وتار
بەڵێ کاراکردنەوەی پەڕلەمان گرنگترە
پارێزەر: لوقمان مصطفی

ماوەیەکە ھەندێ لە بەرپرسە بالاکانی بەڕێوەبەرانی پرسی ڕیفراندۆم بە ھەناسەیەکی تەنگ وبەشێوەی تاڕادەیەک ئستفزازی لە چەندین لێدوانیاندا دوبارەی دەکەنەوەو دەڵێن: ڕیفراندۆم وپرسی سەربەخۆیی بەبێ پەڕلەمانیش  ئەنجام دەدرێت.!!
ئاخر بەڕێزینە ھەرچی بڕیارێک لە بارەگا حیزبیەکانەوە دەردەچێت ناچێتە چوار چیوەی یاساوە،تەنھا بڕیارێکی سیاسیەو ھیچیتر،دەتوانرێت تانەی لێبدرێت وڕاوەستێنرێت تاڕەدەی ھەڵوەشآندنەوەش،لەبەر ئەوەی پەڕلەمان تەنھا شوێنی شەرعی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە وشوێنی دەرکردنی یاساوبریارە چارەنوس سازەکانە، ئەودەزگا شەرعیەیە کە ھەڵبژێرراوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە.
پاشان ..لەگەڵ ئەوەی ھێزێکی یاسایی ھەیە لە ھەمان کاتیشدا لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وڕێکخراوە مرۆییەکانەوە معتبر ترەوزیاتر باوەڕ پێکراوە.
بەڵێ پەرلەمانی کوردستان،ھەر وەک ووڵاتانی تر ئەو دەزگا نیشتیمانییە کە ھاوڵاتیان بۆ ڕزگاربوون لە جەبەڕووت ودەسەڵاتی ڕەھاو بێ سنووری تاکڕەوەی و سنورێک بۆدەسەڵاتی تاکڕەوی دامەزراوە،بۆئەوەی ھەموو بڕیارو دەسەڵاتەکانی حکومڕانی کۆنەبێتەوە لەژێر دەستی چەند کەسێکی کەمدا وچارەنوسی میللەتێک دیاری بکات،لەکاتێکدا پەڕلەمانێکی شەرعیت ھەیە کە بەرزترین دەسەڵاتی یاسادانانە لە ووڵاتدا لەجیاتی تاک  بڕیاری کۆدەنگی ودەنگی خەڵک بەگشتی وبەشێوەیەکی  یاسایی بڕیار لە کێشە چارەنوس سازەکان دەدات.
ھەر بۆیە لە ھەمووی گرنگتر ئەوەیە لە ڕووی یاساییەوە، دەبێت پەڕلەمان یاسای ڕیفڕاندۆم  تاووتوێ بکات و بڕیاری کۆتایی لەسەرچۆنێتی جێبەجێکردنی بدات، جا ئەگەر تۆ پەڕلەمانەکەت وەک باڵاترین دەزگای یاسا دانان پەک خرابێت، دەبێت چۆن و چ شەرعەتێک بدەیت بە ڕاپرسیەکە،یاخود پرسی سەربەخۆیی، ئەوە شەرعیەتی نێودەوڵەتی نێوخۆیش دەخرێتە ژێر نیشانەی پرسیارەوە. 
بۆیە بەفەرمی پەرلەمانی کوردستانە یاخود ئەنجومەن نیشتمانیی کوردستانە،ئەم ئەنجومەنە نوێنەرایەتی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان دەکات و ھێزی یاسا دانەری حکومەیتی ھەرێمی کوردستانە.
گرنگیەکەی لەوەدایە کەپەرلەمانی کوردستان بۆی ھەیە ھەر یاسایەکی فیدڕاڵی لە ھەرێمدا بخاتە کار کە بەدەر بێت لە تایبەتمەندیی دەسەڵاتەکانی فیدڕاڵی کە لە ماددەی ١١٠ی دەستووری کۆماری عێراقی فیدڕاڵیدا ھاتوون.پرسی ڕیفراندۆمی بەدەست ھێناوە.
بۆیە تکایە ئێوەی سیاسی بەرپرسیاریەتیەکی میژویتان لەسەر شانە لە کۆمەڵگادا، بێگومان ڕێزی خەبات وماندوبونی ئێوەدیارە وقورسایی وبایەخی خۆتان ھەیە،ھەرلە ڕۆژگارە سەختەکانی کۆڕی خەباتی شاخ و وئێستاش لە ژیانی مەدەنیدا، دەبێت بەھەمان گیانی خەباتی پێشمەرگایەتیەوە بەڕۆڵی خۆتان ھەستن ھەر لە سازان ویەک ڕیزی  نێوماڵی کوردی وتا ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی،ئەوەی دەمێنێتەوە ڕێکارە یاساییەکانە جێێ بێڵن بۆ خەڵەکە یاساییەکە،کە بەبڕوای بەندە پێش ھەموو شتێک کاراکردنەوەی پەڕلەمانی کوردستانە،کە کۆمەڵە کەسانێکی یاساناس وپرۆفیشناڵ لە بواری یاسادا لەنێوپەڕلەماندا بوونیان ھەیە،بێشک دەتوانن ئەو دەنگەبن کە پرسە چارەنوسسازەکان بە یاسایی بکەن و بیگەیەنن بە کۆمەڵگای نێەدەوڵەتی ودۆست ونەیارەکانی کەلی کوردستان.

ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
14/04/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
123