وتار
شرۆڤەی فاڵگرەوەکان بۆ پێشھاتە سیاسیەکان
پارێزەر: لوقمان مصطفی
(یەکێتی وگۆڕان) بەنمونە

ھەندێ کەس بەناو شرۆڤەکاری سیاسیەوە ڕێک خەریکە دەبنە فاڵچی، ھەرئەوەندە ماوە ھاوارکەن وبڵێن: وەرنەوە ناو لە پی دەست دەخوێنینەوە، فنجانی قاوە دەخولێنینەوە، دەزوولە پچرپچر دەکەین ولێک دەدەینەوە
،ھەر وەک  یوسفی پەیامبەر ھاوشێوەی خەونەکەی ئەخناتوون  لێک دەدەینەوە،دەست لە سیاسەتیش ناپارێزین ستراتیژی ئێستاو ئایندەی سیاسی حیزبەکان شرۆڤەدەکەین،بەشێوەیەک گێرەی تێدادەکەین بە ھیچ زانستێکی سیاسی وێک نەیاتەوە.
بەڵێ.. ماوەیەکە لێرەو لەوێ لەچەند کەناڵێکی ڕاگەیاندنەوە ھەندێ کەس بە ناو چاودێری سیاسی خۆیان گوتەنی شرۆڤەوشیکاری کۆمەڵێک روداوو پێشھاتی سیاسی دەکەن و لێکدانەوەی سەیروسەمەرەی بێ بنەماو نالۆژیکی بۆ وەزعی سیاسی و ھەندێ لە ھێزە سیاسیەکان دەکەن.  
بێ ئاگان لەوەی  گرینگ‌ترین واتاکان‌و زانستی ئەو چەمکانەی، کە لە شێوازی لێکدانەوەی سیاسیدا بە کاردەبرێن، چەمک گەلێکی وەکو راڤەی سیاسی، شرۆڤەی سیاسی، روانگەی سیاسی، ھەڵویستی سیاسی، رووداوی سیاسی، دیاردەی سیاسی، قەیرانی سیاسی، رەوتی سیاسی‌و… ھتد، کە رەوتی راڤەی سیاسی ھەر کام لەم چەمکانە ھەڵگری واتای دیار‌و یەکسان نین، راڤەکاری سیاسی دەبێت سەرەڕای ئاشنایی لەگەڵ ھەر کام لە چەمکەکان، لە بەکارھێنانی ھەر وشەیەکدا سەرنجی وردی ھەبێت.
بەڵام مەخابن ھەندێک لەم بەناو چاودێری سیاسیانەی کە دەم لە شرۆڤەی سیاسی دەکوتن ھیچ لەم خەسەڵەتانەیان تێدا بەدی ناکرێت.! کەچی خۆیان لێ دەبێت بە " ئیمانۆئیل کانت" دەست دەکەن بە فەلسەفە لێدان.!
تەنانەت نەیان توانیوە وەک ئەوباوکەی ناوچیرۆکەکەش سیاسەت لەخەڵکی بگەیەنن،کە دەگێرنەوە دەڵێن منداڵێک بە باوکی دەڵێت باوکە
سیاسەت چییە؟!  باوکیشی بۆ ئەوەی کارەکەی بۆ ئاسان بکات وتی : من سەرچاوەی داھاتی ئێوەم، بۆیە لە پێناسەی سیاسەتدا پێم دەوترێ "سەرمایەدار". دایکت کاروباری ماڵ بەڕێوە دەبات بۆیە پێی دەوترێت "حکومەت". لەبەر ئەوەی ...ئێمە کار بۆ دابین کردنی پێداویستەکانی تۆ دەکەین بۆیە بە تۆ دەڵێن "گەل". ژنە خزمەتکارەکەشمان پێ دەوترێت "چینی کرێکار". برا بچوکەکەتیش پێی دەوترێ "ئایندە". ئێستا بیر لەوە بکەرەوە سیاسەت لەوانە پێکدێت. شەو منداڵەکە بە دەم بیرکردنەوە چووە بۆ خەوتن، درەنگانێکی شەو گوێ لە دەنگی برا بچوکەکەی بوو دەگریا، چوو بزانێت چیەتی، بینی خۆی پیس کردوە، چوو بۆ ژوری دایک و باوکی، بینی دایکی خەوتوەو باوکی دیار نییە، بۆیە چوو بۆ ژوری خزمەتکارەکەیان، بینی خزمەتکارەکەیان لە گەڵ باوکیدا بەزمیان گەرمە، گەڕایەوە بۆ جێگەکەی خۆی. بەیانی بە باوکی وت باوە باش لەوە تێگەیشتم سیاسەت چییە، باوکی وتی زۆر باشە، چی تێگەیشتی؟ منداڵەکە وتی (لە کاتێکدا چینی سەرمایەدار سواری چینی کرێکار بووەو حکومەتیش لە خەوی غەفڵەتدایە، گەلیش گوێ بە ھیچ نادات، بۆیە ئایندە غەرقی پیسی دەبێت).
بە داخەوە ئەم جۆرە کەسانە لەگەڵ ئەوەی وەک شرۆڤەکارێکی علوج بەنادەکەون لەھەمان کاتدا ھەستی وەرگرتنیشیان بەقەد منداڵی ناو چیرۆ کەکەش نیە تا تێبگەن و بێ دەنگ بن. 
ماوەیەک کێشەکانی ناویەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان کردبوە بنێشتە خۆشەی سەرزمانیان،بەڕاست وچەپدا پیایاندا دەماڵی.لە دوای کۆچی دوایی کاک نەوشیروانیشەوە وەک دەڵێن ھەمان تاس وحەمامیان دەربارەی گۆڕانمان  گوێ لێ دەبێتەوە،شتی وا دەبیستین لەوبەناو شرۆڤەکارا نەوە ،ھەرکەسێک لە ئەلف وبێی سیاسەت بزانێت لەشەرمان موەکانی لەشی زیت دەبێتەوە، بە شێوەیک بەناو دەکەون وەک ئەوەی خولە بۆ بلەی باس بکات،دورلە بنەمازانستیەکەی وئەتەکیەتێک ھەموداب ونەریتێکی کۆمەڵایەتی،سیاسی ،ئەخلاقیان بەزاندووە.  
قسە کردنەکانیان لە زۆر بەی کاتەکاندا دەچێتە چوار چێوەی بوختان وتشھیرەوە،بۆیە دەکرێت ئەوکەس ولایەنانە کە لە زاری ئەوانەوە ناویان دێت وپێی وایە سوکایەتیان  پێکراوە ئەوە دەتوانن لە ڕێگای دادگاوە سکاڵایان لەسەر تۆمار بکەن وتاسزای یاسایی خۆیان وەربگرن.
زۆر ئاساییە ئەگەر بە شێوەی زانستی سیاسی وئەکادیمی شرۆڤەی کێشە سیاسیەکان بکرێت،بڕواناکەم کەس لاری ھەبێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە ئەمە وێڕای ھەنگاوێکە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی، لە ھەمان کاتیشدا وانەیەکی ڕۆشنبیری سیاسیش دەبێت بۆ خەڵکی بە شێوەیەکی گشتی.
بۆیە پێشینان جوانیان فەرموە کە دەڵێن : ھەموو سمێڵ سورێک ھەمزە ئاغا نیە.!
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
25/05/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
123