وتار
چاكسازى نێوماڵى پارتى پرۆسه‌يه‌كى گرنگه‌ و نابئ له‌ جيبه‌جێكردنى بترسين
دانا مەنمی

هه‌رحزبێك نه‌يويست ، يان نه‌يوێرا، بير له‌ چاكتركردن و باشتر بوونى بكاته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ گۆڕ بۆ خۆى هه‌ڵكه‌نئ ، چاكسازى و ريفۆرم پێويسته‌ به‌ پرۆسه‌يه‌كى ديراسه‌كراو و پلان بۆ داڕێژراو ئه‌نجام بدرێت ، نابێت به‌ شێوازى هه‌ڕه‌مه‌كى و كوێرانه‌ و كاڵفامانه‌ ئه‌نجام بدرێت ، ئه‌نجام دانى چاكسازى و ڕيفۆرم له‌ ئۆرگانه‌كانى حزب له‌ بوارى ( ڕێكخستن ، دارايي ، ڕاگه‌ياندن ) پێويسته‌ له‌و كارانه‌وه‌ ده‌ست پێبكات كه‌ زه‌ق و له‌به‌ر چاون و جه‌ماوه‌رى پارتى دڵگران كردووه‌ ، وه‌ هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى سيستماتيك و قۆناغ به‌ قۆناغ قه‌ناعه‌ت لاى جه‌ماوه‌رى پارتى و خه‌ڵك دروست بكات و له‌ قازانجى گشتى پارتيدا بێت .
بۆ نمونه‌ ووردبينى له‌ به‌شه‌كانى ڕيكخستن ( ئامار ، شه‌هيدان ، رێكخستن ) كه‌به‌سه‌ر يه‌كه‌وه‌ به‌هۆى ناجۆرى كارو نه‌بوونى كادرى شاره‌زا و به‌تواناو پڕۆفيشناڵ حزب ئيفليج بووه‌ و چه‌قى به‌ستووه‌ و چه‌قيووه‌ .
سيسته‌مى ئيداره‌و دارايي حزب فاشيلترين سيسته‌مه‌ كه‌ به‌هۆيه‌وه‌ داهاتێكى زۆرى حزب به‌هه‌ده‌ر ئه‌درێت و موچه‌خۆرانى حزب مه‌حرومن ته‌نانه‌ت له‌ موچه‌كانى خۆيشيان كه‌ مافێكى ره‌واى خۆيانه‌ هه‌زاران موچه‌خۆرى بنديوارو به‌رپرسى ده‌ست پيس له‌سه‌ر كه‌وڵى حزب ئه‌خۆن و ئه‌له‌وه‌ڕێن و هيچ چاوديرى و لێپرسينه‌وه‌يه‌ك نييه‌ له‌سه‌ريان .
راگه‌ياندن پێويسته‌ وه‌كو سيسته‌م له‌ ناو سيسته‌مى حزبايه‌تيدا كه‌ سيسته‌مى سياسى پێكده‌هينێت لێى بڕوانيت ، پارتى خاوه‌نى سه‌رمايه‌و گه‌نجينه‌يه‌كى زۆره‌ له‌ بوارى كارى ميديايدا كه تا ئيستا ده‌رفه‌ت و زه‌مينه‌يان بۆ نه‌ره‌خساوه‌و بزركراون ، به‌لام له‌به‌رامبه‌ريشدا له‌شكرێك فه‌ريكه‌ رۆشنبيرو چالاكوانى كالفام و نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسى ده‌مشرو مفته‌خۆر ، هاوشێوه‌ى به‌رپرسانى مشه‌خۆر له‌سه‌ر كه‌وڵى شه‌ونخونى نوسه‌رو رۆشنبيرو رۆژنامه‌نوسه‌ راسته‌قينه‌كان ئه‌خۆن و ئه‌له‌وه‌ڕێن .
چاكسازى پێويستى به‌ هه‌نگاوى نه‌رم له‌سه‌رخۆيه‌ چاكسازى بۆخۆى پرۆسه‌يه‌كى ديناميكى يه‌و سه‌برى ئه‌يوب و عه‌قڵى لوقمانى ده‌وێت ، خۆئه‌گه‌ر وابير نه‌كرێته‌وه‌ و عه‌قلانيه‌تى تيدا نه‌بێت به‌مه‌به‌ستى راستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كان و ساڕێژكردنى برينه‌كان ، ئه‌وكات مه‌ترسى گه‌وره‌ترى لئ ده‌كه‌وێته‌وه‌و هه‌له‌ به‌ هه‌ڵه‌ چاره‌سه‌ر ناكرێت .
هه‌ركاتێك حزب له‌ جومگه‌ گرنگ و گرگنترينه‌كانه‌وه‌ ده‌ستى پێكرد و هه‌نگاوى نا بۆ بڕينه‌وه‌ى ده‌ستى گه‌نده‌لكاران ، به‌ دڵنياييه‌وه‌ متمانه‌ى جه‌ماوه‌رو لايه‌نگران و خه‌لكيش بۆخۆى راده‌كێشيت ، به‌م شيوه‌يه‌ حزب ده‌توانێت بارى خوارى خۆى ڕاست بكاته‌وه‌ و ته‌نگه‌ژه‌و قه‌يرانه‌كان تێپه‌رێنيت .
ئه‌نجام نه‌دانى چاكسازى چه‌ند خراپ و چه‌ند زيانى هه‌يه‌ ، ئه‌نجامدانيشى به‌بئ پلان و پرۆژه‌ ، به‌بى ووردبينى و دووربينى ، زيانى هيچ له‌ ئه‌نجام نه‌دانى كه‌متر نييه‌ .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
30/01/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ