وتار
کوردو سەربەخۆی و کۆماری عێراق
دانا مەنمی

ھیچ گەلێک بۆبە دەستھێنانی ئازادی و سەربەستی پێویستی بە مۆڵەت وەرگرتن نییە ، چونکە خەبات و قوبانیدانی گەلان ئارمانجیان پاراستنی شوناس و بەدەستھێنانی ئازادی و سەربەستی بووە ، ھیچ گەلێکیش پێش ئەوەی سەربەخۆی وەرگرتبێت ، نەخودموختاری و نە فیدرالیزم نەخاوەنی فەرھەنگی دیموکراسیش نەبوون ، تائێمە لە مەلیک مەلیکتر بین !!
خەبات و قوربانیدانی گەڵانی ژێردەست بۆ سەربەخۆی و دەوڵەتی نەتەوەی بووە، بۆ تۆمارکردنی ناسنامەی نەتەوایەتی یەو ئیمە لە سیاسەت دا سەلێشێواوین و دوست و دوژمنی خۆمان ناناسین، کاتی ئەوە گەیشتووە کە لاپەڕیەکی نوێ لە مێژووی نوێی گەلەکەمان تۆمار بکەین و ئیتر لە گەڵ خەون و خەیاڵی دروستکراوی دەستی بێگانە نەژین.
پێویستە منی کورد لەگەڵ دوژمنی سەد ساڵەی لە نێو یەک ماڵ و لە ژێر سیبەری دەستورێکدا نەژین کە ئوان (ئەشراف زادە) و ئیمەش ( عەوام) بین ، دوژمنێک ڕابردوی پڕ لە کوشتن لە تیرۆر لە تۆقاندن لە ئەنفال و کیمیابارانکردن لە شۆردنەوەی کلتوری و سڕینەوەی فرەھەنگ و شوناسی کوردبوون .
گرفتی کورد لە ناوچەکەدا نەسەرۆککۆمارە نەسەرۆکوەزیر ، نەخەرمانە دۆلارە نە دینار ، بەلکو گرفتەکە ژێرخانە فکرییەکەیە کە نەتەوەی سەردەست کوردی پێ نەتەوەی دووەم و پاشکۆیە ، نەک نەتەوەیەکی رەسەن و وجاغزادە ، گرفتەکە کلتورەکەیە و بەشێکیش لە گرفتەکە خودی خۆمانین کە خودناس نین ، نابینین ، یان دەبینین گرنگی پێنادەین و فرسەتەکان ناقۆزینەوە ، کورد پێویستە یاریکەرێکی باش بێت ، چونکە یاریکردن لەگەڵ ئەوان بۆ ئێمەی کورد دژوارە ،لەبەر ئەوەی عروبیەت ھەموو جۆرە ئەخلاقێکی ئینسانی و سیاسەت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان ژێرپێدەخەن .
گرنگ نییە سەرۆککۆماربابایەکی عەرەب سووننە یان شیعە یانیش کوردێک بێت ، جەعفەری و مالیکی و عەبادی ھەر ھەمان دیکتاتۆرو خوێنمژی بەعسیزمن ، ھەربۆیە مانەوەمان لەناوعەقڵ و ژێرخانە فکری و کلتورەی بەعسیزم دا مەحکومە بە مردن ، ئەم ژێرخانە فکرییە سەربەخۆی کوردی پێ ھەزم ناکرێت و وەک مەترسییەک بۆ سەر دەسەڵاتی دیکتاتۆری خۆیان دەیبینن .
کۆماری عێراق بە تەواوی داتەپیوو داڕماوە ، تەنانەت سنورەکانی خۆیشی پێ ناپارێزرێت و بووتە وڵاتی دروستبوونی گروپ و میلیشیا ، نەک وڵاتی دامەزراوەو سوپای تۆکمە ، ناسۆنالیزمی شیعەگەری لەخەمی کەوانەکەدایە ، نەک لەخەمی خاک و نیشتیمانی رافیدەین دا ، عێراق لاشەیەکی بێ گیان و ڕۆحە ، جوگرافیای سیاسی عێراق پارچە پارچە بووە ، کۆماری عێراق بە درێژایی سەد ساڵ نەیتوانی خوانێک بێت بۆ پێکەوەژیانی گەلانی عێراق .
ئێستا سەرەتایەکە بۆ جیابونەوەی کورد لە عێراق ،چونکە ئێستای عێراق بووەتە گۆرەپانێک بۆ ململانێ و شەڕی بە وەکالەت لەلایەن ولاتانی ھەرێمی و نێودەوڵەتیەوە ،کورد پێویستە لە ھەر جوڵەو لە ھەر ھەول و دەرفەتێکدا کەڵک وەربگرێت ،خۆ ئەگەرنا لەبەرژەوەندی کورددا نییەو گران لەسەر ناسیۆنالیزمی کوردی و میلەتەکەشمان دەکەوێت ، کورد پێویستە لەھەڵبژاردنی دۆستە سیاسییەکانیدا ووردبین و بەدیقەت بێت ، وە دەرفەتێکی باش بۆ داڕشتنی ستراتیژێکی نەتەوەیی بۆ خۆڕێکخستنەوە و خۆبنیاتنان بخولقێنیت .
کورد ھاوشان بە قەیرانی دارایی و برینی بودجە ، شەڕی داعشی کردوو ئوستورەکەی تێکشکاند،لەگەڵ جموجۆڵەکانی ھێزی دیجلەو حەشدی شەعبی و ھاوتەریب بە ھەرەشەکانی (قیس خەزعەلی و مالیکی و فەتلاوی ) ھەر بیرو دیدێکی شۆڤێنیزمی پەرچەکردار بووە نەک کردار ، پرسی کورد بە دیموکراسی چارەسەر نابێت ، چونکە دیموکراسیەت بۆخۆی کلتورو فەرھەنگەو زەمینەو ژینگەی سیاسی ڕێگرە لەبەردەم گەشەکردن و دروستبوونی دیموکراتخواز ، پرسی کورد پیویستی بە بڕیاریکی حەکیمانەو ئیرادەی نێوخۆی و قۆستنەوەی دەرفەتەکانە کە سەربەخۆی کورد و جیابونەوەی بکاتە ئەمری واقیع .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
18/05/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ