وتار
تکایە تەنگەژەی سیاسی بە ھەڵەی یاسایی چارەسەرمەکەن..
پارێزەر: لوقمان مصطفی

ھەرکاتێک تەنگەژەی سیاسی و قەیرانە  درووستکراوەکان،بازاڕیان گەرم بێت،لە نێوان ھێزو لایەنە سیاسیەکاندا،لەبری چارەسەری گونجاو بۆ کێشە سیاسیەکان بدۆزرێتەوە،تا لەورێیەوە ڕێگری بکرێت لەوتەنگەژە سیاسیەی کە تێی کەوتوون زیاتر تەشەنەنەکات،کەچی بەپێچەوانەوە  وەک مەلەوانێکی نەشارەزا خۆیان دەخەنە گۆمێکی مەنگی لێخنەوە،کە دواجار دەربازبونیان لێی مەحاڵ دەبێت.!! ھەروەک دەبینین بێ گوێدان وپابەند نەبوونیان بە دەستورو یاسا بەکاربەرەکانی عێراق وھەرێمی کوردستان،لە شوێنێکی نایاسایی مەرج بۆ شوێنێکی شەرعی یاسادانان دادەنێن و دەبنە بڕیاردەر لە کێشە چارە نوس سازەکاندا، کە ئەمە خۆی لە خۆیدا پێچەوانەی یاسایە،چونکە بە گوێرەی بڕیاری ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٠٥ی پەرلەمان و یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمان ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢ ماددەی ٥٦ بڕگە ٢کە دەڵێت: بڕیاردان لەسەر رێکەوتنەکان و یەکلاکردنەوەی کێشە چارەنوسسازەکانی گەلی کوردستان/عێراق، و دیاریکردن پەیوەندی یاسایی لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی، یەکێکە لە ئەرکەکانی پەرلەمان.
کەواتە ریفراندۆم و سەربەخۆیی، لەبازنەی پرسە چارەنوسسازەکانی گەلەکەماندایە، کە ئەوەش کرۆکی ئیشی پەرلەمانە نەک سەرۆکی ھەرێم یا سەرۆکی حزب و لایەنە سیاسیەکان.
بۆیە ناکرێت  بۆ کارا کردنەوەی دەزگایەکی شەرعی وەک پەڕلەمانی ھەرێمی کوردستان  وابەستەی مەرج ومەرجداری بکرێت،چونکە داوایەکی نالۆژیکی وناپەسەندە لە ڕووی یاسایی یەوە.
مەخابن لەووڵاتی ئێمەدا لۆژیکی یاسا تەنھا بۆ جوانکردنی قسەی سەر مێزی سیاسیەکانەوھەمیشە لە ژێر پێنراوە.ھەر بۆیە سەروەری یاسا بەردەوام جەخت لەسەر نەھێشتنی کردارە زۆردارەکیەکان دەکاتەوە، و لە ھەمانکاتیشدا رەوایەتی بە ھەموو ئەو شتانەش دەدات کە بۆ ئەم مەبەستە جێبەجێدەکرێن " بەگوێرەی یاسا" ھەتاوەکو زۆرینەی خەڵکیش دژ بەم رێوشوێنانە بن.
بەڵام بە پێچەوانەوە لە ھەرێمەکەی لەمەڕ ئێمەدا لۆژیکی سیاسەت لەسەرووی یاساوە کاری پێدەکرێت و دەستورو سەرجەم مادە یاساییەکانی مل کەچ دەکرێن بۆ ڕێکەوتننامەی سیاسی چ بە شێوەی ئاشکراو چ بە شێوەی نھێنی.!! 
ئاخر گەلۆچۆن دەکرێت بۆ پرسێکی واھەستیارو مێژوویی کە پرسی ڕیفراندۆمە و پاشانیش سەربەخۆیی کوردستان، ھیچ زەمینە سازی بۆ نەکرێت و زۆر بێ منەتانە دامەزراوە شەرعیەکان لەکار بخرێت وبەلاوەبنرێت.!! پاشانیش بۆ
کاراکردنەوەشێ مەرج ومەرجکاری بە ئامانج بگیرێت.!
بەڕاستی بیروبۆچونێکی لەوچەشنە نالۆژیکیەو نەک لەگەڵ ئەم بارودۆخە پڕلە کێشمەکێشم و قەیراناویە ناگونجێت بەڵکو پێچەوانەی داب ونەریت ودەستورو بنەما یاسایی یە کانشە.
بەڵام.. کاتێک سەرکردایەتیە سیاسیەکان پێ دەزانن ودێتەوە یادیان کەچی ھەڵەیەکیان کردووە وەک پێشینان دەڵێن تازکارلەکارترازاوەودەستیان لەبنی ھەمانەکەوە دەرچووە.!!  چونکە چارەسەرکردنی تەنگەژەی سیاسی بەھەڵەی یاسایی چارەسەر ناکرێت،بەڵکو ڕێکەوتنامەی سیاسیەکان شتێکە وبابەتە دەستوری ویاسایی یەکان بەمەبەستی چارەسەر کردنی کێشە چارەنوسسازەکان کە پێویستیان بە بڕگەو مادە یاساییەکان ھەیە شتێکی ترە، پێویستە دەسەڵاتی سیاسی ڕێز لە یاساکان بگرن و پێوەی پابەندبن،لەھەمان کاتیشدا شکست وتەنگەژە سیاسیەکانی خۆیان تێکەڵ بە بنەمایاساییەکان نەکەن،لەبەر ئەوەی لەدونیادا سەروەری یاسا بووە بە بەشێک و بنەمایەکی باو بۆ چارەسەرکردنی کێشە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان ومامەڵەکردن لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ وبنەمادیموکراسیەکان، کەلە ئێستادا لەو پەڕی لوتکەدایە  لە نێوان ووڵاتە پێشکەوتوەکانی جیھاندا.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
19/06/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
123