وتار
یەكێتی خەرەندی پارتی و گۆڕان پڕدەكاتەوە؟
سلێمان عه‌بدوڵڵا

ڕەنگە دروستبونی قەیرانە سیاسیەکانی کوردستان بەئەندازەی یەکەم، لەئەستۆی یەکێتی نەبێت، بەڵام لەدرێژەپێدانی ئەو قەیرانانەدا، یەکێتی پشکی لەخوڵقێنەرانی قەیرانەکە زیاترە، کەپارتی و گۆڕانن.

لێرەوە باشە یەکێتی لەئاستی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی کۆبوونەوە بکات و واقعی دووباڵبونی خۆی سڕ بکات و بیر لەڕێکخستنەوەی ناو ماڵە کوردیەکە بکاتەوە. بەڵام ڕاست نیە خۆڵ بکاتە چاوی خۆیەوە و وانیشان بدات، مادام کۆبونەوەی کرد، ئیدی کێشەکانی ناوخۆشی چارەسەرکرد.

ئاخر وەک چۆن کێشەکانی یەکێتی بەراگەیاندنی ناوەندی بڕیاڕ چارەسەرنەبوون، ئاوەھاش، کێشەکان بەڕاگەیاندنی کۆتایی ھاتنی ناوەندی بڕیاڕ چارەسەرنابن. چونکە بورکانی کێشەکان ھەروان لەناو ھەناوی یەکێتیدا.

لەڕاستیدا پێش ھەر ڕێکەوتن و نەخشەڕێگایەک بۆ ئەوانی دی، ڕیکەوتن و نەخشەڕێگایەک بۆ یەکێتی خۆی، کاری ھەنوکەیی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیە. چونکە ئەگەر یەکێتی توانای خۆڕێکخستنەوە و ئیرادەی ڕاستەقینەی بۆ یەکگرتنەوەی درزەکانی خۆی نەبێت، ئەوا خەرەندی نێوان پارتی و گۆڕانی، پێ پڕناکرێتەوە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
26/02/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ