وتار
ئەو پاسوێردەی مەلەفی نەوت دەكاتەوە
سلێمان عه‌بدوڵڵا

مەتەلی مەلەفی نەوت لای پارتی بەکۆدێک دەکرێتەوە و لای یەکێتیش بەکۆدێکی تر. ھەربۆیە ھەرکاتێک کردنەوی ئەو باسە دێتە گۆڕ، سیستمی پەیوەندیەکانی ئەو دوو حزبە، یەکسەر بەشێوازی جیاواز و بەوەڵامدانەوەی جیاواز، لەشاشەی ڕای گشتیدا دەردەکەون. 

وێڕای ئەوەی نەوت، پرسێکی نیشتیمانیە و موڵکایەتیەکەشی بۆ گەلی کوردستان دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەو پاسوێردانەی ئەو دوو حزبە بۆ کردنەوە و داخستنی ئەو مەلەفە دایان ناون، ھەتا ئێستا پاسوێردی حزبی موجەڕەدن.

لێرەدا من قسەم لەسەر پاسوێرد و مەتەڵەکەی پارتی نیە،بەئەندازەی ئەوەی مەبەستمە، قسە لەسەر کۆدەکانی ئەو مەلەفە لای یەکێتی بکەم. ئەوە بەو مانایە نا، کەئەوەی لای پارتی ڕاست و ڕەوا و بێ گرفتە. بەڵکو بەو مانایەی چارەی ئاسەوارە نێگەتیڤیەکانی ئەو مەلەفە لای یەکێتی دەتوانن ببن بەھۆکار بۆ چارەسکردنی ئاسەوارە نەرێنیەکانی لای پارتیش.

لەڕاستیدا کێشەی پاسوێردەکانی ئەو مەلەفە لای یەکێتی، کێشەی ھەمان پاسوێردەکانی یەکێتی خۆیەتی، کەلەدوای نەخۆشکەوتنی مام جەلال، کوتلە جیاوازەکان ھەوڵیاندا، ھەریەکەیان لەئەویتری بستێنێت. ئەگینا گرفتەکە لای یەکێتی پرسی ئاگاداری گروپێک و بێئاگایی گروپێکی تر نیە، بەڵکو کردار و پەرچەکرداری دنیای تەکەتولەکانە، کە تیایدا میکیاڤیلیانە، کۆدەکانی ئەو مەلەفە تێکەڵ بەکۆدەکانی بەڕێوەبردنی یەکێتی دەکرێت و ھەموو شانەی ناشەفافیەتی مەلەفی نەوتی، لەسەری یەکێتیدا دەشکێنێت.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
10/02/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ