وتار
زۆر سەیرە
موسڵیح باڵه‌ك

کورد ھەمیشە گیرودەی دەستی سۆزو عاتیفەیە بەتایبەتیش ئەو حزبانەی ئیسلام یان کردۆتە پاشگری ناوەکانیان 
لە کێشەی قەتەر و سعودیە دەبینین چۆن بە عاتیفی خۆیان پێوە خەریک کردوە
لە کاتێکدا
١- سعودیە چی باشتری کردوە لە قەتەر بۆ ئێوە یان بۆ خەلکی خۆیان یان بۆ ئیسلام وە بە پێچەوانەشەوە قەتەر چی باشتری کردوە تا ئاوا پشتیوانی لە یەکێک بکەن دژی ئەوەی تر
٢- دواکەوتووترین مروڤی جیھان لەو دوو ولاتە دە ژین کە لە %٥١ دانیشتوانیان نەخۆشی شەکرەیان ھەیە بە پێی راپۆرتێکێ بی بی سی بە ھۆی ئەوەی وەکو ئاژەڵ دەژیێن و دەخۆن 
٣- ھەموو داھاتی وڵاتەکانیان و شوێنە پیرۆزەکان لە گەدەو چیپاڵ و رابواردنی شازادەو ئەمیرەکان خەرج دەکرێت لەکاتێکدا ھەزاران کەس لە وولاتانی دەوروبەر و برا موسڵمانە کانیان مناڵ و شەرەفی خێزانەکانیان دەفرۆشن لە ناچاری بۆ لە تێک نان 
٤- لە ھەر شوێنێک زوڵم و ستەم ھەبێ ئەم دوو دەسەڵاتە بۆگەنە خۆیان و سەرمایەکانیان لە وێ ئامادە بوون ئێستا بۆ یەکێک بوە بەفریشتەو ئەوەی تر شەیتان 
٥-ئەگەر واشبێت و لە ڕووی دینیەوە پشتیوانی لە لایەک بکەن دژی ئەوەی تر ، ھەرکەسێک بە عەقڵ لێی بڕوانێ دور لە عاتیفەی دینی ،دەزانێت ئەو بەرەیەی قەتەری لە سەر حساب ئەکرێت تا ئانیشک دەستی سورە بە خوێنی خەلکی عێراق و سوریاو یەمەن و ھەرئەوانیش مەترسی ستراتیژی داھاتوی ناوچەکەن (ئەگەر ئەمریکاواسرئیل فریای براموسڵمانەکانتان نەکەون) و ئەو بەرەیە ڕانەگرن ،ھەرخوا ئەزانێ چی بەسەر ناوچەکە ئەھێنن ،
بەڵام عەرەب وەکو یەکێک لە بێ عەقڵ ترین میللەتانی دونیا لەبەر دژایەتی یە کتر و ( شەھامەتی عەڕەبی!) ھەمیشە دوژمنە راستەقینەکانی لە بیر دەکات وەتاکو عەرەبو ئیسلامیەکان خۆیان لەو وەھمە رزگار نەکەن کە ئیسڕائیل خاکی داگیر کردوین و وەکو ئەمری واقیع وەری نەگرن و بڵێن ئەمریکا دوژمنمانە بە واقعی بیرنەکەنەوەو بریار نەدەن لەدیاری کردنی دوست و دوژمنەکانیان بە پێی ھەل و مەرجی نوێی جیھانی ، وە بەردەوام بن بە پێی ئایدیۆلۆژیا ی دەق بەستو بەڵام ناکۆک و دور لە بنەماو تا بنچینەیەکانی ئیسلامیش ،بێن وئاوا دوژمنەکانیان دیاری بکەن، حاڵیان لەوە باشتر نابێت
٦- چونکە بە پێی ھەموو یاسا ئەرزی و ئاینە ئاسمانیە کان لە سەروی ھەمووشیان ئاینی ئیسلام سەروەری و رێزی ژیانی ئینسان لەسەرووی ئاینەکانەوەیە واتا ئینسان گەورەترە لە شەریعەت بە بەڵگەی
- خوا دەفەرموێت کوشتنی کە سێک بە ناحەق وەکو کوشتنی ھە موو سەرزەوی وایە بەلام نالێت جێ بەجێ نەکردنی شەریعەت وەکو لەناوچونی سەرزەوی وایە 
- کوشتنی کەسێک لە ڕوخاندنی کە عبە گەورەترە
- خواردنی گۆشتی بەراز حەرامە کە بنەمایەکی شەرعیە بەلام پێشێل کردنی ئەو بنەمایە دروستە کاتێک دەکەوێتە بەرامبەر رزگارکردنی ژیانی کەسێک 
- کوفر کردن حرامەو ئینسان پێی لە بازنەی دین دەردەچێت بەلام کاتێک ژیانی کەسێک لە مردن رزگار ئەکات شتێکی ئاسایە
- ھەموو داوکاریەکانی تری دین لە ئینسان لە کاتی ئاساییدا واجبن،بەڵام ھەر شتێک بارێکی نائاسایی و لە توانا بە دەر بۆ مرۆڤ دروست بکات دەتوانێ نەیکات وەکو حەج و ڕۆژوو زەکات و تادوایی ... کەواتە مرۆڤ ناوەندەو شەریعەت بۆ خزمەتی مرۆڤە لە دونیاو دوارۆژ 
ئەی چۆن دەبێت کوشتنی ئەو ھەموو خەڵکە لەبیر بکرێت یان مەترسی لەسەر زیندوەکانیش لەبەر چاو نەگیرێت لە بەرامبەر ئەوەی وولاتێک پشتیوانی لە حزبێکی اسلامی وەکو اخوان ئەکات، ھیواتان بەوەیە کە اخوان دەسەڵاتی گرتە دەست شەریعەت پەیرەو ئەکات لە کاتێکا تا ئیستا،نە ئیخوان شتی وایان وتوە نە باوەڕیان پێیە نە دەتوانن و نە بنەمای فکری و پەروەردەییان ئەوەی پێدەکرێ و لە توانایدایە ،وە لە کاتێکدا وەستان بەرامبەر ستەم وڕێگەگرتن لە کوشتن لەسەر مەزھە بو بیروباوەر زۆر گەورەترە نەک لە پشتیوانی حزبێکی دینی بە لکو لە دامەزراندنی ئەو دەوڵەتەش کە ئێوە ھەوڵی بۆ ئەدەن ، 
چونکە لە ھیچ دەقێکدا نیزامی حوکم دیاری نەکراوە بە ڵکو ئەوەی دیاری کراوەو داواکراوە دادگەری و کاری چاکەو دەستەبەری ژیانی شەرافەتمەندانەیە نەک کێێ ببێتە سولتان و خەلیفە ، ھەر چەندە پشگیری کردن و نەکردنی ئێوە ھیچ لە کێشەکان ناگۆڕێت جگە لە ھەست و نەستی عاتفی و خۆ خە لەتاندن بۆ سەرکەوتنی وەھمی و مەحال
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
09/06/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ