نوسه‌ران
  موچەی بڕدراو ، پارەی بردراو
هاورێ‌ توانا مێرگه‌سه‌ری‌

خەڵک ئەڵێت نێرە ، حکومەت ئەڵێت بیدۆشە ! ئایە بیستوتە ، ئاش لە خەیاڵێک ئاشەوان لە خەیاڵێک ؟   
ئەگەر نەتبیستوە ئەوە تکایە بە خوێندنەوەی ئەم (نیو . وتارە ")بی بیستە ، 

یەک 
ئێستا داواکاری سەرەکی شەقام  و دەنگی  زاڵ  زولاڵی خەڵک ، ئەوەیە با (پارەی بردراو دزراوەکانی خەڵک بەگەڕێتەوە بۆ خەڵک ) ئەو پارەیی لە ژێر زەمینەکان یان بانکەکانی هەندەران ، خەوێندراوە و هی ئەوانەی کە سیاسەتیان بە کەسابەت، ماناکردووە  و لە پڕێک بوون بە کوڕێک " کەچی  حکومەت بە (بڕینی بەشێک لە موچەی موچە خۆران )  ولامی داخوازیەکانی خەڵک ئەداتەوە جا لە سەیر عەنتیکەتر ، ناویشی لێنراوە  (پاشەکەوتکردن") 
 من لە  زانستە بیدائیەکەی ،  منداڵەکەم فێری بووم  نەوەکو ، سامانی گەلانی ( ئادەم سیمس ) ، یان لێکدانەوە ئابوریەکانی ،  (دیڤد ڕیکاردۆ )  و کەپتاڵەکەی  (کاڕل مارکس ) 
کە (پاشەکەوت) یانی هەڵگرتنی ئەو بڕە ، پارەیەیی کە زیادە و لە خۆی ئەگرێتەوە و ئەی خاتە ناو (دەخیلەیەک) تاکو لەکاتی پێویست و گونجاو شتێکی پێ بکڕێ کە بەو داهاتەی ڕۆژانەی بۆی ناکڕێ ،
بەلام گونجاوە منداڵەکە لە 250 دیناری تەبع پاشەکەوتی بۆ بکرێت  ؟!  

دوو 
ئێستا توڕەی خەڵک لە حکومەت گەیشتۆتە ئاستێک باس لە (ڕاپەرین) دەکات ، ئەوە ڕاستی یەکە ناتوانم وەک ئەو واعیزانەی بەردەرکی سوڵتان شەکرو شیلە بەو تاڵی و زەقنە بۆتەی ژیانی خەڵک دا  بکەین تەنها بەخاتری بە هەڵەدا بردنی دەسەلات دەست کەوتی خۆیان ، سەیرە ،  کەچی لەسەرەوە  لای بەرپرسان باس باسی (ڕاپرسیە " ، ئینجا تۆ فاسیلە نێوان نیازی خەڵک ، و نیازی حکومڕان بپێوە " بزانە  خەڵک لە کام دۆلێکەو ئەوان لە لوتکەی  کام کێو "
مارکس ئەی گوت فەلسەفەی هێگڵ سەر بەرەو خوارەو پێویستی  بەلارکردنەوە هەیە ، چونکی سەری لە عەرزە و قاچی لە ئاسمان " لێرەش وایە ئەو تێگەیشتن و ئەداکردنی فەلسەفەی حکومڕانی پێویستی بەلاکردنەوە هەیە ، هیچ نەبێت لارکردنەوەی هۆش ئاگای و ئەتواری  ئەوسیاسیانەی ، کە سەبەبی خولقاندی ئەو دۆخەن ! 

سێ 
خەڵک داوای ئەکتیڤی دزگاو دامەزراوە یاساییەکانی کرد ، کەچی حیزب بە پەکخستن ولامی ئەداتەوە !
خەڵک داوای سازان و تەبای لاینە سیاسیەکان دەکات ئەوان ئەترازان نا تەبان ! 

نیوەی دەرئەنجام ،
نیکۆلۆ ماکیاڤیللی نزیک بە پێنج سەدە لەمەوبەر ئامۆژگاری میرو پادشاکان دەکات ، کە توخنی سەروەت ماڵی خەڵک نەکەون ئەو پێی وایە خەڵک ئەتوانێت لە کوشتنی باوکی خۆش بێت بەلام سامان و داهاتی نا ، ئێستا حکومەت دەستی بۆ نان و بژێوی خەڵک بردووە ! 
لەکاتێکدا پارەی بردراوی خەڵک کەباس ئەکرێت ئەتوانێت چەندین ساڵ ئەم هەرێمەی پێ ببرێت بەێوە  ئێستا داخوازی خەڵک ڕوونە یان با پارەی بردراو بگەڕێندرێتەوە یان خاوەنی پارەکان بڕۆن لای پارەکان ،
به‌روار: 10/02/2016
بینین: 945
   زیاتر ...