زانستی شەرعی
  حوکمی خواردنی گۆشتی سەربڕاوی ئەهلی کتاب
باوکی حارث

الحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله ومن اتبع هداه :
 
ئەو پرسیارە زۆر دوبارە ئەبێتەوە ئایا دروستە خواردنی ئەو گۆشتەی کە لە بازاڕەکانی ئەهلی کتاب -جولەکەو دیانەکان- هەیە جا خۆمان لە بازاڕەکانیان بیکڕین یان ئەوان بینێرن بۆ وڵاتە ئیسلامیەکان و ئێمەش بیخۆین حوکمی چۆنە؟ بۆ وەڵام دانەوەی ئەو پرسیارە ئەچینە خزمەتی چەند فەتوایەکی دوو پێشەوای ئیسلام و تەرجەمەیان ئەکەین وە ئومێد ئەکەم هەموو ئەو کەسانەی ئەو پرسیارەیان هەیە دڵنیا بن لە پاش ئەوەی ئەو وەڵامەیان خوێندەوە خوای گەورەش یارمەتیمان بداو دڵمان ڕاگیر بکا لە سەر حەق .
 
فەتوای پێشەوا عبدالعزیز بن عبدالله بن باز رحمه الله
حكم أكل ذبائح النصارى
السؤال : هل يجوز أكل ذبائح النصارى في زمننا الحاضر؟ علما بتعدد طرق الذبح لديهم كاستخدام الماكينات والمواد المخدرة في عملية الذبح؟
الجواب : يجوز أكل ذبائحهم ما لم يعلم أنها ذبحت بغير الوجه الشرعي؛ لأن الأصل حلها كذبيحة المسلم لقول الله تعالى: {وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حِلٌّ لَكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلٌّ لَهُمْ}.
المصدر :
نشرت بالمجلة العربية في باب (فاسألوا أهل الذكر) - مجموع فتاوى ومقالات متنوعة الجزء الخامس.
http://www.ibnbaz.org.sa/index.php?pg=mat&type=fatawa&id=1865
 
ماناکەی :
حوکمی خواردنی گۆشتی سەربڕاوی ئەهلی کتاب
 
پرسیار : ئایا دروستە خواردنی گۆشتە سەر بڕاوەکانی گاورەکان لە سەردەمی ئێستامان ؟ وە زانراوە کە ڕێگەکانی سەربڕین لای ئەوان جۆراو جۆرە وەک بە کار هێنانی مەکینەو مەوادی بێ هۆشکەر لە کرداری سەربڕین ؟
 
وەڵام : دروستە خواردنی گۆشتی سەربڕاوەکانیان ما دام نەزانراوبێ کە سەر بڕاوە بە ڕێگەیەکی غەیری شەرعی ، چونکە ئەسڵ لە گۆشتی ئەوان حەڵاڵیە وەک گۆشتی سەربڕاوی موسڵمان لە بەر فەرمودەی خوای بەرز : { وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حِلٌّ لَكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلٌّ لَهُمْ } المائدة 5 واتە : ( وە خواردنی _ سەربڕاوی _ ئەوانەی کتابیان بۆ هاتوە _جولەکەو دیانەکان_ بۆ ئێوە حەڵاڵە وە خواردنی ئێوە بۆ ئەوان حەڵاڵە ) .
 
حكم الحيوان المذبوح بالصعق الكهربائي
الحمد لله، والصلاة والسلام على رسول الله، وآله وصحبه، أما بعد:
فقد اطلعت على الفتوى التي نشرت في جريدة المسلمون العدد (24) في21/ 8 /1405 هـ. لفضيلة الشيخ يوسف القرضاوي، وقد جاء فيها ما نصه: (اللحوم المستوردة من عند أهل الكتاب كالدجاج ولحوم البقر المحفوظ مما قد تكون تذكيته بالصعق الكهربائي ونحوه حل لنا ما داموا يعتبرون هذا حلالاً مذكى.. الخ) أ.هـ.
وأقول: هذه الفتوى فيها تفصيل، مع العلم بأن الكتاب والسنة قد دلا على حل ذبيحة أهل الكتاب، وعلى تحريم ذبائح غيرهم من الكفار، قال تعالى: {الْيَوْمَ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حِلٌّ لَكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلٌّ لَهُمْ}، فهذه الآية نص صريح في حل طعام أهل الكتاب وهم اليهود والنصارى، وطعامهم ذبائحهم، وهي دالة بمفهومها على تحريم ذبائح غيرهم من الكفار، ويستثنى من ذلك عند أهل العلم ما علم أنه أهل به لغير الله؛ لأن ما أهل به لغير الله منصوص على تحريمه مطلقاً؛ لقوله تعالى: {حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ} الآية، وأما ما ذبح على غير الوجه الشرعي كالحيوان الذي علمنا أنه مات بالصعق أو بالخنق ونحوهما فهو يعتبر من الموقوذة أو المنخنقة حسب الواقع، سواء كان ذلك من عمل أهل الكتاب أو عمل المسلمين وما لم تعلم كيفية ذبحه، فالأصل حله إذا كان من ذبائح المسلمين أو أهل الكتاب، وما صعق أو ضرب وأدرك حياً وذكي على الكيفية الشرعية فهو حلال، قال الله تعالى: {حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلا مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُبِ وَأَنْ تَسْتَقْسِمُوا بِالْأَزْلامِ ذَلِكُمْ فِسْقٌ}، فدلت الآية على تحريم الموقوذة والمنخنقة، وفي حكمهما المصعوقة إذا ماتت قبل إدراك ذبحها، وهكذا التي تضرب في رأسها أو غيره فتموت قبل إدراك ذبحها يحرم أكلها؛ للآية الكريمة المذكورة. وبما ذكرنا يتضح ما في جواب الشيخ يوسف وفقه الله من الإجمال.
أما كون اليهود أو النصارى يستجيزون المقتولة بالخنق أو الصعق فليس ذلك مما يجيز لنا أكلهما كما لو استجازه بعض المسلمين، وإنما الاعتبار بما أحله الشرع المطهر أو حرمه، وكون الآية الكريمة قد أجملت حل طعامهم لا يجوز أن يؤخذ من ذلك حل ما نصت الآية على تحريمه من المنخنقة والموقوذة ونحوهما، بل يجب حمل المجمل على المبين، كما هي القاعدة الشرعية المقررة في الأصول.
أما حديث عائشة الذي أشار إليه الشيخ يوسف فهو في أناس مسلمين حدثاء عهد بالإسلام وليسوا كفارا، فلا يجوز أن يحتج به على حل ذبائح الكفار التي دل الشرع على تحريمها، وهذا نصه عن عائشة رضي الله عنها أن قوماً قالوا للنبي صلى الله عليه وسلم: (إن قوماً يأتوننا باللحم لا ندري أَذَكَروا اسم الله عليه أم لا؟ فقال: ((سموا عليه أنتم وكلوه))، قالت: وكانوا حديثي عهد بالكفر) رواه البخاري. ولواجب النصح والبيان والتعاون على البر والتقوى. جرى تحريره، وأسأل الله أن يوفقنا وفضيلة الشيخ يوسف وسائر المسلمين لإصابة الحق في القول والعمل، إنه خير مسئول، وصلى الله وسلم على نبينا محمد، وآله وصحبه.
http://www.ibnbaz.org.sa/index.php?pg=mat&type=article&id=658
 
ماناکەی :
حوکمی ئاژەڵێک سەربڕابێت بە لێدانی تەزوی کارەبا
 
الحمدلله ، والصلاة والسلام على رسول الله ، واله وصحبه ، اما بعد :
گەیشتمە سەر فەتوایەکی شێخی پایەدار یوسف قرضاوي لە ڕۆژنامەی المسلمون ژمارە (24) لە ڕێکەوتی 21/8/ 1405 هـ . و تیایدا ئەو دەقە هاتووە : ( گۆشتی هێنراو _مستورد_ لە لای ئەهلی کتاب وەک مریشک و گۆشتی مانگای پارێزراو لەوەی کە سەربڕینەکەی لە وانەیە بە لێدانی تەزوی کارەبا و ئەوانە بێ ئەوە حەڵاڵە بۆمان مادام ئەوان ئەوە بە حەڵاڵ ئەزانن و بە سەر بڕاوی ئەزانن ... وە شتی تر ) أ.هـ.
( ابن باز ) من ئەڵێم : ئەو فەتوایە تەفسیلی تێدایە ، لە گەڵ زانینی ئەوەی کە کتاب و سوننەت دەلالەت ئەکەن لە سەر حەلاڵی سەربڕاوی ئەهلی کتاب ، وە لە سەر حەڕامی سەربڕاوی غەیری وان لە کافرەکان ، خوای بەرز ئەفەرموێ : {الْيَوْمَ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حِلٌّ لَكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلٌّ لَهُمْ} المائدة 5  ، ئەو ئایەتە دەقێکی ئاشکراو ڕوونە لە حەڵاڵی خواردنی ئەهلی کتاب ئەوانیش جولەکەو دیانەکانن ، وە خواردنیان : سەر بڕاوەکانیانە ، وە ئەو ئایەتە بەو مەفهومەی کە هەیەتی دەلالەت لە سەر حەرامی سەر بڕاوەکانی غەیری وان ئەکات لە کافرەکان ، بە ڵام ئەوە جیا دەکرێتەوە لەوەی کە حەڵاڵە لای ئەهلی عیلم کە بزانرێ بۆ غەیری خوا سەر بڕابێ و ناوی غەیری خوای لە سەر هاتبێ لە کاتی سەر بڕین ، چونکە ئەوەی ناوی غەیری خوای لە سەر هاتبێ دەق هاتووە لە سەر حەرامێتی بە بێ ڕەها (مطلقا) ، لە بەر فەرمودەی خوای بەرز : {حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ}الآية ، وە ئەوەی سەر بڕاوە لە سەر ڕێگەیەکی غەیرە شەرعی وەک ئاژەڵێک کە مردار بۆتەوە بە تەزوی کارەبا لێی درابێ یان بە خنکان ئەمانە ئەژمێردرێ لە (الموقوذة _ ئەوەی لێی بدرێ بە سەربڕینی ڕانەگەیت و مردار بێتەوە _) یان (المنخنقة _ خنکاو بێ بە هەر شێوەیەک _ ) بە پێی واقیع ، ئەوەش جیاوازی نیە ئەگەر لە کردەوەی ئەهلی کتاب بێ یان کردەوەی موسڵمانان . وە ئەوەی کە چۆنیەتی سەر بڕینی نەزانراو بێ ، ئەوە ئەسڵ لەوەدا حەڵاڵیە ئەگەر لە سەر بڕاوی موسڵمانان بێ یان ئەهلی کتاب ، وە ئەوەی بە تەزوی کارەبا لێی بدرێ یان لێی بدرێ وە بە زیندویی بە سەری بگەیت و سەر ببڕدرێ لە سەر شێوەیەکی شەرعی ئەوە حەڵاڵە ، خوای بەرز ئەفەرموێ : {حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلا مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُبِ وَأَنْ تَسْتَقْسِمُوا بِالْأَزْلامِ ذَلِكُمْ فِسْقٌ} المائدة 3  ، ئەو ئایەتە دەلالەت ئەکا لە سەر حەرامی (الموقوذة ) وە (المنخنقة ) ، وە لە حوکمی وانە ئەوەی بە تەزوی کارەبا لێی بدرێ و مردار بێتەوە پێش ئەوەی بەوە ڕابگەیت سەری ببڕی ، وە هەر وەها ئەوەی لە سەری ئەدرێ یان غەیری ویش کە مردار بێتەوە پێش ئەوەی ڕابگەیت بە سەر بڕینی حەرامە خواردنی ، لە بەر ئەو ئایەتە پیرۆزەی باس کرا .
وە بەوەی باسمان کرد ڕوون ئەبێتەوە کە لە وەڵامی شێخ یوسف خوا مۆفەقی بکات چ کورتیەک _ تەفسیل پێ نەدان _ هەیە . بەڵام ئەوەی کە جولەکەو دیانەکان بە دروستی ئەزانن ئەوەی کوشتراوە بە خنکان یان لێدانی کارەبا ئەوە لە وە نیە کە دروستە بۆ ئێمەش خواردنیان هەر وەک ئەگەر هەندێک لە موسڵمانان بە دروستی بزانن ، بەڵکو عیبرەت بە وەیە کە شەرعی پاک بۆی حەڵاڵ کردوین یان حەرامی کردووە ، وە ئەوەی کە ئەو ئایەتە پیرۆزە بە کورتی و تەفسیڵی نەداوە لە باسی حەڵاڵی خواردنیان ئەوە دروست نیە کە حەڵاڵی ئەوەی لێ وەربگیرێ کە لەو ئایەتە دەق هەیە لە سەر حەرامی لە (المنخنقة) وە (الموقوذة) وە ئەمانەی وەک وانن ، بەڵکو واجبە ئەوەی تەفسیڵ نیە ( مجمل ) بخەیتە سەر ئەوەی ڕوونە ( تەفسیڵی پێ دراوە ) ، هەر وەک ئەوە بنچینەیەکی شەرعی دان پێداهێنراوە لە اصول الفقه .
بەڵام فەرمودەی عائیشە رضي الله عنها کە شێخ یوسف ئیشارەتی بۆ کردووە ئەوە دربارەی خەڵکێک بووە لە موسڵمانان کە تازە موسڵمان ببوون کافر نەبوون ، ئەوە دروست نیە بیکەی بە بەڵگە لە سەر حەڵاڵی سەر بڕاوەکانی کافران کە شەرع دەلالەتی لە سەر حەرامێتی کردووە ، وە ئەوە دەقی فەرمودەکەیە لە عائیشە رضي الله عنها کە قەومێک بە پێغەمبەریان صلى الله علیه وعلى اله وسلم ووت : ( قەومێک گۆشتمان بۆ ئەهێنن نازانین ناوی خوایان لە سەر هێناوە یان نا ؟ پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرموی : ئێوە ناوی خوای لە سەر بێنن و بیخۆن ، عائیشە رضي الله عنها ئەفەرموێت : ئەوان تازە وازیان لە کفر هێنا بوو ) رواه البخاري وە لە بەر واجب بونی ئامۆژگاری و دڵسۆزی و ڕوون کردنەوە و هاریکاری لە سەر چاکەو تەقوا ئەمەمان ڕوون کردەوە و داوا لە خوا دەکەم کە ئێمەش و شێخی پایە دار یوسف و هەموو موسڵمانێک مۆفەق بکا بۆ پێکانی حەق لە قسەو کردەوە ، انه خیر مسئول ، وصلى الله وسلم على نبینا محمد ، واله وصحبه .
 
فەتوای پێشەوا محمد بن صالح العثیمین رحمه الله
 
مكتبة الفتاوى : فتاوى نور على الدرب (نصية) : الجنايات
 السؤال: هذه رسالة وردتنا من أحد السادة المستمعين من الجمهورية العربية اليمنية السر أحمد إبراهيم السوداني وهو يعتب علينا لأننا لم نجب على رسائله بينما أننا قد أجبنا من مدة وجيزة جداً على ثلاثة رسائل يقول له بعد الثناء على البرنامج وعلى المجيبين فيه والسؤال لهم بطول العمر ما حكم هذا الدجاج المثلج الذي نستورده من أوروبا مع تطور أساليب الذبح التي دخلت فيها الكهرباء وغيرها من الأساليب؟
الجواب
الشيخ: هذا السؤال كثير الوقوع من داخل المملكة وخارج المملكة ولكن يجب أن نعرف أموراً الأمر الأول أنه يشترط للذبح شروط منها أهلية الذابح بأن يكون مسلماً أو كتابياً وهو اليهودي والنصراني فذبائح غير هؤلاء الأصناف الثلاثة وهم المسلمون واليهود والنصارى ذبائح غيرهم من الوثنين والمشركين لا تحل لمفهوم قوله تعالى (اليوم أحل لكم الطيبات وطعام الذين أوتوا الكتاب حل لكم وطعامكم حل لهم) ولأن رسول الله صلى الله عليه وسلم أكل من الشاة التي أهديت له في خيبر أهدتها له امرأة يهودية وأجاب يهودياً في المدينة أجاب دعوته فقدم له خبزاُ من شعير وإهالة سنخة والإهالة السنخة هي الشحم المتغير وثانياً يشترط في الذبح ذكر أسم الله عليه بأن يقول الذابح بسم الله ومن ترك التسمية على الذبحة فذبيحته حرام لقوله تعالى (ولا تكلوا مما لم يذكر أسم الله عليه) ولأن النبي صلى الله عليه وسلم قال ما أنهر الدم وذُكر اسم الله عليه فكل والشرط الثالث قطع ما يجب قطعه في الذبح وهو الودجان أي العرقان الغليظان المحيطان بالحلقوم لأن بقطعهما انهار الدم واختلف العلماء في ووجوب قطع الحلقوم والمريء ووجوب قطع الودجين والذي يظهر لي وجوب قطع الودجين لقول النبي صلى الله عليه وسلم ما أنهر الدم وذكر اسم الله عليه فكل ولا إنهار لدم إلا بقطع الودجين هذه من الشروط شروط الذكاة فإذا جاءنا لحم من شخص هو أهل للذكاة مسلم أو يهودي أو نصراني فإننا لنا أن نأكل منه ولا نسأل كيف ذبح ولا هل سمى أم لم يسم لأن الرسول صلى الله عليه وسلم أكل من ذبائح اليهود ولم يسألهم كيف ذبحوا ولا هل سموا أم لم يسموا بل في صحيح البخاري من حديث عائشة أن قوماً قالوا يا رسول الله إن قوماً يأتوننا باللحم لا ندري أذكروا اسم الله عليه أم لا قال سموا انتم وكلوا يعني سموا على الأكل وكلوا قالت وكانوا حديث عهد بكفر فهنا يشير النبي عليه الصلاة والسلام بهذا الحكم إلا أنه لا ينبغي للإنسان أن يسأل إذا صدر الفعل من أهله أن يسأل كيف وعلى أي وجه وعلى هذا فإذا جاءنا لحم من ذبائح أهل الكتاب اليهود والنصارى فإن لنا أن نأكله ولا نسأل كيف ذبُح ولا هل سمي عليه أم لا بل السؤال عنه من خلاف السنة لأن الرسول صلى الله عليه وسلم لم يسأل ومادام أن الله أباحه لنا على الإطلاق في كتابه ورسوله صلى الله عليه وسلم أكله بدون سؤال فإن خير الكلام كلام الله وخير الهدي هدي محمد صلى الله عليه وسلم ولكن إذا ثبت لنا أن هذه الدجاجة المعينة أو الذبيحة المعينة من غير هذا الدجاج إذا ثبت لنا إن هذا الشيء المعين ذبح بدون إنهار الدم بالخنق أو بالصعق بالكهرباء أو بغير ذلك فإنه يكون حينئذ حراماً لقوله تعالى (حرمت عليكم الميتة والدم ولحم الخنزير وما أهل لغير الله به والمنخنقة والموقوذة والمتردية والنطيحة وما أكل السبع إلا ما ذكيتم) فإذا علمنا إن هذه الذبيحة المعينة ذبُحت بدون انهار الدم فهي حرام ومادمنا لم نعلم وهي قد ذبحها أهل الكتاب فإن الأصل الحل وليس من حقنا ولا ينبغي لنا أيضاً أن نسأل ولكن كثر القول والقيل في هذه المسألة وأنهم يذبحون بالصعق بالكهرباء بدون إنهار الدم ومن أجل هذا القول والخوض الكثير أرى أن الورع ترك الأكل منها وأن الإنسان لو أكل فلا حرج عليه لكن ترك المشكوك فيه من الأمور التي ينبغي أن يسلكها المرء مادام الحلال البين ظاهراً ثم إنه ينبغي أن نعلم أنه لو صعقوها بالكهرباء أو ضربوها بالفأس على رأسها أو ما أشبه ذلك ثم انهروا الدم وذكوها تزكية شرعية بعد ذلك فإنها تكون حلالاً لقوله تعالى (والمنخنقة والموقوذة والمتردية والنطيحة وما أكل السبع إلا ما ذكيتم) فما أصابه سبب الموت من خنق أو كسر رأس أو غيره إذا أدركت حياته وذكي صار حلالاً http://www.ibnothaimeen.com/all/noor/article_3739.shtml
ماناکەی :
پرسیار : ............. حوکمی ئەو مریشکە بەستیوە چیە کە ئەیهێنین لە ئەوڕوپا لە گەڵ ئەوەی کە شێوەی سەربڕین گۆڕاوەو کارەبای تێ کەوتووەو غەیری ئەوەش لە شێوەکانی تر ؟
 
وەڵام  لە لایەن شێخ : کردنی ئەو پرسیارە زۆر بووە لە ناوەوەی مەملەکە وە لە دەرەوەی مەملەکە بەڵام ئەبێ چەند شتێک بزانی یەکەم : کە مەرجە بۆ سەربڕین ئەو مەرجانە لەوانە ئەوەیە ئەهلیەتی ئەوەی سەر ئەبڕێ بەوەی کە موسڵمان بێ یان کتابی ئەویش جولەکەو دیانن سەر بڕاوی غەیری وانە ئەو سێ جۆرەی باسمان کرد کە موسڵمانان و جولەکەو دیانن سەر بڕاوی غەیری وان لە بت پەرستان و هاوبەش دانەران حەڵاڵ نیە لە بەر مەفهومی فەرمودەی خوای بەرز : {الْيَوْمَ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حِلٌّ لَكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلٌّ لَهُمْ} وە لە بەر ئەوەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم لە بەرخێکی خوارد کە بە هەدیە بۆیان هێنا لە خەیبەر ئافرەتێکی جولەکە بە هەدیە بۆی هێنا وە وەڵامی جولەکەیەکی داوە لە مەدینە وەڵامی دەعوەتەکەی داوە کەنانی جۆی هێنا پێشی وە ( اهالة سنخة ) وە ( اهالة سنخة ) بەزێکی گۆڕاوە .
دووەم : مەرجە بۆ سەر بڕین ناوی خوای لە سەر بێنی بەوەی ئەوەی سەر ئەبڕێ بڵێ بسم الله کەسێک ناو هێنانی خوا تەرک بکا لە سەر بڕینەکە ئەوە سەر بڕینەکەی حەرامە لە بەر فەرمودەی خوای بەرز : { ولا تاكلوا مما لم يذكر اسم الله عليه }  وە لە بەر ئەوەی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرموی : ( ئەوەی کە خوێنی ڕواند وە ناوی خوای لە سەر هات بیخۆ ) .
وە مەرجی سێهەم : بڕینی ئەوەی کە واجبە بیبڕی لە سەر بڕین ئەویش ( الودجان _ دوو دەمارەکەی مل _ ) یانی ئەو دوو دەمارە ئەستورەی کە دەوری گەرویان داوە چونکە بە بڕینیان خوێن ئەڕوا وە زاناکان جیاوازیان تێ کەوتووە لە سەر واجب بونی بڕینی گەروو و مل و واجب بونی بڕینی دوو دەمارەکە وە ئەوەی بۆ من دەر ئەکەوێ واجبە دوو دەمارەکە ببڕی لە بەر فەرمودی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم : ( ئەوەی خوێنی ڕواند و ناوی خوای لە سەر هات بیخۆ ) وە خوێن ناڕوا ئیللا بە بڕینی دوو دەمارەکە ئەوە لە مەرجەکانە مەرجی سەر بڕین .
جا ئەگەر گۆشتێکمان بۆ هات لە کەسێک کە ئەهلی سەر بڕینە موسڵمان بێ یان جولەکە و دیان ئەوە ئێمە بۆمان هەیە لێی بخۆین و پرسیار ناکەین چۆن سەری بڕیوەو پرسیار ناکەین ئایا ناوی خوای لە سەر هێناوە یان نا چونکە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم لە سەر بڕاوەکانی جولەکەی خواردوە پرسیاری لێ نەکردوە ناوی خوایان لە سەر هێناوە یان نا بەڵکو لە صحیح بوخاري هەیە لە فەرمودەی عائیشە رضي الله عنها کە قەومێک وتیان ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم قەومێک گۆشتمان بۆ ئەهێنن نازانین ناوی خوایان لە سەر هێناوە یان نا ؟ پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرموی : ( ئێوە ناوی خوا بێنن و بیخۆن ) یانی ناوی خوا لە سەر خواردنەکە بێنن و بیخۆن و عائیشە رضي الله عنها ئەفەرموێت : ( ئەوان تازە وازیان لە کوفر هێنابوو تازە موسڵمان ببون ) ئا لێرە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئیشارەت بۆ ئەو حوکمە ئەکات کە پێویست نیە نابێ بۆ مرۆڤ کە پرسیار بکا ئەگەر کردەوەکە _ سەر بڕینەکە _ لە ئەهلی خۆیەوە بێ پرسیار بکا بڵێ چۆن لە سەر چ ڕووێک سەر بڕاوە ، وە لە سەر ئەوە ئەگەر گۆشتمان بۆ بێ لە سەر بڕاوەکانی ئەهلی کتاب جولەکەو دیانەکان ئەوە بۆ مان هەیە بیخۆین و پرسیاریش ناکەین چۆن سەر بڕاوە و پرسیاریش ناکەین ناوی خوای لە سەر هاتوە یان نا بەڵکو پرسیار کردن لێی خیلافی سوننەتە چونکە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم خواردی بێ ئەوەی پرسیار بکا وە مادام خوا بۆی حەڵاڵ کردوین بە بێ ڕەها لە کتابەکەی وە پێغەمبەرەکەی صلى الله علیه وعلى اله وسلم خواردویەتی بە بێ پرسیار کردن ئەوە چاک ترین فەرموودە فەرموودەی خوایە وە چاکترین ڕێگا ڕێگای محمدە صلى الله علیه وعلى اله وسلم بە ڵام ئەگەر بۆمان سابت بوو کە ئەو مریشکە دیاری کراوە یان ئەو سەر بڕاوە دیاری کراوە لە غەیری ئەو مریشکەش ئەگەر بۆمان سابت بێ کە ئەم شتە دیاری کراوە سەر بڕاوە بە بێ خوێن ڕۆیشتن لە بەری بە خنکان یان بە لێدانی تەزوی کارەبا یان بە غەیری وەش ئەوە ئەو کاتە حەرام ئەبێ لە بەر فەرمودەی خوای بەرز : {حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلا مَا ذَكَّيْتُمْ} جا ئەگەر زانیمان کە ئەو سەر بڕاوە دیاری کراوە سەر بڕاوە بە بێ خوێن ڕۆیشتن ئەوە حەرامە وە مادام نەزانین ئەویش ئەهلی کتاب سەریان بڕیبێ ئەوە ئەسڵ ئەوەیە حەڵاڵە وە لە حەقی ئێمە نیە وە بۆشمان نیە پێویست نیە کە بپرسین بەڵام وتەو وتن ( قول و قیل ) زۆر بووە لەو باسە کە ئەوان سەر ئەبڕن بە تەزوی کارەبا بە بێ خوێن ڕۆیشتن لە بەر ئەو وتەیەو وە زۆر باس کردنی وا ئەبینم کە لە وەرەعە تەرکی خواردنی بکەی وە ئەگەر مرۆڤ لێی خوارد ئەوە هیچی لە سەر نیە بەڵام وازهێنان لە شتێک گومانت لێی هەیە لەو شتانەیە کە پێوستە مرۆڤ بیگرێتە بەر مادام حەڵاڵ ئاشکرایەو دیارە ئینجا پێویستە ئەوە بزانین ئەگەر بە تەزوی کارەبا لێی بدەن یان بە تەور لە سەری بدەن یان شتێ ئاوا بێ پاشان خوێن بڕوێنن و سەری ببڕن سەر بڕینێکی شەرعی لە پاش ئەوە ئەمە حەڵاڵ ئەبێ لە بەر فەرمودەی خوای بەرز : { وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلا مَا ذَكَّيْتُمْ }  جا ئەوەی کە هۆیەکی مردار بونی بەر کەوێ و توشی بێ لە خنکان یان شکانی سەر یان غەیری ئەوە ئەگەر بە زیندویی بگەیتە سەری و سەر ببڕدرێ حەڵاڵ ئەبێ .
 
ئەو شتانەی بۆمان دەر ئەکەوێ لەم فەتوایانە
 
1- خواردنی گۆشتی ئەهلی کتاب حەڵاڵە وەک هی موسڵمانان .
2- کافرەکانی غەیری ئەهلی کتاب گۆشتیان بۆ ئێمە حەرامە .
3- گۆشتێک هی ئەهلی کتاب بێ بۆمان نیە پرسیاری لێ بکەین چۆن سەر بڕاوە یان ناوی خوای لەسەر هاتووە یان نا .
4- ئەو جۆرە پرسیار کردنە موخالیفە بە سوننەت .
5- بەڵام ئەگەر زانیمان کە ئاژەڵێکی دیاری کراو لە دەستی موسڵمان یان ئەهلی کتاب مردار بوبێتەوە بە هەر شتێک پێش ئەوەی سەری بڕابێ ئەوە حەرامە .
6- ئەو گۆشتەی لە بازاڕی ئەهلی کتابە یان لای ئەهلی کتاب بۆ موسڵمانان دێت پرسیاری لێ ناکەین و ئەیخۆین .
7- ئەگەر نەیخۆین لەبەر ئەوەی گومانمان بۆ دروست بووە ئەتوانین چونکە قسەی زۆر لە سەرە بەڵام ناتوانین بڵێین حەرامە تەنها خۆمان لێی ئەپارێزین بۆ ئەوەی لە گومان دوور کەوینەوە ئەشتوانین بیخۆین حەرام نیە .
8- ئەگەر ئاژەڵێک کارەبای لێبدرێ پێش ئەوەی مردار بێت سەری بڕابێ ئەوە حەڵاڵە بەڵام ئەگەر مردار بێت ئەوجا سەربڕدرێ ئەوە حەرامە.
 
ئومێد دەکەم توانیبێتم ئەوەی لەو باسە گرنگ بوبێ پێکابم بە هێنانەوەی ئەو فەتوایانە بێگومان فەتوای تریش هەن بەڵام ئەوەندەمان بۆ ئەرەخسێ خوای گەورەش ڕاگیرمان بکا لە سەر حەق و صلى الله على محمد وعلى اله وسلم .
به‌روار: 13/12/2014
بینین: 1973