وتار
مەلا بەختیار...
‎بابەکر دڕەیی

هاوڕێی دێرینی ئێمە کە تەمەنیکی زۆری لە پێناو بیروراکانی خۆی و عەدالەت و یاساسەروەریدا سەرف کرد و، لەو پێناوەدا باجی قورسی دا، ماوەیەکە دیدگاکانی خۆی گۆڕیوە و بە حوکمی زۆر شت کەسانێکی زۆری ، چ لە ناو حزبەکەی خۆی و چ لە ناو بزوتنەوەی گۆڕاندا زویر و توڕە کردوە.
دوایین وتە و ئامۆژگاری ئەو بۆ بزوتنەوەی گۆڕان لە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەکەی ئەودا چاپکراوە و دەڵێ:
فەرمون با یەکبگرینەوە!
من وەک ئەندامێکی بزوتنەوەی گۆڕان ئەو خوڵقە بۆ یەکگرتنەوە بە سیاسەت و دبلۆماسیەت تێئەگەم و بە هاوڕێکانم ئەڵێم : با هوشیار بین ! 
لە کوردەواری ئەلێن گوریس یەکلانە نەدەگەیشتەوە ئینجا دەیانکردە دولانە!
من لە کاک بختیار دەپرسم ئەگەر هێندەتان گۆڕان خۆش دەوێ تا ئاستی یەکگرتن لێی نزیک بن بۆچی ڕیکەوتنە ۲٥ مادەییەکە جێبەجێ ناکەن؟
من لەو برا بەریزە ئەپرسم چما قسە لەسەر جیبەجێکردنی ئوسول و پرەنسیپی دیموکراسیە بۆ قازانجی خەلک یان راکێشانی گۆڕانە بۆ مەیدانیکی تری سەوداو معامەلە کردن و ماندوکردنی لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان؟
من بە کاک مەلا بەختیار ئەلیم :
بزوتنەوەی گۆڕان لەگەل یەکێتی نیشتیمانی کوردستانێک یەکناگرێتەوە کە رەهبەر و کاربەدەسەکانی زەمینەی حوکمی ناشەرعی و ناقانونی لە کوردستان برەخسێنن.
گۆڕان حزبی سات و سەوداو مامەڵە نییە لە قازانجی هیچ گروپ و تاقم و بنەماڵەیەک...
گۆڕان چەکێکی مودیرنە بۆ خەباتی مەدەنی و بە ئامانجی یاساسەروری و شەعیەت...
ئەگەر ئەشتانەوێ گۆڕان داواکەتان رەتکاتەوە بۆ یەکگرتنەوە و ئنجا ئەوە بکەنە بەهانە بۆ گرێدانەوەی زیاتر لەگەل پارتی و ملدان بە سیاسەتی ناقانونی، ئەوە لە دوای خوێندنەوەی وتەکانی ئەم برایەتەوە دەستپێبکەن و لێی مەوەستن...
دڵنیابن گۆران لێی ناقەومێ...
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
31/01/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو