی پێنج قۆڵی و کێشەکانی ھەرێم... نازانم کەسێک ئەگەر لێکۆَلینەوەو دیراسەی ووردی بۆ گەلی ئەمریکاو سیاسەت و ستراتیژی کۆشکی سپی نەبێت.. چۆن دەتوانێت پێشبینی بۆ دونیابینی و سیاسەتی ترامپ بکات بۆ دەرەوەی ئەمریکا.. چونکە ئەمریکا ولاتی موئەسەساتەو تاکەکەس بڕیار نادات.. ئەمریکا پلانی ستراتیژی دەیان ساڵەی ھەیە بۆ ناوخۆ و بۆ دەرەوە... مامەڵەو سیاسەتی ئەمریکا لەسەر بەرژەوەندی ئەمریکا بونیادنراوە.. لەکوێ بەرژەوەندی ئەمریکا ھەبوو .. سیاسەتی ئەمریکا لەوێیە... ئەگەرچی سیاسەتی کۆماریەکان ھەندێک جیاوازی ھەیە لە دیموکراتەکان بەرامبەر دەرەوەی ئەمریکا.. بەوەی کۆماریەکان بە سروشتیان رادیکاڵتر و توندتر بوون بەرامبەر بە رووداوەکانی دەرەوەی ئەمریکاو بەردەوام بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان پەنایان بۆ ھێز بردوە، کەترامپیش سەربەکۆماریەکانەو بەسروشت خۆشی توندرەوتر دیارە.. بۆیە دەشێت سیاسەتی ترامپ ھاوشێوەی حیزبەکەی توندتر بێت بۆیەکلاکردنەوەی کێشەکانی دونیا ..
ئەوەی بۆ کورد گرنگ و جێگە بایەخ بوو تەنھا نەریتی دەستاودەستی دەسەڵات و ئامادەبوونی ھێلاری کلنتنی رکابەری بوو کە نزیکەی ٦٦ ملیۆن دەنگی بەدەست ھێناو ترامپ نزیکەی ٦٣ ملیۆن دەنگی بەەست ھێناو بەھۆی زۆری دەنگی نوێنەرەکانیەوە بوە سەرۆک، ئامادەبوونی ئۆباما و ھیلاری گەورەترین وانەبوو بۆ کورد ئەوان رێز لەئیرادەو یاسای وڵاتەکەیان دەگرن و لەسەرو کورسی و دەسەلات و ئارەزووی تاکەکەسیەوەیە.. بۆیە ولاتەکەیان ئێستا سەرۆکایەتی جیھان دەکات و ھاوڵاتیانیشی لەوپەری خۆشگوزەرانیدا دەژین بودجەی ساڵی ٢٠١٦ ی ئەمریکا ٣٨٧١ ملیارد دۆلار بووە.. ھەرێمیش ٢٨ ملیار دۆلار قەرزارەو چارەکەموچەیشی پێنادرێت و بەدەست سەدان قەیرانەوە دەناڵێنێت و تەحلیل بۆ روانین و سیاسەتی ترامپ دەکات بەرامبەر بە دونبا...!!
22/01/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ