دانا مەنمی
ڤۆڵتێر ده‌ڵێت : ڕۆژنامه‌نوسى ده‌زگایه‌كه به كه‌س ناشكێ ، به‌ڵام خۆى دونیاى كۆن ده‌روخێنێ ، تا دونیاى نوێ دامه‌زرێنێت .
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م حه‌قیقه‌ته ڕژیمه دیكتاتۆره‌كان له ڕۆژنامه‌و ڕۆژنامه‌نوسان ترساون ،هه‌وڵیان داوه به‌هه‌ر نرخێك بێت به خه‌ڵات و پاداشت ڕۆژنامه‌كان و ڕۆژنامه‌نووسان بكڕن و دهمچهوریان بكه‌ن ، خۆئه‌گه‌ر نه‌گونجا به‌لاى كه‌مه‌وه دۆست بن ،هه‌ر ملیان نه‌دایه خه‌ت چاویان لێ سووربكهنهوه ، ڕاویان بنێن ، زیندانیان بكه‌ن ، پاكتاویان بكه‌ن ،دواجاریش تیرۆریان بكه‌ن ، له ئێستاى فه‌زاى زه‌برو زه‌نگ و سانسۆرى كورده‌واریدا ، ڕۆژنامه‌نووس له سه‌دو یه‌ك لاوه گه‌مارۆ دراوه گوشارى خراوه‌ته سه‌رو ده‌رفه‌تى حه‌قیقه‌ت بێژى لێ ته‌نگ ده‌كرێ و ده‌گیرێ ، بۆیه یان ده‌بێت ده‌ستبه‌ردارى كارى رۆژنامه‌گه‌رى بێت و ده‌ست به كڵاوى خۆیه‌وه بگرێ ، یانیش ببێته بوكهڵهى حزب و به ئاوازى حزب هه‌ڵپه‌رێ و ئه‌و ده‌هۆڵه بكوتێ كه حزب دهیكوتێ و ئه‌و عهقڵهیش به گه‌ر بخات كه له‌كه‌لله‌ى حزبدایه ، وه‌كو تووتى هه‌رچییه‌ك ئه‌وان گوتیان بیڵێته‌وه له مه‌لیك مه‌لیك تر بێت ، یانیش ده‌بێت مل له چه‌قۆ بسوێت ! وه‌ك ( ڕه‌زا به‌راهه‌نى ) گوته‌نى :ده‌بێ له دار بدرێ .
حه‌قیقه‌ت كوشتن گه‌لێك له مرۆڤ كوشتن خه‌ته‌ر تره ، چونكه دووه‌میان به‌رئه‌نجامى یه‌كه‌مه ،ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ى حه‌قیقه‌ت ده‌كوژێ و حه‌قبێژ نییه ،با قوڕو قه‌پى لێبكات و قیروسیا با قۆناغێكى ژیانى میلله‌ت و ووڵات ڕۆژنامه‌ى تێدا نه‌بێت ، چونكه بێده‌نگى زۆر باشتره له حه‌قیقه‌ت شێواندن ، نوسه‌رێك له‌سه‌رده‌مى ڕه‌شى هیتله‌ردا ده‌لێت : من له‌م قۆناغه‌دا ڕدیۆ ناكه‌مه‌وه ، ڕۆژنامه‌و گۆڤارى ناوخۆ ناخوێنمه‌وه ،چونكه هه‌موویان وه‌كو هیتله‌ر قسه ده‌كه‌ن .
ده‌گه‌ڕیمه‌وه بۆ دهربڕێنێكى جوانى ( ژان پۆڵ سارته‌ر) كه ده‌ڵێت : هه‌ندێكجار بێده‌نگى تاقه سه‌رچاوه‌یه‌كه كه ده‌توانرێ حه‌قیقه‌تى لێوه هه‌ڵێنجرێ .
داهێنانى ئامێرى چاپ له سه‌ده‌ى یازدهههمى زاینی‌دا له‌سه‌ر ده‌ستى مسگهرێكى ئه‌ڵمانى (یوحه‌نان گۆته‌نبرگ ) بوو ، له‌و داهێنانهیدا هیچ سوودو ده‌ستكه‌وتێكى پێ نه‌بڕا له‌به‌ر سه‌رقاڵى و دهستكورتى ، كاتێ كتێبى ئینجیلیشى چاپ كرد ،ته‌نانه‌ت له بیرى چوو ناوى خۆیشى له‌سه‌ر تۆمار بكات ، به‌ر له گۆته‌نبرگ له هه‌وڵێكى تردا بازرگانێكى چینى به ناوى (بى شینگ) هه‌بووه ، به‌ڵام داهێنانه‌كه‌ى (گۆته‌نبرگ ) شۆڕشێكى مه‌زنى له هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا دروستكرد ، چاپ ڕۆڵێكى ئێجگار گرنگى بینى له به‌ره‌و پێشچوونى شارستانیه‌ت له سه‌رانسه‌رى دونیادا ، ماوه‌یه‌ك پاش ئه‌و داهێنانه ( گۆڤار‌و ڕۆژنامه) به‌شێوه‌یه‌كى ڕێك‌وپێك چاپ و بڵاو كرانه‌وه .
یه‌كه‌م هه‌فته نامه له مێژوودا له شارى (ستراسبۆرگ ) به ناوى Relation له ساڵى (1609 ) له‌لایه‌ن (جۆن كارلۆس ) چاپ و بڵاو كرایه‌وه ، یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ى ڕۆژانه‌یش له له‌نده‌ن به ناوى (ده‌یلى گرانت ) له ڕۆژى 11ى ئازارى ساڵى 1702 له سه‌ر ده‌ستى ئیدوارد گرانت چاپ و بڵاو كرایه‌وه .
له ڕۆژى 22ى نیسانى ساڵى 1898 ( میقداد مدحت به‌درخان ) له شارى قاهیره په‌رده‌ى له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌رى كوردى هه‌ڵماڵى و یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ى كوردى به ناوى ( كوردستان ) دامه‌زراند ، له‌و ڕۆژه‌وه كاروان و خه‌باتى میدیاكارانى خاوه‌ن خود به‌ڕێوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى په‌یامه‌كان ڕاستگۆیانه‌و كوردانه‌و ڕاشكاو بوێرانه بگه‌یه‌نێت به ڕاى گشتى .
به پێى سه‌رچاوه‌كان ڕۆژنامه‌ى كوردستان سێ هه‌زار نوسخه‌ى لێ چاپكراوه و دوو هه‌زار نوسخه‌ى به خۆڕایی له كوردستان دابه‌شكراوه ، ئه‌گه‌ر له ڕابردوو كارى ڕۆژنامه‌گه‌رى كوردى ناوى به (گه‌ڕان به دواى سه‌رئێشه‌دا ) ده‌ركردبێت ، ئه‌وا له ئێستادا كارى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى (گه‌ڕانه به دواى مه‌رگ دا !) .
خۆ ئه‌گه‌ر له ڕابردوو میله‌ته‌كه‌مان شۆڕهسوارانى له مه‌یدانى رۆژنامه‌گه‌ریدا گیانى خۆیان كردبێته قوربانى مه‌عریفه‌و شارستانیه‌ت له پێناو هوشیار كردنه‌وه‌ى هاونیشتیمانیان ، ئه‌وا ئه‌و شۆڕشه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ هێزو لایه‌نێك ناتوانێت ببێته كۆسپ له‌به‌رده‌م جه‌نگى میدیادا .
خۆئه‌گه‌ر میله‌ته‌كه‌مان له ڕابردوو (میقداد به‌درخان و عبدالكریم ئه‌فه‌ندى و مسته‌فا پاشاى یامولكى و حوسێن حوزنى موكریانى و مامۆستا ابراهیم احمد و مامۆستا عه‌لائه‌دین سجادى و مامۆستا گیوموكریانى ) دلسۆزانه له ڕۆژگارى خۆیاندا به‌شداریان كردووه له گه‌شه‌پێدانى شارستانیه‌ت و ڕۆژنامه‌گه‌رى كوردیدا ، كه جگه له سه‌دان نوسه‌رو رۆشنبیر‌و هونه‌رمه‌ند له‌وانه ( مامۆستا عبدوڵا گۆران و مه‌عروف به‌رزنجى و غفورو جلال و ئه‌مینى میرزا كه‌ریم و محمد تۆفیق وه‌ردى و مهم و قانع و ساڵح حیدرو ده‌یانى تر .
ئێستاش ئه‌و كاروانه تا ده‌گاته مه‌نزڵ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به دیدو جیهانبینى سه‌رده‌میانه به‌رده‌وامه له تێكۆشان له پێناو به‌هاى مرۆڤبوون و شكۆ‌و هه‌یبه‌تى ئینسانیه‌تدا .
ده‌وڵه‌ت له سێ كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كى پێكهاتووه كه ئه‌وانیش : نه‌ته‌وه – نیشتیمان – ده‌سه‌ڵاتى سیاسى .
ده‌سه‌ڵاتى سیاسیش له سێ دامه‌زراوه پێكهاتووه كه ئه‌وانیش : ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان - ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێ كردن – ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى .
میدیا به‌گشتى به بیستراو نوسراو بینراو ئهلكترۆنیشهوه ڕۆڵى كاریگه‌رى هه‌یه له هۆشیاركردنه‌وه و ڕێنمایی كردنى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا ، كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى هه‌یه له‌سه‌ر ڕاى گشتى و گواستنه‌وه‌ى دیدو تێروانینى خه‌ڵك له‌سه‌ر یاساكان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت و هه‌ڵماڵینى په‌رده له‌سه‌ر كه‌موكوڕى و به‌دواداچوون ، هه‌رئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌شه وایكردووه لهسهرهتاكانى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م له ساڵى (1828 ) ناوى ده‌سه‌ڵاتى چواره‌مى لێ بنرێت .
كاتێك ده‌گوترێت ده‌سه‌ڵاتى چواره‌م ، هه‌رگیز به‌و مانایه نییه ، كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له سه‌روى ده‌سه‌ڵاته‌كانى دیكه‌وه‌یه ، به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵى هاوشێوه جیاوازى تاڕاده‌یه‌ك هاونێوهرۆك و مه‌به‌ستن ، به ووردى و جدى گوێ له راوبۆچوونى خه‌ڵك ده‌گرن و پاشان به شێوه‌ى ره‌وان و ڕوون مه‌فهوم و كاریگه‌رییه‌كانى دادهڕێژنهوهو ده‌بنه‌وه به ده‌نگى هه‌موو چینه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان .
كه‌واته ڕاگه‌یاندن به گشتى ده‌سه‌ڵاتێكه له ناو ده‌سه‌ڵاته‌كانى دیكه و سیسته‌مێكه له ناو سیستمى سیاسی‌دا ، پێویسته جوان په‌روه‌رده بكرێت وه‌نابێ به هیچ بیانوویه‌ك له سایه‌ى هیچ گوشارێكدا ده‌ستبه‌ردارى موماره‌سه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى له چوارچێوه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى دا ببێت ، ده‌نا پێگه‌ى خۆى وه‌كو ده‌سه‌ڵاتى چواره‌م ده‌دۆڕێنێت .
هه‌ڵبه‌ت ئازادى ڕاگه‌یاندن هێنده گرنگه ده‌كرێ بگوترێ پتر له نیوه‌ى دیموكراسى هه‌ر گه‌ل و وڵاتێك دابین ده‌كات ، پێوه‌ره بۆ هه‌موو ئازادییه‌كانى دیكه ، هه‌رله ئازادى ڕاگه‌یاندنه‌وه په‌ى به ئازادى و دیموكراسى هه‌ر گه‌ل و وڵاتێك ده‌بردرێ ، كه‌واته ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ریه‌تى هاوڵاتى بكات به بونه‌وه‌رێكى چالاك و چه‌له‌نگ و كاراى نێو كۆمه‌ڵگا ، نه‌ك گوێگرێكى سهلارسهنگین و گوێڕایه‌ڵ و كۆیله‌و ملكه‌چپێكراو .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە