وتار
لە یادى ڕاگەیاندنى یەکگرتوودا بیرخستنەوەیەک بۆ یەکگرتووەکان
ئه‌بوبه‌كر كاروانی

سەرەتا یادى (6/2) ڕۆژى دامەزراندنى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان لە سەرجەم خوشک و برایانى یەکگرتوو، بزووتنەوەى ڕیفۆرمخوازى کوردستان و سەربەخۆخوازانى نەتەوەکەم پیرۆز دەکەم. بە پێویستى دەزانم لەم یادەدا جارێکى تر ئەوە بیرى یەکگرتووەکان بخەمەوە کە ئەوان بە حوکمى ئیسلامى بوون و نیشتمانى بوون و ئیسلاحى بوون و سیاسى بوون ئەرکێکى گەورەیان لە ئەستۆدایە.
یەکگرتووەکان وەک لە هەناسەو ڕۆحیەتى خزمەتکردن و پەرۆشیاندا دەردەکەوێت بەیەدەگێکێ ستراتیژى دوا ڕۆژى گەلى کوردستان دادەنرێن .
دەتوانن زۆر لەوە زیاتر پێشکەش بە گەل و ووڵاتەکەیان بکەن کە تا ئێستا کردوویانە . هەر بۆیە لە سۆنگەى خۆئامادەکردن بۆ ئەرک وهەڕەشەو دەرفەتەکانى قۆناغى داهاتوو، بێ بەش نەبوونى کۆمەڵگا لەو هەموو وزەو توانایەىلە یەکگرتوودایەو تاوەکو ئێستا لە ڕوانگەى زەرفى بابەتى و کۆمەڵێ هۆکارى خودى و دەستگرتن بە هەندێ شێوازى کارکردن کە مێژووى ناوچەکە تێ ى پەڕاندوون، نەتوانراوە بە گوێرەى پێویست کۆمەڵگا خێرى لێ ببینێت، بەتایبەتیش لە ڕووى فەرهەنگى و سیاسى یەوە، پێویستە ئەم قۆناغە هەر بەوجۆرەى بەڕێز ئەمیندارى گشتى لەسەر سەکۆى کۆنگرە ڕایگەیاند کە (انتقالى)و ڕاگوزەریە بۆ بنیتانى ناوخۆ و قۆناغێکى نوێ خۆیان ئامادە بکەن ، بەمەبەستى دامەزران و ڕاگەیاندنێکى نوێى پڕ لە ئومێدو بەرفراوانتر لەوەى ئێستا هەیە . پێویستە بە فکرو ڕۆح و هەڵسوکەوتیان بەم جۆرە بیربکەنەوەو لە کرانەوەو دووبارە تەوزیفکردنەوەى تواناکان بە شێوازێکى نوێ نەترسن ، بە ئەرکەکانى قۆناغەکەو تەنانەت مەترسى یەکانیشى هۆشیار بن. ئەو پەڕى هەوڵى خۆشمان بدەین تا ئەوەندەى دەکرێت ئەم نوێبونەوەو خۆ بیناکردنەوەکە لە سەر ئاستى تەوژمى ئیسلامى دا ئەنجام بدەین . خۆ گەر ئەویش لە ئیستادا سەرى نەگرت یەکگرتوو بکەینەوە هەوێنى پرۆژەیەکى بەربڵاوترى نیشتمانى و خزمەنگوزاریەکى کاریگەرترو ناسکترى ڕۆحى و ئەخلاقى.
ڕووبکەنە ئاسۆو واقیع وەک ئەزموونى سەرەرَێ سەیر بکەن. دووبارە پیرۆزە
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
06/02/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1