وتار
کاتێک ویژدان دەبێت بە دادوەر
پارێزەر: لوقمان مصطفی

ویژدان ئەو دەزگا ھەستیارە نەبینراوەیە کە زەمینە بۆ ئاسوودەیی یاخود ئاڵۆزی دەروونی خۆش دەکات. ویژدان دادپەروەرێکی راستگۆیەو خاوەنەکەی ئازاری ویژدانی بەلاوە ستەمترە لەسزای یاسایی ‌و کۆمەڵایەتی ‌و کەلتووری. ئاستی ویژدانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ووڵاتانی پێشکەوتوو لەو بڕوایەدام بەرزتر بێت ئەگەر بەراوردی بکەین لەگەڵ کۆمەڵگەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا. ھەرچەندە ویژدان ڕێژەییە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر یاخود لە کۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگایەکیترلە ووڵاتێکەوە بۆ ووڵاتێکی تر دەگۆڕێت،ئەویش دەکەوێتە سەر ئاستی ڕۆشنبیری تاکەکانی ئەو کۆمەڵگایانە،ھەر لەسەر ئاستی خێزان وتادەگاتە دامودەزگا پەروەردەییەکانیان ڕۆڵی بەرچاویان ھەیە لە ھەست کردن بەبەرپرسیارێتی وچاندنی ویژدان لە ناخیاندا بەرانبەربە خۆیی و ئەو ئەرکەی کەلەسەر شانێتی، زۆر بەکەمی ھەڵدەکەوێت بە شێوەی خۆڕسک ئازاری یژدان ناخی تاکەکانی نێوکۆمەڵگا بھەژێنێت،بەتایبەتی لەکۆمەڵگادواکەوتوەکاندا. 
ھەر لەم پێوەدانگەوە ڕۆ دەچینە نێو ئەوچین وتوێژانەی کۆمەڵگا جیاجیاکانی مرۆڤایەتی وسەرەتا باس لەو دادوەرە ئەمەریکیە دەکەین کە بوە جێی سەرنجی ڕاگەیاندنەکانی ئەمەریکی وتەواوی دونیا ئەویش بە ھەستان بە سزادانی خۆی ویژدانی لەپێش یاساوە دانا و بەکردار سەلماندی ئەو ڕێچکەیەی شکاند و شەرەفی یەکەمی خۆ سزادانی بەرکەوت. لەووڵاتێکی وەک ئەمەریکادا لەسەر ئاستی باڵاداو لە پلەیەکی بەرزی وەزیفیدا لەگەڵ ئەوەی ڕێزی لە یاسای وولاتەکەی گرت لەھەمان کاتیشدا بڕیارەکەی لەسەر خۆی جێبەجێکرد و یژدانی ئاوێتەی یاسا کرد، لەھەمان کاتیشدا بو بە وانەیەک بۆ خەڵکی و نەوەکانی داھاتویش.
دادوەرێک لەویلایەتی میشیگان لە ئەمریکا،ئاگادارکردنەوەیەکی لەدادگا ھەڵواسیبوو: ئەگەر ئامێرە ئەلکترۆنییەکان ببنە ھۆی بێزار کردنی دادگا،خاوەنەکەی سزادەدرێت،لەکاتی دواین قسەکانی داواکاری گشتیدا مۆبایلەکەی خۆی دەنگی لێ بەرز بۆیەوە ڕێزی بڕیارەکەی خۆی گرت و بەبڕی ۲٥ دۆلار خۆی سزادا! دادوەرەکە،ڕەیمۆند ڤۆیت،دەڵێت دادوەرەکانیش مرۆڤن،لەسەرووی یاساوەنین،من یاساکەم شکاند و دەبێت ئەو پرەنسیپەجێ بەجێ بکەم خۆم سزابدەم.
بە ھەمان شێوە لەسەر ئاستی خەڵکانی ئاسایی وخاوەن ھەڵویست بەھەمان شێوە وەک: کورەھەژارێکی ووڵاتی میسر کە کوڕێکی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی ووڵاتی میسربوو پاش ئەنجامدانی ١٥٠ دزیی و سوتاندنی چەندین ماڵ، بڕیاردەدات سزای جەستەیی بەسەر خۆیدا بسەپێنێت. عەلی خەلیل کە ئێستا لە نێو خەڵکیدا بە (عەلی تەوبەکار) ناسراوە دانیشتوی دێیەکە لە شاری تەنتای وڵاتی میسڕ و پاش ئەوەی وەک خۆی دەلێت"لە منداڵیەوە لە بردنی سەندویچەوە دەستم پێکرد لە خویندنگەو دواتریش بەردەوام بوم لەسەر کاری دزیکردن و بژێوی ژیانم لەسەر ئەوە پەیدا دەکرد، بەجۆریک کە خەڵکی دێیەکەی خۆمان و سەرجەم دێھاتەکانی دەوروبەریشمان دەیانناسیم و بە چاوێکی زۆر خراپەوە تەماشانیاندەکردم" تەوبەکار دەڵێت"کە ویستم ژن بھینم، داوای ھەرکچێکم دەکرد نەیاندەدامێ، ڕۆژێک لای ھێڵی شەمەندەفەر دانیشتبوم و بۆ حاڵی خۆم دەگریام و ویژدانم ئازاری دەدام، بۆیە بڕیارمدا کە شەمەندەفەرەکە ھات دەستی خۆمی بخەمە بەر شەمەندەفەرەکەو و سزای شەرعی بەسەر خۆمدا جێبەجێبکەم و ئەو کارەشم ئەنجامدا" عەلی ئێستا تەوبەی کردووەو لە پاش کارەکەشی لە لایەن خەڵکی دێیەکەوە ھاوکاریەکی زۆر کراوە، ھەرچەندە پیشتر زۆر رقیان لێی بووە، جگە لەوەی باوکی عەلی زۆر شانازی بە کاری کوڕەکەیەوە دەکات و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی میسڕیش مانگانە ٢٤٠ جونیەی بۆ بڕیوەتەوە.
بە ھەمان شێوە لەمەڕ خۆشماندا بە تایبەت لە ناو خەڵکە سادەو ساکارەکاندا زیاتر ئەو گیانی لێبوردەیی وڕەخنەو رەخنە لە خۆگرتن وتا ئەو ئاستەی سزای دەروونی وجەستەیی خۆی دەدات بەدی دەکرێت،نموونویەکی زیندو کە ناوی سیانی لای بەندە پارێزراوە،ئەم کەسە بوێرە خۆی سزادا بەوەی زمانی خۆی داخ کرد.!! لە ئەنجامی قسە گێرانەوە نێوان دووخێزانی تێکدا، تاکار گەیشتە زیان گەیاندن بە گیان وماڵی یەکتر،بۆ ماوەی سێ مانگ زیاتر سەردانی پزیشکی کرد ھێشتا بە تەواوەتی برینی سەر زاری چانەبۆتەوە،بێگوومان ڕەنگە چەندین نموونەی تر ھەبێت.
ھەروەھا لەسەر ئاستی باڵای وەزیفی ووڵاتانی ڕۆژئاواوئاسیادا چەندین بەرپرس وکاربەدەستی دەوڵەتی ویژدانیان بووە بەدادوەرو سزای خۆیان داوە لە نموونوی:-
- وەزیری دارایی ئەمەریکی بە ناوی( ڕۆبۆرت دیور) تاوانی گەندەڵی درایە پاڵ دوای ئەوەی نەیتوانی پاکی خۆی بسەلمێنێ ھەر بۆیە سزای خۆیدا لەپێش چاوی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە گولەیەکی دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.
- وەزیری دارایی یابانی( شوئی تشی ناکا غاوە )لەکاتی بەستنی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دا ھاوسەنگی خۆی لەدەستداو بەم لاولادا دەھات، بۆیە ڕاگەیاند کارەکان پێیان وابوو کە مەی خواردۆتەوە ،پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە بەڵێ ڕاستە لەوکاتەدا سەرخۆشبوە،بە ھۆی ئەوە وە تووشی ئازاری ویژدان بوو سزای خۆیداو دەستی لەکار کێشایەوە.
- وەزیری بەرگری فەلەپینی بە ناوی( ئەنجیلۆ ڕایس ) چوە سەرگۆڕی باوکی و لەوێ سزای خۆیداوخۆی کوشت چونکە تومەتی گەندەڵی درابۆپاڵ.
بەڵام.. لەسەر ئاستی بەرپرسان وکاربەدەستانی ووڵاتەکەی ئێمە نەبینیمان ونەبیستمان تەنھا کەسێکیان سزای خۆیان بدەن،لانی کەم دان بەھەڵەکەی خۆیدابنێت وسەرزەنشتی خۆی بکات یاخود دەست لەکار بکێشێتەوەو کەمێک وویژدانی خۆی ئاسوودە بکات،کەچی لەگەڵ ئەو ھەموو گەندەڵی و کارە نایاسایی و نادادپەروەریەی کە ڕۆژانە سکاڵایان لە دژ تۆمار دەکرێت،سەیرلەوەدایە وەک نەبایان دیبێ ونەباران.!!
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
14/03/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
123