وتار
قسەیەک بۆ یەکێتی ناوبژیمان ناوێ..
عەلی حمە ساڵح

ئەم شەو بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی ،دەیانوت: ئێمە تەرەف نابین لە کێشەی گۆڕان و یەکێتی. 
بەشێکی دیکە دەیوت: ناوبژی گۆڕان و پارتی دەکەین...
بەشێکیان وەک منەت دەیوت، پارتی سەرۆکی پەرلەمانی پێداین وەرماننەگرت!!! ئەی بۆ سەرۆکی ھەرێم یان حکومەت یان ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش یان نەوت و پەیوەندی دەرەوەی پێنەدان..
کێشەی ئێمە لەگەڵ پارتی لەسەر یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمە، نەک پۆست و پارەو نەوت. 
ئەرێ برادەران، ئێوە وەک ئێمە پرۆژە یاساتان بۆ ھەمواری یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم پێشکەش نەکرد(لە بری یەک،دوان) و پارتی نەیخستە ژێرپێیی، خێرە ئێستا ناوبژیوانن!! 
دەزانن ھەر برادەرانی ئێوەبوو بە سەرۆکی پەرلەمانیان دەوت: دانیشتن دوابخەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیت لەسەر دەکەم. ئەی ئێستا!!!
بەرپرسانی پارتی، دەھاتنە لای ئێمەو دەیانوت: ئەمە شەڕی ئێوە نییە، شەڕی جەلالی و مەلاییەو تکایە مەبنە تەرەف، ئێمەش دەمانوت باوەڕمان بەو شەڕە نییەو ئەمەی دەیکەین تەنیا بابەتێکی یاساییە. 
بۆیە تکایە منەتمان بەسەردا مەکەن و ناوبژیوانیشمان ناوێت، ئەوە مەبدەئمان بووە کردوومانە. 
فێری پاڕانەوە نین، سەرۆکی پەرلەمان وەردەگرن وەریگرن، تەسلیمی پارتیش دەبن ڕێگای ھەولێرو دێگەڵە کراوەیە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
24/02/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ