وتار
ڕیفراندۆم پێویستی بە پارلەمان نیە
ئاری ھەرسین

ھەردوو حیزبی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەمڕۆ کۆبونەوەو، زۆر بە سادەیی و بە ئاشکرا بۆچوونی خۆیان لەسەر ڕیفراندۆم دەربڕی. ئەم دوو حیزبە بەڕێزە مەسجێکێیان دایە ئێمە، کە مەسعود بارزانی نەک دەوڵەت، بەھەشتیش لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان دابمەزرێنێت قوبوڵیان نیە. ئیتر ھەتا کەی سەرۆکی کوردستان چارەنوسی میللەتێک دەکاتەقوربانی بێ ساحێبی ناو یەکێتی و توڕەبوونی گۆڕان؟ 
ھەر وەک چەند جار گوتومانەتەوە، دەوڵەت لە گوندێکیشدا ڕادەگەیەندرێت. سەرۆکی کوردستان نابێت بھێڵێت کە ھیچ کەس یاری بە کات لەگەڵیدا بکات، خافڵی بکات و موھیممە سەرەکیەکەی لەبیر بەرێتەوە. 
کەسی سیاسی مەبدەئی جورئەتی بڕیاردانی ھەیە. ھەر ئەو جورئەتە لە بەڕێزیان چاوەڕوان دەکرێت کە بە یەکێتی و گۆڕان بڵێت: لەگەڵمانن؟... فەرمون. گەر لەگەڵیشمان نین مۆفەق بن و، ھەر کەس بە ڕێگای خۆی. ئینسان کە بە ئاڕاستەی خۆر ھەنگاوی ھەڵھێنا دەبێت تەحەمولی گەرما سوتێنەرەکەشی بکات. ڕێگایسەربەخۆیی ھەنگاونانە بەرەو خۆری ئازادی. 
ڕیفراندۆم مافە، خێر و سەدەقە نیە بەغدا و تاران و ئەنقەرە یان کوێ و کوێ بە کوردی بکەن. بۆیەوەڵامی ئێمە بۆ ڕاگەندراوەکەی گۆڕان و یەکێتی ڕستەیەکی سادەیە: بەڕێزتان دەتوانن چۆنتان حەز لێیە وا بژین، بەڵام ئێمە ھەرچەندە عارەب بە برای خۆمان دەزانین، حەزمان لێیە براکان ھەر کەس لە ماڵی خۆیان بژین.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
23/04/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ