وتار
جارێکیتر تورکیا وپێشێلکردنی" یاسا " نێودەوڵەتیەکان
پارێزەر: لوقمان مصطفی

لەگەڵ ئەوەی گەلەکەمان لەھەرچوارپارچەی کوردستان، گەیشتۆتە ئاستێکی بڵند لەتێکۆشاندا، بۆ چارەسەرکردنی دۆزە ڕەواکەی و بەردەوام دەستپێشخەری لەشێوازی گفتوگۆی ئاشتی ودیموکراتیانە دەکات، بەتایبەتی لەباکوری کوردستاندا، گەل بۆبەرقەراربوونی ئاشتیەکی سەرتاسەری و بەدەستھێنانی مافەنەتەوەیی و دیموکراتیەکانی ماندونەناسانە لەتێکۆشاندایە. بەڵام بە پێچەوانەوە، لەلایەن ھێزی رکابەری دوژمنی دەسەڵاتدارەوە بەدژوارترین شێوازی شەڕو سیاسەتی نکۆڵیکردن ولەناوبردن وەڵام دەدرێتەوە. لەماوەی رابردوودا، حکومەتی تورکیا بۆ ھەڵخەڵەتاندنی ڕای گشتی جیھان، کۆمەڵێک پرۆژەی دوڕویانەو وشەی بریقەداری بەکارھێنا، سەبارەت بە چارەسەر کردنی کێشەی گەلەکەمان لە باکوری کوردستاندا، بەڵام بێ وەچان ئامادەکاری، بۆ گەلەکۆمەکی وپیلان دارێژی بۆ شەڕێکی خۆێناوی کردووە.
دیارە ئەمە یەکەمین جار نییە ڕژێمی تورکیا ھەڕەشەی بەزاندنی سنوری کوردستان بکات، یان بەکردەوە سنوری بەزاندبێت. بەڵکە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دەیان جار سنوری کوردستانی بەزاندووە چەند جارێکێش تا قوڵایی کوردستان ھاتووە، ھەموو جارەکانیش پاساوی ئەم ھێرش و لەشکرکێشیانەی گرێداوە بەبوونی ھێزەکانی پارتی کریکارانی کوردستان "پەکەکە”وە.بەھیچ جۆرێ دەستی نەپاراستوە لە شەھیدکردنی ژن ومناڵی کورد،وێرانکردنی گوند و رەزو باخ وکانیاوەکانی کوردستان.
ھەرچەندە پاساوی ئەمجارەی بۆ دەستدرێژێکەی  جیاوازە لەجارەکانیتر، چونکە ئەم جارە شەری داعش کۆتایی نیزیک بۆتەوە و وەک زانراوەتورکیاش بە شێوەی ناراستەو خۆ کلکی لەگەڵ داعش گرێداوە،ئەمە وێرای ئەواەی کەھاوپەیمانیەتیەکی نێودەەوڵەتی لەدژی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیە پێکھاتوەو، تورکیاش دەستی کشف بووە، واھەست دەکات بەرەو گۆشەگیری تەواودەڕوات،بۆیە بەناچاری بۆ قوتار بون لەو دۆخەی کە تێی کەوتوەوبۆ لەنگەر گرتنەوەی خۆی وفێڵ کردن لەھاوپەیمانانی دژ بە داعش گوایە شەری داعش دەکات ،چەند جارێک بۆردومانێکی رەمزی داعشی کردوە،بەڵام نیەتە گڵاوەکانی ھەر زوو دەرکەوت بە ھێرشە کانی بۆسەر پکەکە دەست پێکرد،کورد گوتەنی بە تیرێک چەند ئامانجێکی پێکا، لەلایەک بە بیانوی لێدان لە گەڕیلاکانی پەکەکە ولەھەمان کاتیشدا یەپەگە وپێشمەرگە ئامانی سەرەکی تورکیابو لەم ھێرشەی دواییدا. بەداخەوە لە بری وەڵامی کەمەرشکێنی بدرێتەوە کەچی ئۆباڵەکەی دەخەنە ئەستۆی ھێزێکی شۆڕشگێری وەک پەکەکە.!! 
 بەڵام گومان لەوەدا نییە کە بوونی ھێزەکانی پەکەکە تەنھا ڕوپۆشێکە بۆ چەندین ئامانجی تر و بیانوێکی ئاشکراشە بۆ ڕەوایی دان  بە دەستێوەردانی  سەربازی لەھەلومەرجی ئێستای عێراق و بە دیاریکراویش لە کوردستاندا.
ھەرچەندە پەکەکە بەپێی بڕیاری یاسای گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان شۆڕشی چەکداری(پاراستن) بەڕێوەبردووە
 ئەوەش دەقی یاساکە :راگەیانراوی جیھانی مافی مرۆو بەپێی بەڵگەی رۆژی ١٠ی دیسامبری ساڵی ١٩٤٨ی کۆگای گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان کە گرینگترین بەڵگەی نێونەتەویی مافی مرۆو بە ئەژمار دێ ، لەسەرەتای/ خاڵی سێ / بە راشکاوی مافی،، شۆڕس دژی زوڵم وزۆرداری،، دژی دیکتاتۆڕی وئینکار / وەکو دوایین رێگای چارە ( شەڕی چەکداری ) بە فەرمی دەناس بەڵام دەوڵەتی تورکیا ھیچ یاساگەلێ لەم چەشنە ناناسێ.
ڕژێمی تورکیا بەتەواوەتی کەوتۆتە دەستی تەوژمی دینی و ئەگەری ئاڵوگۆر لەبنەما سەرەکیەکانی ئەم دەوڵەتەدا بەدەستورەکەشیەوە، ھەمیشەئەگەرێکی لەبەرچاوبوە، ھەروەک بینیمان کەچۆن بە پیلان سیستەمی سەرۆکایەتی فەرزکرا. 
لەسەر دەستی ئاکپارتی تورکیا لەگەورەترین تەنگەژەدایە،لەلایەک دۆسیەی جینۆسایدکرنی ئەرمەنیەکان، دۆسیەی قبرس، دۆسیەی بەئەندامبوونی لە ئەوروپای یەکگرتوودا، دۆسیەی گرانی و ئەزمەی ئابوری تادەگات بە دۆسیەی کێشمەکیشی دامەزراوەکانی سوپا لەگەڵ حکومەت، دۆسیەی پەکەکە وئێستا ھەدەپەشی ھاتۆتەسەرو دۆسیەی خەڵکی کوردستان…. تاد چەندین فایلن کە ھەموویان لەھەلومەرجێکی تەواو تایبەتدا لە ئارادان و یەخەی تورکیاو ڕژێمەکەیان گرتووە.
سیناریۆی دابەشکردنی عێراق، ترس لەڕەوندی پێکھاتنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان،ئەوە کانتۆنەکانی ڕۆژئاواش لەولاوە بوەستێت کە چۆن بۆتە مۆتەکە بۆسەر دەسەڵاتی ئاردۆغان،ھەروەھا ھەوڵدان بۆ نەخش پەیداکردن تابەربگری لەوەی ئێران لەوەزیاتر وەکو ھێزی تاقانە لە عێراق و تەنانەت ناوچەکەدا ھەژمونی خۆی دابسەپێنێت.
ئەم ئامانجانەی تورکیا و ئەم جموجۆڵ و ھەڕەشە بەردەوامانەی بۆ ئەم ئامانج و بەرژوەندییانە دەستی داوەتی. ھەر ئێستا ناوچەکەی ھەژاندوەو فەزای ترس و دڵەڕاوکێیەکی گەورەی بەسەر خەڵکی کوردستان و ناوچەکەدا زاڵکردووە،دەست ناپارێزێت وخەڵکی سیڤیلی کردۆتە ئامانج.
ئەم دەست درێژیکردنە بۆ سەرخاکی کوردستان ،لەگەڵ ئەوەی پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە لەھەمان کاتدا پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتیەکانیشە.
لەبەر ئەوەی ھەرێمی کوردستان تا ئێستاشی لەگەڵدابێت لەروی یاسایی یەوە سەر بە عێراقە کەواتە دەبێت ،ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەزارەتی دەرەوەی عێراق راسپێرێت،بۆ ئەوەی سەرەتا نوسراوێکی نارەزایی ئامادە بکات پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش بکات سەبارەت بەوپێشێل کاری وسنوربەزاندنانەی رژێمی تورکیا کە بە ئاشکراو زۆر بێ شەرمانە سنوری عێراقی پێشێلکردووە،پاشان عێراق وەک ھەر ووڵاتێکی تر مافی رەوای خۆیەتی ھەموورێوشوێنێکی پێویست بگرێتەبەر دژ بەو دەست درێژیانەی تورکیا.بۆزیاتر جوڵاندنی ئەم کارە یاساییە و دژ بەم دەست درێژیەی رژێمی تورکیا،دەبێت نوێنەرانی کورد لە حکومەتی فیدراڵدا،ھەموو توانای خۆیان بخەنەکارلەروی ھەمو ھاوکاریەکەوە کە پەیوەستە بەم دەست درێژیە نایاساییەی دەوڵەتی تورکیا،دەبێت رایگشتی جیھانی لە ئاکامە ترسناکەکانی ئەم ھێرشە دوژمنکارانەیە ئاگاداربکرێتەوە، تانەتەوەیەکگرتوەکان ناچاربکرێن وبەفەرمی بێنەسەرخەت و رێگری لەم ھێرشە وەحشیەگەراییەی ووڵاتی تورکیا بکرێت جارێکیتر نەتوانن دوبارەی بکەنەوە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
26/04/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
123