وتار
ڕەخنە لە بەرپرسانی گۆڕان
عەلی حمە ساڵح

پرسیار لە محەمەدی حاجی محمود
دەبێت بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان وەڵامی قسەکانی محەمەدی حاجی محمود بدەنەوە، بەڵام پێدەچێت وەک ئەو دەیان دۆسییەی دیکە، کە دەبوو بەرپرسانی گۆڕان قسەیان لەسەری ھەبوایەو نەبوو.. ئەمیش وابێت. 
دەبێت لەسەر ئەم قسانە ئەم پیاوە بدەنە دادگا، با بۆ خەڵک روونببێتەوە ئەم قسانە چەند نادروستە و کۆتایی بەم قسانە بێت.
لە دونیای نوێدا حیزبی سیاسی، بە ڕوونکردنەوەو بەرنامەو وتاری سەرکردە حیزبییەکانی پێشدەکەوێت. 
گۆڕان، ھێزێکی جەماوەریە، ھێزی جەماوەری ھەمیشە پێویستی بە ڕونکردنەوەو ھەڵوێست وبەرنامەو وەڵامدانەوەی ئەو تۆمەت و بوختانانە ھەیە کە ئاراستەی دەکرێت، بەڵام بەشێکی زۆری بەرپرسانی گۆڕان ماوەیەکی زۆرە ھیچ وتەو رونکردنەوەیەکیان نیە بەرامبەر ‌ ئەو زوڵمانەی لە گۆڕان و خەڵک دەکرێت، لە بەرامبەردا بەرپرسانی پارتی و یەکێتی، کە نەھامەتی نەما بەسەر ئەم میللەتەی نەھێنن بەردەوان خەریکی قسەکردنن. 
من دەزانم محەمەدی حاجی مەحمود لەبەر دڵی کێ ئەم قسانەی کردووە. 
ئەگەر ئەم پیاوە زانیاری ھەیە گۆڕان شەڕی نەوت بۆ خۆی دەکات و کۆمپانیای ھەیە با ناوی کۆمپانیاکە ئاشکرا بکات، مەوقیفێک بڵێت کە داوای پارە یان موناقشەی پارەی تێداکردووە. 
ئەگەر گۆڕان وەک محەمەدی حاجی محمود و خەڵکی دیکە شەڕی سیستمی نەکردایە، ئەوا زۆر لە پێش ئەوانەوە بوو، زیاتریشی لە ئێو دەستدەکەوت. 
ھیوادارم ئەم تۆمەتانە بە بەڵگە بسەلمێنێت بۆ ئەوەی ئێمە خۆمان قسەو ھەڵوێستمان ھەبێت لەسەر گۆڕان. ئەگەر بۆ ڕازیکردنی دڵی پارتیشە ئەوە بابەتەکە شتێکی دیکەیە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
31/01/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12