هه‌ڤاڵ عه‌گید: بؤ گۆڤاری بزاڤ په‌كه‌كه ئاماده‌نییه كه‌ركوك جێبهێڵێت
زانیار داقوقی
هه‌ڤال عه‌گید, فه‌رمانده‌ی كه‌ركوكی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌گۆڤاری بزاڤی راگه‌یاند كه پارتی دیموكراتی كوردستان هاوكارییه‌كی زۆریان ده‌كات‌و ره‌تیكرده‌وه هیچ جۆره گرژییه‌ك له‌نێوانیاندا هه‌بێت.
ناوبراو له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری بزاڤ تیشك ده‌خاته‌سه‌ر دۆخی ئێستای گه‌ریلا له‌ناوچه‌كانی كه‌ركوك‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بۆ رزگاركردنی هاوڵاتیانی كوردی ناوچه‌كه هاتوونه‌ته داقووق.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هیچ كات ئاماده‌نین له‌و ناوچانه بكشێنه‌وه‌و هیچ هێزو لایه‌نێكیش ناتوانێت رێگریان لێ بكات.
گۆڤارى بزاڤ: ئێوه به‌فه‌رمانی كێ هاتونه‌ته ناوچه‌كه؟
هه‌ڤاڵ عه‌گید: كاتێك كه داعش, هه‌وڵیدا هێرش بكاته سه‌ر كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردن، ئێمه‌ش له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی شاره‌كه‌و ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك به پێویستمان زانی له‌شه‌ڕی داعش به‌شداری بكه‌ین، به‌رگریی له‌خاكی كوردستان‌و گه‌لی خۆمان بكه‌ین، به‌ڵكو سنوری داقوق بۆشایی ئه‌منی هه‌بوو, گوندی وه‌حده‌ش ناوچه‌یه‌كی سه‌خت‌و گه‌رم بوو، چونكه ئه‌م ناوچانه به‌رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك‌و هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غدا ده‌به‌ستێته‌وه، پێمان باش بوو هێڵی كوردستان - به‌غدا بپارێزین تا داعش كۆنترۆڵی نه‌كات، به‌ڵكو باشوری كه‌ركوك له‌قۆڵی دووزخورماتو له‌شاری كه‌ركوك دانه‌بڕێت، ئێمه‌ش داوای ئه‌و ناوچه سه‌ختانه‌مان كرد تاكو بتوانین شان به‌شانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بپارێزین.
گۆڤارى بزاڤ: تائیستا كێشه‌و گرفتان له‌گه‌ڵ هیچ هێزێك هه‌بووه؟
هه‌ڤاڵ عه‌گید: له‌گه‌ڵ هیچ هێزێك كێشه‌مان نه‌بووه له‌ناوچه‌كه, كاری خۆمان ئه‌نجامداوه‌و توانیومانه شوێن ده‌ستمان دیاربێت.
گۆڤارى بزاڤ: ئایا تائێستا پارتی كێشه‌ی بۆتان هه‌بووه له‌ناوچه‌كه، یان توشی گرفت بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه؟
هه‌ڤاڵ عه‌گید: نه‌خێر، هیچ كێشه‌و گرفتێك له‌نێوان گه‌ریلاو پارتی رووی نه‌داوه, نه‌ك كێشه‌ی له‌گه‌ڵمان نه‌بووه به‌ڵكو دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ پارتی زۆرباشه‌و هاوكاریمان ده‌كه‌ن.
گۆڤارى بزاڤ ئێوه هیچ رۆڵێكتان له‌ناوچه‌كه هه‌یه؟
هه‌ڤاڵ عه‌گید: له‌وكاته‌ی گه‌ریلاكان هاتونه‌ته ناوچه‌كه, شوێنه سه‌خته‌كانمان كردۆته ناوچه‌یه‌كی سه‌یرانگا بۆ هاولاَتیان تا تێیدا بحه‌وێنه‌وه، هاولاَتیانی سنوری داقوق دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه گیانیان ده‌پارێزێن‌و به‌ئاره‌زووی خۆیان ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن.
گۆڤارى بزاڤ: ئێوه بۆ ناچنه كۆبانێ كه له ئێستادا پێویستی زۆری به‌هێز هه‌یه تا پشتگیریان لێبكه‌ن؟
هه‌ڤاڵ عه‌گید: ئێمه به‌هیچ جۆرێك كۆبانی‌و كه‌ركوكمان له‌یه‌ك جیا نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكو كه‌ركوك‌و كۆبانی موڵكی كورده, سه‌ركه‌وتنی كورد له كه‌ركوك سه‌كه‌وتنی كورده له كۆبانی.
گۆڤارى بزاڤ: هۆی چیه ته‌نها یه‌كێتی نشتیمانی كوردستانی هاوكاری سه‌ره‌كیتانه؟
هه‌ڤاڵ عه‌گید: شتی له‌و جۆره له‌ئارادا نیه، به‌ڵكو جوگرافیای كه‌ركوك ئیداریه‌ن یه‌كێتی نشتیمانی تێیدا بالاَ ده‌سته، یه‌كێتی له‌قۆڵی كه‌ركوك هاوكاریكه‌ی زیاتره له‌پارتی به‌ڵكو له‌قۆڵی مه‌خمور پارتی بالاَده‌سته، هاوكاری پارتی له‌و سنوره له یه‌كێتی زیاتره، ته‌نانه‌ت كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی گه‌ریلاكانی كرد‌و سوپاسی گه‌رمی كردوین بۆ ئه‌و هاوكاریه سه‌ربازیانه‌ی ئێمه.
گۆڤارى بزاڤ: ترستان له‌چی هه‌یه له‌ناوچه‌كه؟
هه‌ڤاڵ عه‌گید: گه‌ریلا ناترسێت، تائێستا ترس له‌دڵی گه‌ریلا نه‌بووه، به‌ڵكو له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردستانی ترس‌و دڵه راوكێ هه‌بێت، گه‌ریلا ئه‌و ترسانه ده‌ڕه‌وێنێته‌وه، ئیمه هێزێك نین كه بترسین به‌ڵكو هێزێكین كه ئارامی دروست ده‌كه‌ین.
گۆڤارى بزاڤ: راتان چیه له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی پارتی له‌شه‌نگاڵ، ئایا پێتان وایه ئه‌وان به‌رپرسیاربن؟
هه‌ڤاڵ عه‌گید: به‌ڵێ به‌ته‌كید وایه، به‌رپرسیارێتی كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌ئه‌ستۆی پارتیدایه، چونكه ئه‌وان بالاَده‌ستن له‌ناوچه‌كه، هه‌رچه‌نده لێكۆڵینه‌وه به‌ردوامه، دوای كۆتایی هێنان به‌لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت كێ كشاوه‌ته‌وه؟
گۆڤارى بزاڤ: له‌شه‌ڕه‌كاندا زیانی گه‌ریلا چه‌ند بووه؟
هه‌ڤاڵ عه‌گید: له‌شه‌ڕه‌كانی داعش گه‌ریلاو هێزه‌كانی پێشَمه‌رگه ته‌نها یه‌ك شه‌هیدمان هه‌یه، ئه‌ویش له‌شه‌ڕی وه‌حده‌یه، له مه‌خموریش یه‌ك شه‌هیدمان داوه به‌لاَم له‌شنگار زیاد له 10 شه‌هیدمان هه‌بووه؟
گۆڤارى بزاڤ: راتان چیه سه‌باره‌ت به هێزی پێشمه‌رگه؟
هه‌ڤاڵ عه‌گید: ئێمه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه هاوكاری یه‌كترین‌و له‌یه‌ك سه‌نگه‌رداین دژی دووژمن، به‌ڵكو ئێستا پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی پێشوو جیاوازیان هه‌یه، ده‌توانین بڵێین پێشمه‌رگه قۆناغی زۆری بریوه، پێشتر پێشمه‌رگه له‌سه‌نگه‌ری پاراستن بوو، به‌لاَم ئێستا پێشمه‌رگه له‌سه‌نگه‌ری هێرشدایه، به‌ڵكو ئێستا داعش ترسی هێرشی پێشمه‌رگه‌ی هه‌یه، گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه نه‌بوایه ئێستا داعش كه‌ركوكی وه‌ك موسڵ‌و صلاحه‌دین كۆنترۆڵ ده‌كرد، بۆ ئێمه‌ی كورد شتێكی گرنگ‌و گه‌وره ئه‌وه‌یه كه پێشمه‌رگه گیانی خۆیان بۆ ولاَت‌و نشتیمانیان به‌خت ده‌كه‌ن له‌پێناو كورد‌و كوردستان.
گۆڤارى بزاڤ: ئایا داعش له‌په‌ره‌سه‌ندن دایه یان له‌شكست؟
هه‌ڤاڵ عه‌گید: له كۆبانێوه ده‌ستی پێبكه‌ین تاكو كه‌ركوك داعش له‌شكستدایه، كورد به‌هێزه‌و داعش به‌هه‌موو پشتگیریه‌كی توركیا‌و ولاَتانی تر به‌رامبه‌ر به‌كورد شكستی هێنا، ئیتر پێمان وایه نه داعش‌و نه پلانی تر ناتوانن هێزی كوردی تێك بشكێنن، ئه‌گه‌ر داعش بیتوانیایه له كۆبانی سه‌ركه‌وتو بوایه به ته‌ئكید كه‌ركوك‌و هه‌ولێر‌و كوردستانی باشوری كۆنترۆڵ ده‌كرد.
گۆڤارى بزاڤ: پێش ماوه‌یك شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلاو پۆلیس دژبه داعش له‌داقوق رووی دا، به‌لاَم دواجار هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كشانه‌وه، ئایه ئه‌مه شكسته؟
هه‌ڤاڵ عه‌گید: ئه‌و شه‌ڕه لایه‌نی سیاسی تێدا بوو، وه‌لایه‌نی سه‌ربازیشی تێدابوو، ده‌توانم بڵێم شه‌ڕی وه‌حده سه‌ركه‌وتنی كورد بو به‌گشتی، هه‌رچه‌ند شه‌هیدمان داوه به‌لاَم بۆخاكی خۆمان شه‌هیددان سه‌ركه‌وتنه، وه زیاد له30 داعش له‌شه‌ڕه‌كه‌ی داقوق كوژران به‌توانای جیاوازی نێوان گه‌ریلاو پێشمه‌رگه نیه.
گۆڤارى بزاڤ: تاكه‌ی ده‌مێننه‌وه له‌ناوچه‌كه
هه‌ڤاڵ عه‌گید: بۆچی بگه‌رێینه‌وه‌و بۆ كوێ بگه‌ڕێینه‌وه؟ ئێمه هاتوین بۆ پاراستنی كوردستان, له‌هه‌ر لایه‌ك شه‌ربێت ئێمه بۆی ده‌چین به‌ڵكو گه‌ریلا ته‌نها له‌قه‌ندیل نیه، گه‌ریلا له كه‌ركوكه، له‌جه‌له‌ولایه، له‌خانه‌قین‌و كۆبانێیه، تاكو كورد پێویستی به‌گه‌ریلا هه‌بێت ئێمه ناگه‌ڕێینه‌وه.
به‌روار: 03/12/2014
بینین: 2192
|