وتار
بارزانی و بەڵێ و بەڵامی ئێرە
سلێمان عه‌بدوڵڵا

ھەندێک لەپارتیەکان بەسیاسەتی خراپ گرفتن لەبەردەم بەرچاوڕونی بارزانی گرفتیشن بۆ پشتیوانی دەستەجەمعی لەپڕۆسەی ڕیفراندەم و سەربەخۆیی کوردستان کاتێک کوێرانە لەدەستی دووەوە سیاسەت دەکەن، و کوێرانەش لەدژی بەرەی بەرامبەر دەوەستنەوە؛ نەک گۆڕان و کۆمەڵ، کەبەتوندی لەوبارەوە قسەی ھەق و ڕەق و جیاوازیان ھەیە.

با ھێژا بارزانی لەمنی وەربگرێت، تاکە کوردێک نییە دژی ڕیفراندەم و سەربەخۆیی بێت، بەلام ئەوە بەشێک لەپارتی و پارتیەکانن، بەزۆری زۆرداری وادەردەخەن، کەھەر ئێستا سەردەمی جەلالی و مەلاییە و لەودیوی دێگەڵەوە، خڕ میللەتەکەی ئێرە، دژی مافی چارەی خۆنوسینە، کەخوێن و خەباتی جێگای شانازی لەپێناودا بووە.

لەم مەملەکەتە دابەشەدا، کەغەدر و جیاوازیەکانی مێژوو دروستیان کردووە و کردوویانە بەدوو کەرتەوە، گرنگە ورد سەرنج بدرێ و بزاندرێت بەدوای (بەڵێ) ی ئەم قەڵەمڕەوەدا (بەڵام)ێک ھەیە. ئەوەش واتای ئەوەیە؛ لە (بەڵێ)دا چونیەکین و لەدوای بەڵێوە -بەڵامێک- ھەیە جیامان دەکاتەوە. ئەوەش ھەر ھی گۆڕان و کۆمەڵ نییە، بەڵکو ھی دەستەجەمعییە.

گرفتەکە ئەوەیە، بەشێک لەپارتی (بەڵێ )ی ئێرە لەبارزانی دەشارنەوە و کەشێکی تەمتومانی وایان دروست کردووە بارزانی (بەڵام)ی دوای (بەڵێ)ی ئێرە، بەنەخێر دەبینێت، ئەمەش ماکی ھەڵئاوسانی کێشەکەیە. لەکاتێکدا تێگەیشتن لە(بەڵێ و بەڵامی ئێرە) دەتوانێت نەک لەسەر سەربەخۆیی یەکمان بخات، بەڵکو پارلەمانیش کارا بکاتەوە و دوای ئەو شکستە گەورەیەی ئێستا جارێکی تر چانسی سەرکەوتن بداتەوە بەدنیای حوکمڕانیمان و کێشەی یاسایی سەرۆکایەتی ھەرێمیش، لەململانێ حزبیەکان، پاک بکاتەوە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
23/06/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ