وتار
پەیامێک بۆ ئازاد جوندیانی و ئاوڕێک لە مێژووی یەکێتی
دانا مەنمی

ئەگەر بڕیاری کۆتایت داوە و جاریکی تر ناگەریتەوە نێو ریزەکانی یەکیتی ، لە بەرامبەریشدا ئەگەر بە نیازی گواستنەوەی سەنگەریت لە یەکیتییەوە بۆ ھیزیکی تری سیاسی کوردی ، بەوە گەورە نابیت ، بەلکو گچکەتر دەبیت ، ناوبانگ پەیدا ناکەیت ، بەلکو بەدناو دەبیت .
ئەزانی سەنگەر گواستنەوە پیشەی مرۆڤی گێل و گرگن و بێ بەھایە ، ئەزانی ئەوانەی سەنگەریان گواستووەتەوە لە (محەمەد حاجییەوە بیگرە بۆ سەردار عبداللە و کاروان ساڵح ) چەندانی تریش گیلە پیاوی ناو تاولەی سیاسی بوون ، نەک خاوەن فکرو مەعریفە، چونکە مرۆڤی تەندروست بەرد ناخاتە کانیاویکەوە کە تونێتی شکاندبێت .
جوندیانی تۆ خاوەنی قەڵەمیت ، خاوەنی فکرو پڕیت لە ئینساندۆستی ، ھەیبەت و شکۆی ئازادو ئازادیت لە دەست نەدەیت ، تۆ لە پێناو خەرمانە دینارو دۆلار بۆ پلەو پۆست و لە پێناو چەپڵەی حزب و لافاوی پاداشت نەتنوسیووە ، تۆ خاوەنی پەیامیت بە پلەو پۆست ناگۆرییت ، تۆ دەریای مەنگی نوسینیت ، لە ھاژەو قەلبەزەی حزب ناترسیت .
دەستپێکی دامەزراندنی یەکێتی تاکو ئەمرۆ خیلافاتی سیاسی و فکری لە نێوان باڵەکاندا ھەبووە ، ھیچ کات یەکێتی نەیتوانیووە لە ھەناوی خۆیدا ھەلگری یەکێتی و یەکبوون بێت ن ھەمیشە فکرو ئاییاکان دژ بەیەک و دژ بە ھێزەکانی دەرەوەی ھەناوی یەکێتی بوون ، ھەر سەکردەو کەسایەتیەکی سیاسی پێچەوانەی ئایدیاو ستراتیژیەتی یەکێتی ئیبرازی ئەفکاری خۆی کردبیت ، مومکین نییە تووشی گرفت و سەرئێشەی سیاسی نەبووبێت .
ھەموو رێکخراوێکی سیاسی سەرەتای دروست بوونی بەقۆناخەکانی منداڵی و گەنجی و پیریدا تێدەپەڕێ و ھەوڵی گەیشتن بە ئامانج دەدات.
شۆڕشی نوێ لەماوەی خەباتی سیاسی و چەکداری لەشاخ کۆمەڵێک گۆڕانی تێدا رووداوە. ھەروەھا بەرەنگاری ھەموو رۆژە سەختەکان بوەتەوە و توانای ھەڵسانەوەی ھەبووە سەرەڕای بوونی کۆمەڵێ بیری جیاواز لەناو یەکێتی. بەستنی چەندین کۆنفرانس لەشاخ، لەساڵانی ٨٠ کان وەک کۆنفرانسی کۆمەڵە لەساڵی ٨٣ و ٨٤ ھەروەھا کۆنفرانسی ھەردوو باڵی ناو یەکێتی – خەتی گشتی و بزووتنەوەی سۆسیالیست پاش جیابوونەوەیان ، لەوە بەدواوە یەکێتی بووە دوو باڵ. یەکێتی شوڕشگێران و کۆمەڵەی رەنجدەران.
مێژووی چوار دەیەی یەکێتی بەھەموو قۆناخ و بەرزی و نزمی و گەرمی و ساردیە ھەمە جۆریەکانیەوە، دەمانباتەوە سەر راستی توانای یەکێتی لەخۆ گونجاندن و رەو کردن لەگەڵ ئەو واقیعە تازەی کە ھەیە. 
لەسەردەمی شاخ و رووبەڕوو بوونەوەی چەکدارانە لەگەڵ داگیر کەراندا و لەدونیای قوربانیدان دا دژی سێ کوچکەی تەعریب – تەبعیز – تەھجیر. یەکێتی خاوەنی مەزنترین سەرمایەیە. 
لەراپەڕێنی ھەلومەرجی شار و ئاوەدان کردنەوە دامەزراندنی بەردی بناغەی دیموکراسی و مەدەنیەت و ئازادیش دا یەکێتی ڕۆلی گرنگی گیڕاوە .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
14/02/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ