وتار
حکومەتی دوو حیزبی یان بنکە فراوان
موراد محمد
بەکالۆریۆس لە زانستە ڕامیاریەکان

ھەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا خاوەنی سیستەمێکی سیاسی جێگیر نیە چەندین راو بۆچونی جیاواز ھەیە لە سەر ئەوەی 
کە ئەم ھەرێمە خاوەنی سیستەمی سیاسیە یان نا بەلام فەرمانرەوی لەم ھەرێمە لە زۆر بەی قۆناغەکان لەلایەن دووپارتی دەسەڵاتدارەوە بەرێوەبراوە.
لەووڵاتانی رۆژئاوا لە رێگەی دەستورە وە سیستەمە سیاسیەکانیان دیاری دەکرێت بەڵام ئەم ھەرێمەی ئێمە لەبەر ئەوەی دەستوری نیە تا ئێستا جۆری سیستەمەکەی دیار نیە بۆیە ھەمیشە ململانێیەکی بەردەوام ھەیە لە نێوان ئەو دەسەڵاتانەی کە حکومەتی ھەرێم پێک دەھێنن.
فرە حیزبی وەک یەکێک لە دیاردە پەیوەستەکانی دیموکراسی ئەگەر  بە شێوەیەکی عاقلانە مامەلەی لەگەڵدا بکریت ئەوە بیگومان دەبێتە ھۆی پێش کەوتنی کۆمەڵگا بەڵام بە داخەوە ئەم فرە حیزبیەی کە لە ھەرێمی کوردستان ھەیە بۆتە ھۆی دروست بوونی پشێوی لەناو کۆمەڵگادا و لایەنەکان لە ململانێدان لەگەڵ یەکتری وھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆسرینەوەی  یەکتری.
ئەم کابینەیەی حکومەتی ھەرێم کە تاکە کابینە بوو لە مێژووی ھەرێمی کوردستان کە سەرجەم لایەنەکان بە تەواوی رەنگەکانەوە بەژداریان تیادا کرد لەسەرەتادا ھیوایەک لە لای ھاوڵاتیان درووست بوو کە ئەم کابینەیە کابینەیەکی تایبەت ئەبێت بۆیان بەوپێیەی ھەموو لایەنەکان بەژداریان تیادا کردووە ئەوە ئەکرێت خۆش گوزەرانی بۆ ھاوڵاتیان بیەنێت.
بەڵام بەتێپەڕبوونی کات ئەم کابینەیە  ئەوەی بۆ سەلماندین کە ئەگەر ھەردوو پارتی دەسەڵاتدار کە یەکێتی و پارتیە لە دەسەلاتدا بوونایە باشتر بوو لە بری ئەوە کە ئەو ھەموو پارتە بەژداری تیادا بکەن و نەتوانن پێکەوە کاربکەن .
لەکاتی دەسەڵاتداری دوو حیزبیدا ھاوڵاتیان زیاتر خۆشگوزرەران بوون بەبەراورد بە ئێستا چونکە زۆری قەیرانەکان تەنگی بە ھاوڵاتیان ھەڵچنیوە.
ھاوڵاتیان ماندوو بوون لەو ھەموو قەیرانەی کە ھەیە ئەو تێڕوانینە لەناو کۆمەڵگادا دروست بووە کە  پێویستە جارێکی تر یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان حکومەتێکی نوێ دروست بکەنەوە لە بەر ئەوەی ئەو واقعەی کە حکومەتی بنکە فراوان پێشکەشی کرد لەماوەی حکومرانیدا پێی وتین کە ھۆشیاری سیاسی لایەنە سیاسیەکان نەگەشتۆتە ئەو ئاستەی کە یەکتری قبوڵ بکەن.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
09/02/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ