وتار
کۆنگرەی جنێف (٤)
بورهان ڕەئوف

ئەگەرچی پێشووتر لە سەر کۆنگرەکانی جنێف و ئەستانە بیروبۆچوونی خۆمم دەر بڕیبوو  بە پێویستم زانی لە سەر کۆنگرەی جنێف (٤) یش شتێک بڵێم ھەرچەندە ئێستا بارودۆخەکە گۆڕانکاری گەورەی بە سەردا ھاتووە لە ئەمریکا ئیدارەیەکی نوێ بە تێڕوانینێکی جیاواز لە ئیدارەی پێشوو ھاتووەتە سەرکار و ھەرچەندە ھێشتا بە تەواوی سیماو ڕوخساری ئەجنداکەیان بەرامبەر بە سوریا بەتەواوی وەدەر نەکەوتووە .
لە لایەکی تریشەەوە لە سەر خاک ولە دوای وەدەرنانی گروپە چەکدارەکان لە حەلەب  گۆڕەپانەکانی شەڕوململانێ ِتەرازووی ھێز بەرەو لای ڕژێمی بەشار ئەسەد ھەڵکشاوە وئەگەرلایەنەکانی  ئۆپۆزەسیۆنی سوریا بە بیرووبۆچوونەکانی جارانیانەوە چووبن بۆ جنێف ئەستەمە ھیچی وایان دەستبکەوێت چونکە بەشار ئەسەد لە چاوپێکەوتنێکدالەم دواییەدا  وتی ئێمە بۆیە شەڕمان کرد بمێنین بۆیە بە بڕوای من پێناچێت ئەوەی بە شەڕ بە دەستیان نەھێنا لە سەر مێزی گفتوگۆ بە دەستی بھێنن  .
ھەرچەندە لە ٢٣ / مانگی شوباتی ڕابردوەوە کۆبوونەوەکانی جنێف (٤) دەستی بە کارەکانی کردووە بە ئامادەبوونی شاندەکانی گروھەکانی ئۆپۆزەسیۆن و ڕژێم بە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان دیمستۆراو ھەروەھا وڵاتانی پەیوەندیدار بە کێشەکەوە جگە لە پەیەدە ھەرچەندە ئەنەکەسە بەشدارە بەو ھیوایەی چارەیەک بۆ قەیران و خوێنڕێژییەکانی ئەو وڵاتە بدۆزنەوە  کە شەش ساڵە درێژەی ھەیە .
ھەواڵەکان باس لەوەدەکەن و بە گوێرەی دانیشتنەکانی سەرەتای کردنەوەی جێف (٤) کە مۆسکۆ لە پشت پەردەوە ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەری ھەیە بە سەر ڕێڕەوی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەوەئەویش لە ڕێگەی نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ستیڤان  دیمستۆرا کە ڕاسپێراوە کە ھەموو بەندەکانی بڕیاری جنێف(١) لە ساڵی ٢٠١٢ جێبەجێ بکات کە  بریتیە لە ڕاگواستنی تەواوی دەستەڵات وبەشداریکردنی ھەموو پێکھاتەکانی سوریا لە حوکمدا بە شێوەیەکی دیموکراسیانەو بەھێزکردن و کاراکردنی ڕۆڵی ژنان لە دەستەڵاتدا و کۆتایی ھێنان بە حوکمڕانی بنەماڵەی ئەسەد بەڵام لێرەدا دەبێت بە وتەبێژ بە ناوی ڕژێمی سوریاوەو ھەڕەشەیەکی ڕژێم دەگوێزێتەوە بۆ ئۆپۆزەسیۆن و دەڵێت کە ئەگەر ئەم وتوێژانە شکست بھێنێت ئەوا ئەوەی لە سوریا بە ساغ و سەلامەتی ماوەتەوە لە دوای حەلەب ئەوەش وێران دەکەین .
ئەوەی لە کۆنگرەی ئەستانە بە دەستھات کە گروھە چەکدارەکانی ئۆپۆزەسیۆنی سوریا  واژۆیان لەسەرکرد شتێکی بەڵگە نەویست کە ئەم ململانێ بە چەک و توندوتیژی چارە ناکرێت, دوای ئەوەی بۆ ھەموولایەک ئاشکرا بوو کە ئەم شۆڕشە بووە بە ململانێیەکی ئیقلیمی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا .
لە ھەمانکاتیشدا ئەوەی لە جنێف (٤) چاوەڕوان دەکرێت لە ژێر کاریگەری و ڕووناکی ئەو مەشھەدانەی کە لە سەرەوە باسم کرد وادیارە خواستێک ھەیە بۆ بازدان بە سەر بڕیارەکانی ٢١١٨ کەبۆ وەستانی خوێن ڕشتن لە سوریا دەرکرا لە جنێف  (١) لە ساڵی ٢٠١٢ دواتر لە ٢٠١٥ بڕیاری  ٢٢٥٤دەرکرا بۆ جێبەجێ کردنی بەندەکانی جنێف(١) نەوەکو بۆ پێکھێنانی کابینەیەکی حکومی ھاوبەش وەکو مۆسکۆ خوازیارییەتی و بازدان بە سەر یدا لە کۆنگرەی جنێف (٤) دا .
خواستی تورکیا 
تورکیا ئەگەرچی لە چەند ڕۆژی پێشوودا شارۆچکەی  باب ی بە تەواوی داگیرکرد بەمەش وا دەزانێت  ڕێ لە بە دیھاتنی ئاواتی کورد بۆ یەکخستنی کانتۆنەکانی دەگرێت باس لەوە دەکات خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕزگارکردنی مەنبەج لە دەستی کورد و ڕەقە لە دەستی داعش کە ئەمەش پێناچێت ئەمریکیەکان بچنە ژێرئەو بارەوە و ئاماژەکان پێچەوانەی ئەوە پیشاندەدەن .
کوردو جنێفەکان 
ئەوەی ڕوونە بۆ ھەمووان ھەڵوێستی ھەموو گروپەکانی ئۆپۆزەسیۆنی سوریایە بەرامبەر بە کوردلە وڵاتەدا کە نکووڵی کردنە لە مافەکانیان و ئەمانە ھەموو لە ژێر ھەژموونی تورکیادان و ھەمان ھەڵوێستی ئەویان ھەیە  ولە گەڵ ڕژێمی ئەسەدیشدا جیاوازی وایان نیە بەرامبەر بە دۆزی کورد بۆیە کوردیش بە تایبەتی پەیەدەو یەکینەکانی پاراستنی گەل کە ھێزێکی کاراو کاریگەری شەڕی تیرۆر بوون لە ساڵانی ڕابردوودا نزیکەی ٢٨% خاکی سوریایان لە بندەستدایە کە خاکی کوردستانەو ە ئێستا ھەرێمی باکووری سوریا یان ڕۆژاوای پێدەڵێن تائێستا زۆر بە ھەستیاری و ژیرانە ھەڵسووکەوتیان لە گەڵ دۆخەکەدا کردووە بە ورییاییەوە توانیووییانە ئارامی دوورخستنەوەی شەڕلە زۆر شوێنی ناوچەکانیان بپارێزن .
ئەگەر چی ڤیتۆی تورکیا لەسەر ئەم ھێزە ڕێگر بووە لە بەشداری ئەمان لە کۆنگرەکانی جنێف بەڵام ئەنەکەسە بەشداریان پێکراوە بەڵام ڕۆڵو کاریگەرییان وەکو پێویست نەبووە کە ئەوەش خاڵێکە دەکرێت ڕووی ڕەخنە لە پەیەدە بکەین کە دەکرا بە دۆزینەوەی میکانیزم و فۆرمی گونجاو ڕۆڵی ئەنەکەسە لە ئیدارەو بەڕێوەبەردنی ڕۆژاوادا بە ھەند وەربگیرتایە و جۆریک لە ھاوسەنگی و دابەشکردنی ڕۆڵ لە پەیوەندییە ئیقلیمیەکانی دەھێنایە ئاراوە .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
06/03/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ