وتار
رەفیقی نیوەڕێگا!!!
عەلی حمە ساڵح

پێنج حیزب پرۆژە یاسایان پێشکەشکرد بۆ گۆڕانکاری یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم، خۆیان ئیمزایان کۆکردەوە بۆ دانیشتنی پەرلەمان، پێش سەرۆکی پەرلەمان ھاتنە ھۆڵی پەرلەمان. 
سەرۆک فراکسیۆن ھەبوو بە سەرۆکی پەرلەمانی دەوت: ئەگەر دانیشتنەکە نەکەیت کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیت لەسەر دەکەم، یەک سەرۆک فراکسیۆن ئامادەنەبوو داوای دواخستن بکات. 
ئێستاش کەلیمە قسەیان نییە!! 
ئەگەر یەک پەرلەمانتاری یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی، واژویان لەسەر راپۆرتی لیژنەی یاسایی نەکردایە دانیشتن نەدەکرا. ئەی بۆ کردتان! 
خێرە ئێستا ھەمووی خۆی لێ بێدەنگ کردووە!! 
راستگۆترین کەس سەرۆک و سکرتێری پەرلەمانن، کە تاوەکو ئێستا بەرگری لە مەوقیفی خۆیان دەکەن، ئەوە 
ئەوانن ھەڵەیان نەکردووە.

ڕەفیقی نیوە ڕێگاو دوو ڕووی سیاسی چیە!! 
دوێنێ پرۆژە پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمان بکەیت بیخاتە بەرنامەی کاری پەرلەمان، سەرۆکی پەرلەمان یاسا جێبەجێبکات و بیخاتە بەرنامەی کار، لەسەر پرۆژەکەی خۆت! ئەمڕۆ لەگەڵ لادانی سەرۆک بیت!!!!! 
بەداخەوە خەڵکێک ئەمڕۆ موناقەشەی لادانی سەرۆکێکی یاسایی دەکات لەبەر دڵی سەرۆکێک کە ویلایەتی تەواوبووە. 
لێرەوە با ھەموان دڵنیابن د.یوسف محەممەد ناگۆڕین.. پشت لەکەسێک ناکەین پشتیوانی یاسا بێت. 
کێش دەچێت تەسلیمی پارتی ببێت باببێ، ئێمە لەبەر ھیچ ھۆکارێک پشت لە مەبادئی خۆمان ناکەین.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
08/02/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ