وتار
کورسییەکانی گۆڕان و پارتی
عەلی حمە ساڵح

خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی باس لە زیادبوونی کورسییەکانی پارتی و کەمبوونەوەی کورسییەکانی گۆڕان دەکات لە ھەڵبژاردنی ئایندەدا!!!! بەبێ ئەوەی ھۆکارێکی واقعی بڵێت...
من لێرەدا چەند خاڵێکی واقعی دەخەمە ڕوو، کە ھۆکارن بۆ کەمبوونەوەی دەنگی پارتی..
١- ئایا پارتییەک بە نایاسایی پەرلەمان دابخات، باوەڕی بە پەرلەمان نەبێت، خەڵک بۆ دەنگ بە پارتی بدات بۆ پەرلەمان؟
٢- ئایا دیارنەمان و بردنی داھاتی نەوت، تێکدانی پەیوەندی لەگەڵ عێراق و بڕینی بودجەی کوردستان، کەمکردنەوە موچە، برسیکردنی خەڵک، دروستکردنی ئەم ھەموو نەھامەتییە بەسەر خەڵکی کوردستاندا، پارتی لێی بەرپرس نییە؟
٣- ئەنجامنەدانی ریفراندۆم لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە و دەستبەرداربوون لە بەشێکی گەورەی خاکی کوردستان، بەکارھێنانی ڕیفراندۆم بۆ مامەڵەکردن نەک دروستکردنی دەوڵەت، کێ دەیکات پارتی و پارتییەکانی ناو حیزبەکانی دیکە نین.. 
٤- ھەڵبژاردن ڕەکیزەیەکی گرنگی دیموکراتییە، پارتی باوەڕی بە داخستنی پەرلەمان و دیکتاتۆریەت ھەبێت، چۆن خەڵک دەنگ بە پارتی دەدات..
دەیان ھۆکاری دیکەھەن کە ڕێگرن لە دەنگدانی خەڵک بە پارتی تۆ دەتوانیت بینوسیت..
لە بەرامبەردا، گۆڕان ھەڵوێستی ھەبووەو لە ئایندەشدا زیاتر دەبێت بەرامبەر بەرگریکردن لە دیموکراسی و سودی گشتی.. 
١- ئەوە گۆڕان بوو نەیھێشت پەرلەمانێکی ساختە ھەبێت بۆ کاری نایاسایی و درێژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی ھەرێم..
ئایا ئێمە ئەو یاسا شکێنیەمان کردبا، ھەموو دەستکەوتێکی شەخسیمان وەدەست نەدەھێنا؟
٢- ئایا گۆڕان بوو شەنگالی تەسلیمکرد؟ گۆڕان بوو کوردستانی کردە پاشکۆی تورکیا.. 
٣- گۆڕان بووە ھۆکاری خراپی گوزەران و ژیانی خەڵک؟ گۆڕان بوو نەوتی فرۆشت و پارەکەی نەما؟ پارەی نەوت لە کام بانکدایە؟ کەسیش بۆی نییە چاودێری بکات ، ھی گۆڕانە یان پارتی!! 
دەیان ھۆکاری دیکە ھەن، کە تۆ دەتوانی بینووسێت کێ لەبەرەی گەلەو خەڵک دەنگی پێدەدات...
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
19/04/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12