نوسه‌ران
  خزمه‌ت كردنی مامۆستایان و بئ ئه‌مه‌كی حكومه‌ت
كه‌یهان حسن

هه‌موومان ده‌زانین مامۆستا ئه‌ركیه‌كی پیرۆز و كارای له‌ئه‌ستۆدایه‌ قیبله‌ی زانست و سه‌رچاوه‌ی زانیاری بووه‌  له‌ هه‌موو زروفێكدا سیاسیه‌كان كه‌ وه‌ڵات به‌رێوه‌ده‌به‌ن ته‌واوی ئه‌ندازیاران و پزیشكان و دادوه‌ران و پارێزه‌ران و به‌ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌وه‌ پێگه‌شتوی ده‌ستی مامۆستان به‌گشتی له‌ دنیادا و كوردستان به‌تایبه‌تی به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌م كوردستانه‌ی ئێمه‌دا مافی خوراو كه‌رامه‌تی پێشێلكراوه‌ چ به‌ ده‌ست ده‌سه‌ڵاتێكی شكستخواردو چ به‌ده‌ست خاوه‌ن موڵكێكی بئ هه‌سته‌وه‌ مامۆستا قه‌رزاری كه‌ل و په‌ل و كه‌ره‌سته‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانه‌ كه‌ مافێكی سروشتی خۆیه‌تی ئه‌بێت بۆی فه‌راهه‌م بكرێت قه‌رزاری حه‌وت مانگیش كرێی خانووه‌ بئ باكی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م هه‌رێمه‌ وایلێكردون كه‌ چۆن درۆ بكه‌ن له‌هه‌مان كاتدا مامۆستایان ئه‌و نوخبه‌ بوون كه‌ فێریان ده‌كردین راستگۆ بوون ببێت به‌سه‌رچاوه‌ی ژیانمان .

وای له‌م هه‌رێمه‌ چی به‌سه‌ردا هاتووه‌ مامۆستا و كۆمه‌ڵگه‌ ده‌ست به‌سته‌و بیر به‌سته‌ی هه‌زاران كۆدی ده‌ره‌كی و ناوه‌كییه‌ و توشی ده‌رده‌سه‌ری بوون له‌م هه‌رێمه‌دا ئه‌وان ئه‌و هه‌موو زوڵمه‌ روونه‌یان لێكراوه‌ به‌ڵام نه‌سره‌وتوون له‌ خزمه‌تكردن به‌ تاك و كۆمه‌ڵگه‌ ده‌ڵێن جام پڕ بوو لێی ده‌رژێت جامی مامۆستایان پڕ بوو شكا نوقمبوو فه‌وتا خورا دزرا 

بمانبورن مامۆستایان نه‌مان توانی به‌شداری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانتان بین ئێوه‌ مه‌دالیایه‌كی ئاڵتونین ئه‌بێت بكرێنه‌ مل سوپاس بۆ ئێوه‌و خۆڕاگریتان نه‌فره‌ت له‌و حكومه‌ته‌ بئ ئه‌مه‌كه‌ كه‌ ئێوه‌ی به‌م رۆژگاره‌ گه‌یاند.
به‌روار: 08/02/2016
بینین: 930
   زیاتر ...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت