وتار
رۆڵى رۆشنبیرو دیدى ڕه‌خنه‌گرانه‌ له‌ نێو حزبدا
دانا مەنمی

فه‌لسه‌فه‌ى ڕاسته‌قینه‌ بۆ ژیان بریتى یه‌ له‌ " چالاكى ڕه‌خنه‌گرانه‌ ، ڕه‌خنه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خوود ، به‌رامبه‌ر ئه‌وانى تر".
به‌تێڕوانینى من ته‌واوى دیارده‌كان پێویسته‌ بخرێته‌ به‌ر نه‌شته‌رى ڕه‌خنه‌گرانه‌ ، به‌نده‌ش مژارێكه‌ له‌ چوارچیوه‌ى ره‌خنه‌دا ، زۆرینه‌ى حزبه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان كاربۆ تاكڕه‌هه‌ندى ده‌كه‌ن و به‌مه‌ش فره‌ڕه‌هه‌ندى و دونیاى هزرو تێفكرین ده‌كوژن و ئازادى مرۆڤ خاپوور ده‌كه‌ن .

دكتۆر على حه‌رب ده‌ڵێت : " کێشه‌ی بنه‌ڕه‌تیی مرۆڤ به‌ پله‌ی یه‌که‌م له‌گه‌ڵ خۆیدایه‌، که‌سێک نه‌زانێ یان نه‌توانێ خۆی دروست بکات و خۆی ئازاد بکات، ناتوانێ له‌ ئازادکردنی که‌سانی تردا، یان له‌ گۆڕینی واقیع و بیناکردنی کۆمه‌ڵگەکه‌یدا به‌شداری بکات ".
كه‌واته‌ هه‌رحزب و كه‌س و لایه‌نێك به‌رله‌وه‌ى لووت له‌ ئازادى و ماف و به‌هاى ئینسان بوون بسوێت ، پێویسته‌ بۆخۆى مرۆڤێكى سه‌ربه‌خۆو خاوه‌ن په‌یام و دوور بێت له‌ هه‌ر ته‌وه‌جهێكى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى و ئیتنى و خاوه‌نى خودى خۆى بێت و خه‌ڵكانى تر خاوه‌نى نه‌بن ، وه‌یان خودى خۆى كه‌ره‌سته‌و ئامرازى ده‌ستى سیاسه‌ت و حزب نه‌بێت .

مه‌نسورى حه‌للاج چونكه‌ خاوه‌نى خودى خۆى بوو ، چونكه‌ ئه‌وه‌ى پێویست بوو بیڵێت ، ده‌یگووت ، ده‌سه‌لات هه‌ردوو لاقى بڕییه‌وه‌ ، به‌ڵام ناوى حه‌للاج به‌ زیندووى مایه‌وه‌ و ئه‌و جه‌لاده‌یشى كه‌ به‌ خوینى حه‌للاج ده‌ستى سوور بوو ، شه‌رمه‌زارو ریسواى مێژوو بوو .

نوسه‌رو رۆشنبیرى ڕاسته‌قینه‌ با له‌ نێو چوارچێوه‌یه‌كى حزب و لایه‌نێكى سیاسیشدا بێت ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ سه‌ربه‌خۆى و ڕاستگۆى و ڕاشكاوى و بوێرى خۆى له‌ده‌ست نه‌دات و نه‌بێته‌ كه‌ره‌سته‌و ئامراز ، سه‌ره‌وه‌رى و سه‌ربه‌خۆبوونى له‌ پێناو كورسى و ئیمتیازاتدا نه‌فرۆشێت ، له‌كوێدا پێویسته‌ ڕاستگۆیانه‌ بپه‌یڤیت ، ڕاستگۆیانه‌و كوردانه‌ بپه‌یڤه‌ ، باكت له‌ توانج و گله‌یی و گازنده‌ نه‌بێت ، چونكه‌ خواستى خه‌ڵك ناجێگیره‌ و ئه‌مڕۆ چه‌پڵه‌ت بۆ ده‌كوتن ، سبه‌ى تۆمه‌تى سیاسیت بۆ ده‌هۆننه‌وه‌ !!
شوناس جێگیرو سه‌قامگیر نییه‌ ، به‌ڵكو شوناس له‌ پێشمانه‌وه‌یه‌ ، نه‌ك له‌ دوامانه‌وه‌ ، خه‌سڵه‌ت و ئه‌دگارێك نییه‌ له‌ ڕابردوو ، ئیمكانێكى كراوه‌یه‌ له‌ به‌رده‌م مرۆڤدا ، كۆمه‌لگا به‌ گشتى له‌به‌رده‌م واقیعیه‌تێى دروستبوون و پێكهێنانى سیمبوڵ و وێناكردنى ناسنامه‌دایه‌ ، كه‌واته‌ خۆبه‌ستنه‌وه‌ به‌ شوناسێكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى كاره‌ساته‌ ، هه‌رحزب و لایه‌نێك تاسه‌ر ئێسك دیموكراتخوازولیبراڵ و سۆسیال دیموكراتیش بێت ، ئه‌گه‌ر ڕێزى له‌ جیاوازییه‌كانى هه‌ناوى خۆى نه‌گرت ، حزبێكى بئ شوناسه‌ ، هه‌رچییه‌ك بێت حزب نییه‌ .

له‌ سیاسه‌تدا شتێك نییه‌ پێى بوترێت تاكشوناسى ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌یه‌ فره‌ شوناسى و شوناسێكى ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ، ڕێگاى كراوه‌ له‌ به‌رده‌میدایه‌ ، ڕیگایه‌كى ئازادو دینامیك ، باوه‌رى به‌ داهێنان و تێپه‌راندن و بیناكردن هه‌یه‌ ، تاكشوناسى یان شوناسى نه‌گۆر له‌ ناو حزبى سیاسى دا ، سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ بۆ ترس و تۆقاندن و توندوتیژى و ته‌نگژه‌ سازى .

به‌فیكرو ئامرازى كۆن ئیداره‌ى ململانێى سیاسى و بزوتنه‌وه‌ى میللى ناكرێت ، پێویسته‌ ستراتیجى نوێ و ته‌كتیك و پلانى عه‌قلانى له‌به‌رده‌ستدا بێت ، بۆڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ى هه‌قیقه‌تى موتڵه‌ق ، ئه‌و ڕۆشنبیره‌ى كه‌ ناتوانێت به‌ باشى فۆڕمۆله‌ى بیروبۆچوونه‌كانى خۆى بكات ، خۆى به‌ستووه‌ته‌وه‌ به‌ ئایدۆلۆژیایه‌كى داخراو ، ده‌یه‌وێت ڕۆڵى پێغه‌مبه‌رانه‌ بگێڕێت و ئامانجیشى چه‌سپاندنى سیسته‌مێكى تاكحزبى تاكشوناسى نه‌گۆڕه‌ ، جگه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانى توندوتیژى و زۆردارى و گه‌نده‌ڵى هیچى ترى لێ سه‌وز نابێت .

هه‌ربۆیه‌ ڕۆشنبیرى ڕاسته‌قینه‌ پێویستى به‌ بونگه‌رایی و ته‌وازعى وجودى هه‌یه‌ ، گرنگه‌ ڕۆشنبیرى هاوچه‌رخ شاره‌زاى بوارى پیشه‌یی و مه‌عریفى و ئیستاتیكى و فه‌لسه‌فى هونه‌ره‌كه‌ى بێت ، چونكه‌ هه‌رله‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانێت كاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌وروبه‌رو كۆمه‌لگاو جیهان بێت ، كاریگه‌رى ڕۆشنبیر ڕۆشنگه‌رانه‌و ئازادیبه‌خشانه‌یه‌ ، دواجار ڕۆشنبیریش له‌ بورجى عاجدا نییه‌ و دارعه‌ساى سیحرى به‌ ده‌سته‌وه‌ نییه‌ كیشه‌و گیرو گرفته‌كان
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
31/01/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ