ماكوان كه‌ریم : له‌ ناو ئیسلامیه‌كان ، هه‌ندێك كه‌س هه‌یه‌ پێویستە پەراوێز بخرێن
ئاماده‌كردنی : حاجی میران
ماكوان كه‌ریم : لە رووی فکری و ڕەوشتیەوە ئیسلامیەکان تا بڵێی بەهێزن، بەڵام لە رووی سیاسیەوە لاوازن

په‌راوێز خستنی ئیسلامیه‌كان له‌لایه‌ن یه‌كێتی و گۆران بۆ دابه‌ش كردنی پۆسته‌كانی سلێمانی، ئایا ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ناكات كه‌ سه‌ركرده‌كانی ئه‌و دوو حیزبه ئیسلامییە‌ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌ كاركردن له‌ سیاسه‌ت دا؟ هه‌روه‌ها پێویست ناكات لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان فۆڕمی كاركردنیان بگۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و شكستانه‌ی روویان تێ ئه‌كات دووباره‌ نه‌بێته‌وه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و چه‌ند پرسیارێكی گرنگی تر وه‌ربگره‌وه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی سایتی ئیسلام په‌یك ، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماكوان كه‌ریم – ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌ری ناسراوی ئیسلامی 

ئاماده‌كردنی : حاجی میران - ئیسلام په‌یك 

ئیسلام په‌یك : په‌راوێز خستنی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له‌لایه‌ن یه‌كێتی و گۆران بۆ دابه‌ش كردنی پۆسته‌كانی سلێمانی، ئایا ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ناكات كه‌ سه‌ركرده‌كانی ئه‌و دوو حیزبه ئیسلامییە‌ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌ كاركردن له‌ سیاسه‌ت دا؟


ماكوان كه‌ریم : بەنیسبەتی  کۆمەڵەوە بەو ڕەهاییە نیە کە یەکێتی پەراوێزی خستبێت، بەڵکو- کۆمەڵ و یەکێتی پەیوەندیەکی توندو تۆڵیان هەیە،  پێدەچێت بەو شێوەیە  گشتاندنە نەبێت کە بەرێزتان باسی دەکەن   ڕاستە کۆمەڵ لە پارێزگایی سلێمانی تارادەیەك پاراوێز خرابێتن، بەڵام لە حکومەت و پەرلەماندا  لەگەڵ یەکێتیدا  ڕێکەوتون کە زۆرێك لە پۆستەکانیان دابەش کردبێت کۆمەڵ لەو روەوە تا رادەیەك رازیە لە یەکێتی، بۆ نمونە  سکرتێری پەرلەمان کە لەڕاستیدا  یەکێتی خاوەنی بوو ئێستا لای کۆمەڵە،پاشان کۆمەڵ  تارادەیەك  نیگەران بوون لە ئەدایی کاری بزوتنەوەی گۆڕان و گۆڕانیش کۆمەڵ و یەکگرتوی بە بێوەفا  لەقەڵەم دا، بەنیسبەت یەکگرتوە زۆرتر زەرەرمەند بوو، بۆیە پشتگیری گۆڕانی نەکرد لەم قەیرانەدا..!  لەبەر ئەوەی یەکگرتو نیگەرانە لە  بردنی زۆرێك لە  لایەنگرانی بۆ ناو ئەو بزوتنەوەیە، یەکێتیش هەر دەتوانێت کۆمەڵ رازی بکات.. ئەوەیش بەهۆکاری نزیك بوونی هەردووکیانە لە ئێرانەوە، لە هەرێمی کوردستاندا  سیاسیەتی ئیسلامیەکان  بەهۆکاری نەبونی گوتارێکی سیاسی  یەگرتووە ئەوە وای کردوە کە  بکەونە هەڵەی سیاسیەوە.



ئیسلام په‌یك : پێویست ناكات كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو فۆڕمی كاركردنیان بگۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و شكستانه‌ی روویان تێ ئه‌كات دووباره‌ نه‌بێته‌وه؟

ماكوان كه‌ریم : بە دڵنییەوە وایە، بەڵام من و  تۆ یاخود هەر کەسێکی دیکە  کە لەدەرەوەی سیاسەتی ئەو حیزبەداین ناتوانین ئالیەتی کارکردنیان بۆ دیاری بکەین ، بەڵام دەکرێت پرۆژەیان بخەینە بەردەم.

ئیسلام په‌یك : ڕێگه‌ چاره‌تان چییه‌ بۆ ده‌رباز بوونی لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان له‌و قه‌یرانی سیاسه‌ت كردنه‌ی كه‌ سه‌ركرده‌كانی ئه‌و دوو حیزبه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن و بەردەوامیش شكستی گەورە روویان تێدەكات ؟

ماكوان كه‌ریم : وەك عەرزم کردی بەو شێوە رەهاییە نیە  تا بڵێن شکستیان خواردوە، بەڵکو لە هەندێك لاوە شکستیان خواردوە .. لەهەندێك لاینەوە لە شکۆدان ، بەڵام بەگشتی لە ئاستی پێویستدا نین، ئێمە ومانان دەتوانین هاوکاریان بین بە پرۆژە ، ئەو حیزبانە  پێویستیان بە پرۆژەی سیاسیە. بەڵام لە رووی فکری و ڕەوشتیەوە ئیسلامیەکان تا بڵێی بەهێزن، بەڵام لە رووی سیاسیەوە لاوازن، بەرنامەی کاری سیاسی ئەوان  دەزانێت  چۆن هەنگاو دەنێن، بۆیە پرسیار کردن لەسەر بەرنامەی کاری سیاسی ئەوان  جێگای رەخنەیە، کەم تر جورئەتیان هەیە بۆ گۆڕانکاری هەنگاویان وەك گۆڕان هەڵنەهێنایەوە، ئێستاش لە توانیاندا هەیە  پرۆژەی سیاسی و کارنامەی باش بخەنە بەردەم کۆمەڵانی خەڵکو لە راگەیاندکانیانەوە گرنگی پێبدەن، داوای  دڵی خەڵکی بکەن زیاتر پرۆژه‌ی خزمەتگوزاری و سیاسی  بدەن بە گوێ خەڵکیدا، کۆمەڵ ووتیان  پرۆژەی سەربەخۆی کوردستانمان ئامادەیە ئەمە شتێکی باش بوو، بەڵام  تائێستاش کەس نەیبینی..زۆرێکی تر لە دروشمەکانی یەکگرتو، گۆڕان ئیحتیوای کردوە بۆ خۆی ئەوان لە ئاستی پێویستا نەبوون بۆی، دەست نیشان کردنی کارنامەو پرۆژە بە چاوپێکەوتنێك نابێت، ئەوە کاتی دەوێتو بەسەدان لاپەڕەی دەبێت بۆ تەرخان بکرێت، ئیسلامیەکانیش  توانای دروستکردنی سەنتەرێکی ستراتیژیان نیە کە بتوانێت ناوەندی بڕیاریان بۆ دروست بکات ، ئێستا بڕوام نیە گوێش بۆ پرۆژەی ئێمەومان بگرن کە لەدەرەوەی بازنەی حیزبەکانیانداین، بەڵام مانای وانیە هاوکاریان ناکەین بەدڵنیایەوەهاوکاریان دەبین ، ئەگەر داوامان لێبکەن.


ئیسلام په‌یك : كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ ئیسلامیه‌كان به‌ جورئه‌ته‌وه‌ بڕیار بده‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌ كۆمەڵگاو كاری سیاسی دا سه‌نگ و قورساییان هه‌بیت؟

ماكوان كه‌ریم : بەدڵنییاوە براکەم کاتییەتی .. کێشەی  ئیسلامیەکان لەوادایە کە خاوەنی جورئەتی سیاسی و بڕیاری  بەهێز نەبوون .. چونکە ترساون یان بودجەکانیان ببڕێت ، یان دراوسێکان  قسەیان لێدانەبڕن، ئەمە قسەیەی جەنابت دەمێکەیە  ئێمەومانان لەدەورەوەی حیزبدا کردومانە و ووتومانە واجیهەی تر دروست بکەن  قسەکانی خۆتان بەوان بڵێن،!  بەڵام زیاتر حیزبایەتی و فۆرمی لە قاڵبدانی حیزبی وای لێکردوون کە توانای بڕیاری بە  جورئەتیان نەبێت.   


ئیسلام په‌یك : بۆچی ئیسلامییەكان لە بڕیارە گرنگەكان ناتوانن دۆسییەكان لەبەرژەوەندی خۆیان یەكلای بكەنەوە نەزانییە یاخود مەترسییە؟ یاخود ناتوانین واقیعەكە بخوێننەوە لە بەرژەوەندی خۆیان؟ 

ماكوان كه‌ریم : لە ڕاستیدا  زۆر جار ترسە ، چونکە  کێشەی تیرۆر و قسەو ناوناتۆرە بە ئاسانی بۆ ئیسلامیەکان دروست دەکرێت ئەمە دەکرێت هۆکارێکیان بێت، وەك لە پرسیاری دووەمدا ئاماژەمان پێداوە نەبوونی  خوێندنەوەی واقعی و بارنەمەی سیاسیانە لەو رەوشەدا ئەوەندەی فیکریانە بیر دەکەنەوە ئەوەندە سیاسیانە بیر ناکەنەوە.

ئیسلام په‌یك : تاكه‌ی لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان پشت به‌ ئه‌حزابه‌ عه‌لمانیه‌كان ئه‌به‌ستن ؟ وه‌به‌مانایه‌كی تر بۆچی ئه‌وه‌نده‌ی لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ لایه‌نی عه‌لمانی دا بكات كه‌ له‌رابردوودا بینیمان ئه‌وه‌نده‌ هه‌وڵ ناده‌ن سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان له‌ به‌ره‌یه‌كی به‌هیزدا كۆبكه‌نه‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ كاتی هه‌لبژاردنه‌كاندا ؟ 

ماكوان كه‌ریم : دۆستایەتی کردنی  حیزبە شۆرشگێرە عەلمانیەکانی کوردستان بۆ کاری سیاسی و چوونە پێشەوە شتێکی باشە کە خزمەت بێت بە کوردستان، بەڵام  ئیسلامیەکان  لەسەر ئەوە ئیختلافیان نیە  کە  خیلافیان هەبێت،  ئەم ئیسلامیانە  دەبوو بەرەیەکی ئیسلامی پێك بێنن، من  ئاگادار بووم  بزوتنەوەی ئیسلامی زۆری پێخۆش بووبەو بەرەیە هەوڵی بۆدا، کۆمەڵ  ئەوەندە گرنگی پێنەدا، یەکگرتوش دژی وەستایەوە، بەو ئعیتبارەی کە گوایە نایەوێت کۆمەڵگا دابەش بکات بۆ عەلمانیو ئیسلامی، ئەگەر  لە داهاتودا پرۆژەیەکی تۆکەمە بۆ بەرەیەکی ئیسلامی پێك بێنن، وەك میسر و وەك مەغریب  و وەك ئەردەن  ئەو ئەزموونانە دووبارە بکەنەوە سەرکەوتو دەبن..  هەموو توانیان سەرکەوتن بەدەست بێنن  بێجگە  میسر کە هەموو دەزانین بە هۆکاری کودەتاکەی "سیسیی" ئەو ئەزمونەی ئیخوانە لەبار برا، ئەگەر ئەو ئیرادوە و قەنعەتیان بۆ دروست بوو ئیسلامیەکان  دووجار  سەرکەتوو دەبن ، سەرکەوتنی یەکەم ئەوەیە .. کە هەنجەت نامێنێت بۆ ئیسلامیەکانی دەروەیان دەنگ بدەن بەلایەنی تر  وەك بزوتنەوەی گۆڕان بەناوی پرۆژەی سیاسیەوە،  ئیسلامیەکانی دەرەوەی حیزبەکان  دەنگیان دا بەگۆڕان، ئەو کات هەموولاکان هێزی خۆیان دەخنە سەر هێزی ئیسلامیەکان و من بڕوام وایە سەلەفیەکانیش هەمان هەڵوێستیان دەبێت، قانزاجی دووەهەم  هێزە ئیمانیە خوایەکەیە  کە  گەورەیان دەکات  خوای گەورە سەریان دەخات.. کە ئەمە سونەتی خوای گەورە بە دڵنیایەوە هێزیان لە یەکگرتنیاندایە ، بەڵام یەکگرتنی  راستی لەبەرەیەکەدا  نەك شکاندی پشتی یەکتری و کاری سەر کاغەزو دوور لە پرۆژەی ئیسلامی ، چونکە من بۆ خۆم ئەزموونم  هەیە، هەندێك لە ناو ئیسلامیەکاندا  توانای کاری جەماعیان نیە، کە خۆشیان پێیان ناکرا ئیتر   تێکدەرن ، پێویستە  ئەو کاسانە پەراوێز بخرێن بە بێ ئەوەی خۆیان بزانن کە تێکدەرن، ئەمەش پێویستی بەچەند لیژنەیەکە  کە هەڵسن بەوکارە تا چوار ساڵی ئایندە  خۆیان ئامادە بکەن، نەك لەماوەیەکی کورتدا قسەی لەسەر بکەنو دوایش نەتوانن بیگەیەنە ئەنجام و سومعەی خۆشیانی پێبشێوێنن .


ئیسلام په‌یك : كۆتا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ : ئایا به‌م هه‌موو شكسته‌ی رووی له‌ ئیسلامیه‌كان كردووه‌ به‌ڕای به‌ڕێزتان ئیتر سه‌ركرده‌كانی ئه‌م لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ بیر له‌وه‌ ئه‌كه‌نه‌وه‌ چیتر واز له‌ ململانێی شه‌خسی بهێنن و دڵی سه‌رجه‌م موسولمانان خۆش بكه‌ن به‌وه‌ی ببنه‌ به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو له‌ داهاتوودا ؟

ماكوان كه‌ریم : ئەو سێ حیزبە دەرچەی  یەك دایکن لەو هەرێمەی ئێمەدا، کارێکی ئاساییە کە  ململانێی شەخسی و مەنهەجی هەبێت،  ئێستا تارادەیەك لە نێوانی هەرسێ حیزبەکدا ململانێی شەخسی کاڵ بۆتەوە، ئەوەی لە کوردستان دەبینرێت، تەنها ئەو برایانەی سەلەفین کە رای جیاوازیان هەیە ، ئەوانیش شتی سەخسی نیە زیاتر مەنهەجیە، ئەوەندەی کە من ئاگادارم  کۆمەڵ و یەکگرتوو خەریکی ئەو کارەن ، بەڵام لێرەوە جێگای خۆیەتی کە من گلەیی بکەم کە تارادەیەك دەیانەوێت بزوتنەوەی ئیسلامی  پەراوێز بخەن کە حیزبێکی رەسەنی ئیسلامیەو ووجودی هەیە لە واقیعەکەدا،راستە هەندێك تەنگەژەی دارایی و رێکخراوەی هەیە لەناو ئەو حیزبەدا، بەڵام ئەوەمان بیر نەچێت، دەیان کەسی تر چاوەڕێ هەلێکن کە ئەو حیزبە هەڵبستێنەوە، چونکە جەماوەری کۆمەڵ و بزوتنەوە  یەك جەماوەرە، بەڵام بانگەواز چی و سیاسیەکان دەتوانن لە گۆڕەپانەکەدا بۆ خۆیان ئیحتیوای بکەنەوە، جا لە ئێستاوە بیر لەوە بکەنەوە ، چونکە (ۆتِلْكَ اڵاێّامُ نُدَاوِلُهَا بَیْنَ النَّاسِ) بێ بزوتنەوەی ئیسلامی ئەو  هیلالە ئیسلامیە لە کوردستاندا تەواو نابێت، هەموو ئەو حیزبانە  بەیەکەوە جوانن و توانای کارکردنیشیان هەیە بە دڵنیایەوە ، ئەوەشمان  بیر نەچێت لە ناو حیزبە ئیسلامیەکاندا ئێستاش باڵ باڵێن هەیە، بۆ نمونە نەهزەکانی ناو کۆمەڵ خەریکی موئامەرەن لە مامۆستا عەلی باپیر و کاک دڵشاد گەرمیانیش لە کەمیندا بۆیان دانیشتوە، جا ئەم نمونەیە لەناو ئەونیتریشدا هەیە  یەکگرتویش بەهەمان شێوە کاک هادی عەلی و م، عەبدرەحمان..هتد ، هەریەكە بەجۆرێك  تا بتوانن کێشە ناوخۆیەکان چارەسەر بکەن و ئەو بەرەیە پێك بێنن ،  بە دڵنیایەوە قازانجی دنیاو قیامەتیانە و موسڵمانانیش دڵ خۆش دەکەن.

کۆتایی قسەکانم بە چەند دێرێکی نایابی  شێخ عەبدولکەریم  زێدان  دێنم کە دەفەرموێت: "والاختلاف كما یچعف اڵامە ویهلكها یچعف الجماعە المسلمە التی تنهچ بواجب الدعوە إلی الله پم یهلكها؛ ولهژا كان شر ما تبتلی به الجماعە المسلمە وقوع الاختلاف المژموم فیما بینها بحیپ یجعلها فرقًا شتی، بحیپ تری كل فرقە أنها علی حق وصواب، وأن غیرها علی خگأ وچلال، وتعتقد كل فرقە أنها هی التی تعمل لمصلحە الدعوە. وهیهات أن تكون الفرقە والتشتت والاختلاف المژموم فی مصلحە الدعوە، أو أن مصلحە الدعوە تأتی عن گریق التفریق، ولكن الشیگان هو الژی یزیِّن الفرقە والتفریق فی أعین المتفرقین المختلفین، فیجعلهم یعتقدون أن اختلافهم وتفرقهم فی مصلحە الدعوە."

هەر سەرکەوتوبن 
السلام علیکم 
به‌روار: 24/12/2014
بینین: 2297
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت