وتار
پیرمام و قەندیل خەریکی چین؟
سلێمان عه‌بدوڵڵا

لەڕووی واقعیەوە، لەدەروازی سەربەخۆیی و پێکەوە گرێدانەوەی باشور و ڕۆژئاڤای کوردستانین و کۆتاییەکانی عێراق و سوریا بەفۆڕمی سایکسپیکۆ لەنزیکبونەوەیە. کەچی وێڕاش پێدەچێت لەڕوی کردەییەوە لەنێوان دەسکەوتەکانی حزبایەتی و سەرکەوتنەکانی کوردایەتی بژاردەکەمان یەکەمیان بێت.

ئاخر سەیرکەن ھێشتا سروشتی حزبە کوردیەکان ڕوون نیە. یەکێتی و پارتی، نەدۆستن و نەدوژمن. گۆڕان و یەکێتی نەلەیەکتری جیابونەوەو نەیەکیشدەگرنەوە. یەکگرتوو نازانێت چۆن دوو گندۆرەی ھەولێر و سلێمانی بەیەک دەست ھەڵبگرێت، کۆمەڵ نازانێت لەخۆی بچێت یان لەیەکگرتوو، پەکەکە لەقەندیل خەونی کوردستانی گەورەی ھەیە و لەشنگال خەیاڵی بۆ بچوکتر لەکانتن خورد دەبێتەوە. 

کاربەدەستێکی گەورەی بریتانیا لەدانیشتنێکی دووقۆڵیدا پێی وتم : (شەمەندەفەرەکەتان کێشەی نیە، فارگۆنە حزبیەکان بەربەستن، بۆگەیشتن بەوێستگەی سەربەخۆیی کێشەکەتان کاپتن نیە، نەخشەڕێگا حزبیەکەیەتی). پێی وتم: (لەولاوە چاوەڕوانی جیابونەوەن لەعێراق، بەڵام لەواقعدا پێدەچێت، پێش ئەوەی، ھەولێر لەبەغدا جیاببێتەوە، سلێمانی لە ھەولێر و کەرکوکیش لەھەردووکیان)  وتی : (لەم سەرەوە چاوەڕوانی بەیەکەوە گرێدانەوەی باشور و ڕۆژئاڤان، کەچی لەوسەرەوە، کەرکوک سەرگەرمی بەھەرێمکردنی خۆیەتی و پیرمام و قەندیلیش، خەریکی دابەشکردنی شنگال و ئیرادەی پێشمەرگە و شەڕڤانەکانی کۆبانێن).
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
01/04/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ