پۆڵات جان: نزیكه‌ی 300 شه‌ڕڤان له‌كۆبانێ شه‌هید بوون
دیداری: دلێر عه‌بدوڵڵا
له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری بزاڤ، پۆڵات جان به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) باس له‌دۆخی كۆبانێ‌و دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه ده‌كات‌و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه شه‌ڕڤانان شكستێكی گه‌وره‌یان به‌داعش هێناوه له‌ناوچه‌كه‌دا.
ناوبراو له‌و دیداره‌دا باس له هاوكاری پێشمه‌رگه‌و رۆڵیان ده‌كات له‌كۆبانێ، هه‌روه‌ها ئاماری زیانه‌كانی خۆیان له‌و شه‌ڕه‌داو ژماره‌ی كوژراوانی داعش ئاشكرا ده‌كات.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا، پۆڵات جان باس له هه‌وڵه‌كانی توركیا ده‌كات بۆ كه‌وتنی كۆبانێ‌و پیلانه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌خاته‌ڕوو دژی شه‌ڕڤانان‌و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل‌و ژنان.
بزاڤ: دوایین پێشهات‌و رووداو له‌شه‌ڕه‌كانی كۆبانێ چییه؟
پۆڵات جان: شه‌ڕڤانان له‌پێشڕه‌ویدان‌و سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌رده‌وامن، هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل‌و ژنان توانیویانه به‌شێكی زۆری كۆبانێ كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه‌و له‌داهاتوویه‌كی نزیدا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌یه‌كی راده‌گه‌یه‌نرێت.
بزاڤ: هاتنی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كان بوو، یان خۆڕاگری شه‌ڕڤانان شكستی به داعش هێنا له‌ناوچه‌كه؟
پۆڵات جان: هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤاناندا به‌دی ناكه‌ین، ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگ بێت سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر دوژمن‌دا، جا ئایا پێشمه‌رگه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه تۆماربكات یان شه‌ڕڤان، ئه‌وه له‌بیری ئێمه‌دا نییه خۆمان بكه‌ینه پاڵه‌وانی سه‌ركه‌وتنه‌كان یان كه‌سانی تر بكه‌ینه هۆكاری شكسته‌كان، سه‌ركه‌وتن لێره سه‌ركه‌وتنی هه‌موو كورده، شكستیش مانای شكستی شه‌ڕڤان‌و پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلاو هه‌موو كوردستان.
بزاڤ: پاش كۆتایی هاتنی شه‌ڕی كۆبانێ، رێگه ئه‌ده‌ن پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كه‌تان بمێنێته‌وه؟
پۆڵات جان: كۆبانێ هی كورده‌و له‌هیچ گروپ‌و لایه‌نێك تابۆ نه‌كراوه، پێشمه‌رگه بۆ هاوكاریكردنی ئێمه هاتۆته كۆبانێ، ئێمه‌ش بۆ هاوكاری پێشمه‌رگه له شه‌نگال‌و جه‌له‌ولاو ناوچه‌كانی ترین، ئه‌مه مانایه‌كی جوانی برایه‌تی نێوان كورده، وه‌كچۆن شاره‌كانی تری كوردستان به‌هۆی خۆمان ده‌زانین، كۆبانێش به‌شێكه له‌شاره‌كانی تر‌و هه‌موو كورد به‌هی خۆی ده‌زانێت.
بزاڤ: پاتی‌و هێزه‌كانی تری باشوور ترسیان له‌وه هه‌یه شه‌نگال بكه‌نه كانتۆنێكی تر، ئێوه هیچ هه‌وڵێكتان بۆ ئه‌وه هه‌یه؟
پۆلات جان: هه‌وڵی سه‌ره‌كی ئێمه له‌ئێستادا رزگاركردنی هه‌موو كوردستانه، ئامانجی ئێمه دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارامه بۆ كورد، ئێمه نامانه‌وێت كوردستان پارچه پارچه بكه‌ین، ئه‌وه ئاواتی داگیركه‌رانه، پێشموانییه لایه‌نه‌كانی باشوور گومانی خراپیان به ئێمه هه‌بێت، به‌پێچه‌وانه به‌رامبه‌ر هاوكارییه‌كانی ئێمه سوپاس كراوین.
بزاڤ: له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند هێزێكی سووری ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆ هاوكاری ئێوه، به‌ڵام ره‌تتان كرده‌وه، هۆكاره‌كه‌ی چی بوو؟
پۆڵات جان: ئه‌وه خواستی توركیا بوو، توركیا ده‌یویست له‌رێی ئه‌و هێزانه‌وه پشێوی بخاته‌ناو شه‌ڕڤانان، ئارامی تێكبدات‌و گیانی به‌رگری شه‌ڕڤانان تێكبشكێنێت، بۆیه هه‌رجۆره هاوكارییه‌كمان ره‌تكرده‌وه‌و داوامانكرد هاوكاری لۆجستیكی بكرێین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
بزاڤ: واته توركیا هاوكاری داعشه؟
پۆڵات جان: به‌دڵنیاییه‌وه توركیا هاوكارێكی سه‌ره‌كی‌و گه‌وره‌ی گروپی مورته‌زیقه‌ی داعشه.
بزاڤ: زیاتره له 100 رۆژه به‌رگری له‌كۆبانێ ده‌كرێت، زیانه‌كانی ئێوه چه‌ند بووه له‌و شه‌ڕی به‌رگرییه‌دا؟
پۆڵات جان: له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی 300 شه‌هیدمان هه‌بووه، به‌ڵام زیاتر له 3000 هه‌زار چه‌كداری داعش كوژراوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بووه.
بزاڤ: ژماره‌ی شه‌ڕڤانانی ئێوه چه‌نده‌و چه‌ند كه‌سیش له‌شاره‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه؟
پۆڵات جان: ژماره‌ی ئێمه زیاتره له 1000 شه‌ڕڤان‌و نزیكه‌ی دوو هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نیش له‌شاره‌كه‌دا ماون.
بزاڤ: هیچ ده‌وڵه‌ت‌و رێكخراوێك هاوكاری ئێوه‌ی كردووه؟
پۆڵات جان: به‌داخه‌وه جگه‌له هه‌رێمی كوردستان، هیچ هێزو ده‌وڵه‌ت‌و رێكخراو و حكومه‌تێك هاوكاری ئێمه‌ی نه‌كردووه.
بزاڤ: گرتنه‌وه‌ی به‌شێكی شه‌نگال سودی به‌ئێوه گه‌یاندووه؟
پۆڵات جان: ده‌توانم بڵێم شكستی مورته‌زیقه‌ی داعش له كۆبانێ هۆكار بووه بۆ شكستی ئه‌و گروپه له شه‌نگال، ئێمه ئێستا له‌دوو به‌ره‌وه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ده‌كه‌ین، لایه‌كمان له‌شه‌نگاله‌و لایه‌كێی تریشمان له كۆبانێ.
پڕۆفایل:
ناوی ته‌واوی (پۆڵات جان)ه‌و نازناوی (مه‌ته‌ر)ی له‌خۆی ناوه، یه‌كێكه له ئه‌دیب‌و نوسه‌ره دیاره‌كانی كوردستان‌و ئه‌ندامی یه‌كێتی نوسه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی‌و كوردییه، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی رۆژنامه‌وانی عێراقییه، جگه‌له‌وه‌ش دامه‌زرێنه‌ری كۆنفدراسیۆنی قوتابیانی كورده.
به‌زمانه‌كانی كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و توركی نوسینی هه‌یه‌و خاوه‌نی چه‌ندان كتێبی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی‌و شیعرییه، وه‌ك:
_ كۆمه‌ڵه چیرۆكی (ێ‌ه یا صغیرتی) كه له‌ساڵی 2003 به‌زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
- كتبێی گفتوگۆی (ێ‌فاق كونفدرالیه) ساڵی 2003
- كۆمه‌ڵه چیرۆكی (بێرڤا گه‌رم) به‌زمانی كوردی ساڵی چاپ 2004
- فه‌رهه‌نگی كوردی – عه‌ره‌بی (لغه الملائكه) 2006
- كورته‌یه‌ك له‌مێًژووی زمانی كوردی 2012
ماوه‌یه‌كیش له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا كاری كردووه‌و به‌رێوه‌به‌ری نوسینی گۆڤاری میزۆپۆتامیا بووه كه به‌زمانی ئه‌رمه‌نی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌روار: 17/02/2015
بینین: 1644
|