وتار
وەڵامێک بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان
عەلی حمە ساڵح

جێگری سەرۆکی پەرلەمان، کە حیزبەکەی بەزەبری ھێز (کودەتا) پەرلەمانی داخست و رونکردنەوەیەکی داوە، کۆبونەوەکانی ئێمەی لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی ئەوروپا و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا بەنایاسایی لەقەڵەمداوە. 
١- بەڕێز جەعفەر ئیمنکی بۆی نیە بە ناوی سەرۆکایەتی پەرلەمان رونکردنەوە بدات، سەرۆکایەتی پەرلەمان دەستەیەکی سێ کەسییەو سەرۆک و جێگرو سکرتێری پەرلەمان دەگرێتەوە، سەرۆک و سکرتێر ئاگاداری سەردانەکەن. 
٢- راستە ئێمە لەسەر ئەرکی خۆمان ھاتووین و بەشێک لە پەرلەمانتارەکانیشمان قەرزی کردووە بۆ گەیاندنی ئازاری میللەتەکەمان، بەڵام ئێمە پەرلەمانتارین ئەرکی خۆمانە نوێنەرایەتی خواستە رەواکانی کوردستان بکەین. 
٣- بەپێی یاسا، بەڕێز جەعفەر ئیمینکی بۆی نیە ئیفادی پەرلەمانتاران بکات، ئەوە ئەرکی سەرۆکی پەرلەمانە.
ئێمە لەسەر ئەرکی خۆمان دێین و بۆ گەیاندنی دۆخی حوکمڕانی کوردستان، بەڵام کاک جەعفەر خەریکی تەخشان و پەخشانی پارەی پەرلەمانە بۆ ھاوکاری بەشێک لە پەرلەمانتاران، پارەی زۆری بۆ پەرلەمانتارانی حیزبەکەی وەک موکافەئە سەرفکردووە، بەڵام پەرلەمانتار ھەبووە پارەکەی بردووەو ھەر سەفەریشی نەکردووە. 
٤-ئێمە نوێنەری چوار فراکسیۆنین کە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانمان ھەیە، بۆیە ئەوە ئێمەین نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان دەکەین. 
٥- ئێمە زۆر باش دەزانین نیگەرانی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، بەھۆی ئەوە ئەو دیوەی ناشرینەی حوکمڕانییە، کە ساڵانێکە شاردراوەتەوە ئێمە گەیاندمانە دونیای دەرەوە. 
باسی داخستنی پەرلەمان، گەندەڵی گەورەی حوکمڕانانان، بردنە دەرەوەی پارەی کوردستانیان و عێراق، برسی سەربەخۆی کوردستان، پێشێلکاری مافی مرۆڤمان کرد.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
29/04/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ