وتار
پەیامی توڕەیی
محه‌مه‌د ره‌ئوف

تا ئەمرۆش زەمەن و چرکە ساتەکان بۆنی ١٧ی شوبات و دەنگی ریزە گوللەی بیکەیسیەکان لە گوێماندا دەزرنگێتەوە، تا ئەمرۆش لولەی بیکەیسیەکان و دەمانچەی پاڵتۆ رەشەکانی بەردەم لقی چوار لەپردێ و دێگەڵەوە لە ئامادە باشیدان بۆ ئەوەی خوێن برژێتەوە 
ھیچ کات ھێندەی ئەمرۆ شەقام تورەتر نەبوو تورە لە حیکایەتی ئەودەمو چاوانەی کە بەرگی شۆڕشگیریەوە نەوت دەدزن و خاک ھەراجفرۆش دەکەن ... ھیچ کات ھێندەی ئەمرۆ دەسەلات بێباک نەبووە... بێباک لە خاک لە ئاو لەوگەنجانەی بەگیرفانی بەتاڵەوە تۆزقاڵی ئینتمایان بە خاک و نیشتمان و دەولەتە بەھاریەکەی سەرۆک نەماوە... دەسەلاتێک نیشتیمانیان لا کاڵایەو بازرگانی پێوە دەکەن... چۆن ئاوو کارەباو موچە بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکات.... ھیچ کات ھێندەی ئێستا دەسەڵات بێباک نەبووە لە شەقام و ھیچ کاتێکیش ھێندەی ئیستا شەقام بێناز نەبووە ... بێبناز بەدەست نەوەیەکی بێھەلوێست و دوو ھێزی ملھوری نەوت فرۆش و سێ ھێزی بێدەنگی شەرمنەوە ... سێ ھێز کە نە جورئەتی جاران و نە دەنگدلێری سەرا و نەبەرەی شەقامیان ماوە، ئەوان ئیستا سێ ھێزی شەرمن و بێدەنگ و سەلار...، بەدیار مەرگی خۆیانەوە ھەڵتوتاون..... ئەمیان بەخۆیی و پەرلەمان و وەزیرەوە دەرکراوەو تیلی چاوی ھەر لەرێگەی مەرحەمەتی سەری رەشەو ئەویشیان بەدیار وەزارەتی مین و ژینگەو قەدەغەکردنی مریشکی زیندووە دۆشداماوەو ئەوی تریشیان راستەوراست روەو نیعمەتی سەری رەش بەتابوتەکەی د. ھوشیارەوە مل دەنێت، 
ئەم ھەڵویستە شەرمنانە... شەقام چۆن بێناز نابێت... دەسەلات چۆن ملھورتر نابێت،، چۆن سەریان ناتاشێو ئامدیویان ناکا،، چۆن مەلاو رۆژنامەنووس وکادرەکانیان تیرۆر ناکات... 
دوو ھێزەکەش سامانی وڵاتێکیان بەیەکسانی دابەشکردووەو کاوێژی بە دەوڵەتی کوردیەوە دەکەن... بەتەنکەرو بە بۆری نەوت ئاو دیو دەکەن و داھاتەکەشی لوش دەدەن... ئەو لەوێ مەلاو رۆژنامەنووس تیرۆردەکاو ئەمیش لێرە مامۆستا دارکاری دەکات... ئەو دەمی سەردەشت دادەخاو ئەم کاوە تیرۆر دەکات... ھەردوکیشیان پێکەوە وەکو کەروێشکی ناو جۆگە لەسەر قوت و داھاتی میللەت دەلەوەڕین.. ئەمیان بەرۆژ ئۆپۆزسیۆنەو بەشەو نەوت ئاودیو دەکات... ئەویشیان ئەنقەرە رێی کانیەتی و خیانەتێک بەتامی ٣١ی ئاب چاوەریی میلەتێک دەکات...
مەملەکەتێک بەدەست کورسیەکی شەق و شڕ و دوو ھێزی مافیا و سێ ھێزی بێھەڵوێستەوە گیری خواردووە، ئەوان بە بەرگی راپەرین و شۆڕشگێریەوە نەوت دەفرۆشن و ھەراجی نیشتیمان دەکەن، ئەمانیش بەدیار چارەنوسی مەرگی پەرلەمان و دوو وەزارەتی لاتەوە دۆش داماون... ھاوڵاتیانیش لەبەردەم چرای بێنەوت و گیرفانی خاڵی بێ موچە واق وڕماون... 
ھیچتان نەھێشت تەنھا دەڵێین ( خژو المانسب والمکاسب ولکن خلولی وڤن ) 
پۆست و کورسی و نەوت و سامان ھەمووی بۆخۆتان تەنھا نیشتیمانمان بدەنەوە، ڤێلاو کوشک و تەلارەکان ھەموووی بۆخۆتان تەنھاو تەنھا ئازادیمان بدەنەوە.. شەوی سورو ئۆتۆمبیلی مۆدیل بەرزیش ھەمووی بۆخۆتان .. ھەربەتەنھا کەرامەتی نیشتیمانمان بۆ بگێڕنەوە کە لەبەرچاوی دونیادا تێکتان شکاند.. سەفرەو سیاحەی وڵاتان بۆ خۆتان و کورەکانتان تەنھا جوانی و گردبونەوەی سەراکانمان بدەنەوە..
لە دوێنێدا سەرای سلێمانی تەنھا ورەی عولەسیس و بێکەس بەس بوو بۆ ملکەچ پێکردنی سەری نێزەی ئینگلیز و بەغداکان.. سەرایەک لەشەوە زەنگی دەیجوری بەعسدا دەبووە مەشخەڵ بۆ پێشمەرگەو پارتیزانان... سەرایەک ھەربەتەنھا مەچەکی بەھێزی رێژوانەکان و دەنگی دلێری شێرکۆکان کورسیەکەی سەری رەش و ناقیلەی ئەشخاسەکانی ھەڵئەلەرزان... ئەی ئێستاکە لەدۆخی کارەبا لەدۆخی بێموچەیی و ژیان وەستانا ... کوا دەنگی دلێری دلێری گەنجان... کوا جورئەت و مەچەکی پڕ لە ورەی زمناکۆو رێژوانەکان... کوا پالەوانی رێگەی تەختی ئۆپۆزسیۆنەکەی جاران... کوا شێرکۆیەک پێمان بڵێ:
لەگەلتانم لەناوتان 
تا ئەوپەری ھاوار برۆن 
لەدەنگتانم لەناوتانم...
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
18/02/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1