ئایا من بڕوام بە ئەقڵو ئەقڵگەرایی نیە؟
ماکوان کەریم
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م باسه بکه‌مه‌وه پێویسته ئه‌وه له خوێنه‌ران بگه‌یه‌نم که ئیسلام (ئاین)ه له چوارچێوه‌ی فکر یاخود فه‌لسه‌فه یان ئایدۆلۆژیاوه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتوه، یاخود سیسته‌مێك نیه بۆ به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵکو ئاینی ئاسمانی خوایه.. ئه‌م هه‌موو زانستانه‌ی که باسمان کرد له ناو ئه‌م ئاینه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه وه‌ك چه‌مك و تێز و بیر‌و شۆڕش..هتد، سود له‌م ئاینه وه‌رگیراوه، به‌ڵام به خودی خۆی ده‌وترێت ئاینی ئیسلام، که‌واته هیچ ناوێك هه‌ڵناگرێت.. (راستڕه‌و یان چه‌پڕه‌و یان میانه‌ڕه‌وه‌ی یان توندڕه‌وه‌ی.. وه هه‌روه‌ها)، هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م دینه که له وڵاتی عه‌ره‌به‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، ئه‌گرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که خوای گه‌وره حیکه‌مه‌تی خۆیه‌تی و بیری مرۆڤه‌کان ده‌جوڵێنێت بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و نیشتمانه‌ی که ئه‌م ئاینه‌ی تێدا هاتۆته خوار، خاوه‌نی هیچ شارستانیه‌تێك و ژیارێك نه‌بوون هیچ سیسته‌مێکی ئه‌وتۆی به‌ڕێوه‌بردنیان نه‌بووه هیچ فه‌یله‌سوفێکی تێدا هه‌ڵنه‌که‌وتووه، خه‌ڵکانێک بوون له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌ل هۆز کۆبونه‌ته‌وه، خاوه‌نی هیچ یاسا‌و رێسایه‌ك نه‌بوون، ئه‌و په‌ڕی دواکه‌وتوو بوون، ته‌نانه‌ت به‌ها‌کانی مرۆڤایه‌تی له ناویاندا هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌شیره‌تگه‌رایی بووه، ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له هیچ ئاستێکی زانستی و ده‌سه‌ڵات و به‌رێوه بردندا پێشکه‌وتوو نه‌بوون، له مێژوودا ته‌نها به شیعر ناسراو بوون، له‌م بواره‌دا سه‌رکه‌وتو بوون ، له راستیدا گۆمه‌ڵگای تر هه‌بوون وه‌ك فارس و هند زۆر له عه‌ره‌ب له پێشتربوون له بواری شعر و هونه‌ردا، به‌ڵام له‌چاو زۆر دواکه‌وتووی خۆیان له‌م بواره‌دا پێشکه‌توو بوون.
ئه‌وه‌ی که پێویسته بوترێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام له‌و ناوچه‌یدا دابه‌زی؛ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ پرۆژه‌یه‌کی سیاسی و بیری هیچ فه‌یله‌سوفێك و بیرمه‌ندێك و سیاسیه‌ك نه‌چێته ناو ئه‌م ئاینه‌وه ته‌نها له خودی خوای گه‌وره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاینه له وڵاتی یۆنانه‌وه بهاته‌یه زۆرێك له خه‌ڵکی ده‌یانوت پێش محمد (صلی لله علیه وسلم) فه‌یله‌سوفی گه‌وره‌ی وه‌ك ( سوقراتی و ئه‌رستۆ و ئه‌فلاتون).. تێدا هه‌ڵه‌که‌وتون، خۆ ئه‌گه‌ر له ئێرانه‌وه سه‌رچاوه‌ی بگرتایه..ئێستا خه‌ڵکانێکی تر ده‌یانداوه به گوێماندا که ئه‌م ئاینه له فه‌یله‌سوفێکی وه‌ك (یه‌زجورد، زه‌راده‌شته‌وه) وه‌رگیراوه، ئه‌گه‌ر له هند و چینه‌وه بهاتایه ده‌وترا له فه‌یله‌سوفێکی وه‌ك(کۆنفۆشۆسو، بوزاوه) سه‌رچاوه‌ی گرتوه، یان له فه‌ڵه‌ستینه‌وه بهاتایه ده‌وترا ئه‌و جێگایه هه‌موو خاکی پێغه‌مبه‌رانه (سه‌لامی خوایان لێبێت)،.. محمد(صلی لله علیه وسلم) شتێکی تازه‌ی نه‌هێناوه، زاده‌ی بیر و بۆچونی پێغه‌مبه‌رانی تری هێناوته‌وه، یان بۆ نمونه ئه‌م ئاینه له‌سه‌ره‌تاوه له مه‌دینه‌وه بهاتایه‌ته خوار ئه‌وا ده‌وترا له جوله‌که‌کان وه‌رگیراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئایه‌ت و سوره‌تانه‌ی که باسی له به‌نی ئیسرائیل و پێغه‌مبه‌ر موسایان کردوه وه‌ك مێژووی بێجگه له ئه‌حکام که‌به‌سه‌ر ئه‌هلی کیتابدا بسپێنریت.. هه‌موو ئایه‌ته‌کانی له شاری مه‌ککه هاتونه‌ته خواره‌وه که یه‌ك خانه‌واده‌ی جوله‌که تێدا نیشته‌جێ نه‌بووه له‌و سی هه‌زار ماڵه‌ی له مه‌ککه‌دا بووه! که دانیشوتانی خۆی داوه له (١٠٠٠٠) که‌س، یان له نه‌جرانه‌وه بهاتایه.. ده‌وترا ئه‌م ئاینه له ئاینی مه‌سحیه‌وه وه‌رگیراوه، له هه‌مان کاتدا دیموگرافی مه‌ککه و جوگرافیاکه‌ی ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردوه که خه‌ڵکی مه‌سیحی له مه‌ککه‌دا نه‌ژیاون به هۆکاری ئه‌وه‌ی هه‌موو بت په‌رست بوون، که زۆر جار باس له (وه‌ره‌قه‌ی کوری نه‌وفل)ده‌کرێت که گوایه مه‌سیحی بووه ئه‌مه راست نیه به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاینی ئیبراهیم بووه شاره‌زا بووه له ته‌ورات. له‌دوای چه‌ند هه‌فته یاخود زۆرێك له مێژوو نوسان ده‌ڵێن دوو هه‌فته هاتنی وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم)وه‌ره‌قه‌ی کوری نوفل کۆچی دوای کردوه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، ئه‌م پێشه‌کییه بۆ ئه‌وه بوو که خوێنه‌ر به‌وه ئاشنا بکه‌م که ئه‌قڵانیه‌تی مرۆڤ سه‌رچاوه‌که‌ی له په‌یامێکی خوایی وه‌رگیراوه که ئاخافتنه له‌گه‌ڵ بیری مرۆڤدا تا ئه‌قڵانیه‌تی ئیسلامی دروست کردوه، به هه‌موو مه‌دره‌سه‌کانیه‌وه.
ئازادی و داهێنان له ئه‌قلانیه‌تی ئیسلامی‌دا
له‌باسی پێشودا ئاماژه‌مان به‌وه کرد که ئیسلام زاده‌ی بیری مرۆڤ و ئه‌قڵانیه‌ت نیه، به‌ڵکو پێکهاته‌ی دنیای مادی و دنیای رۆحانیه‌ته (عاله‌می شه‌هاده‌ت و عاله‌می غه‌یبی)، به‌ڵام لێره‌وه ئه‌و پرسیاره خۆی زیت ده‌کاته‌وه که ئیسلام ئه‌قڵانیه‌ت نیه؟ ئه‌ی چۆن باس له ئه‌قلانیه‌تی ئیسلامی ده‌کرێت؟!
سێ سه‌ده ئه‌م ئیسلامه هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی قورئان سوننه‌ت هاوه‌ڵان و تابعین بووه که ئه‌م ڕه‌وه‌نده به‌رێزانه هه‌مووی به خه‌ڵکی (سه‌له‌ف) ئاماژه‌یان بۆ ده‌کرێت له مێژووی ئیسلامدا، له‌دوای کردنه‌وه‌ی دنیا به رووی جیهانی ئیسلامی‌دا به‌رفراوانکردنی خاکی موسڵمانان له سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی عه‌باسیه‌کاندا، ته‌رجومه کردنی فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی کۆن بیر‌و بۆچونی خه‌ڵکی و فه‌یله‌سوفه‌کانی ئێران و هندستان و چین له سه‌ده‌ی سێیه‌می کۆچیه‌وه موسڵمانان پێده‌خنه ناو زانستێك که پێی ده‌وترێت ئه‌قڵانیه‌ت که به (عیلمی که‌لام، زانستی ته‌وحید) ناسراوه، خه‌ڵکانێك پێیان وایه که ئه‌م ئه‌قڵانیه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می(موعته‌زیله) و به‌جێهێشتنی مه‌جلیسی (حه‌سه‌نی به‌سری) له لایه‌ن (واصلی کوڕی عه‌تا) که کاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی یۆنان و بیروباوه‌ڕی یه‌هودی هزری ئه‌وانی له‌سه‌ر بوو که ئه‌قڵ پێش نه‌قل بکه‌وێت! ئه‌م ئوصوله له سه‌رده‌می کۆنه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه که ڕشته‌که‌ی ده‌گرێته‌وه بۆ (جدعی کوری درهه‌م، ئابانی کوری سمعان، که ئه‌میش له طالوتی وه‌رگرتوه طالوتیش له پوری لوبه‌یدی کوڕی عاسمی وه‌رگرتوه که یه‌هودیه) هه‌موو ئه‌م بیره له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما فه‌لسه‌فیه ده‌دوێت که ده‌ڵێت( ئازادی و هه‌بوونایه‌تی ئیراده‌ی مرۆڤ خۆی) (الأزلية وحرية الإرادة الإنسانية)..
که‌واته که ده‌وترێت ئه‌قڵانیه‌ت مه‌رج نیه له‌سه‌ر موعته‌زیله هه‌ژمار بکرێت، به‌ڵکو که‌سێکی وه‌ك ئیمام ئه‌حمه‌دی کوڕی حه‌نبه‌ل که‌سێکی ئه‌قڵانی بووه وه‌ڵامی موعته‌زیله‌کانی داوه‌ته‌وه و به ئه‌هلی سه‌له‌ف دانراوه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌بوبکری باقه‌لانی و ئیبن ته‌یمییه..هتد، دوایی به درێژی دێمه سه‌رباسه‌کانیان.
ئه‌قڵانیه‌ت چیه له ئیسلامدا..
کاتێك ده‌ڵین ئه‌قڵانیه‌تی ئیسلامی واتا: پێناسه و ماهیه‌تی ئه‌قڵه که ئه‌قڵ خۆی مه‌له‌که‌یه،پاشان غه‌ریزه‌یه‌که و نورێكه له دڵه‌وه، ئه‌م ئه‌قڵانیه‌ته مه‌شخه‌ڵی ڕێگاکه‌ی له قورئان سونه‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
مه‌له‌که خۆی واتای چی یه؟
بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له(مه‌له‌که) تێبگه‌ین پێویستی به شیته‌ڵ کردن هه‌یه، بۆ نمونه کاتێک مریشکێک که ڕۆژانه هێلکه‌کانی ئه‌م دیواو دیو پێ ده‌کات، ئه‌مه مه‌له‌که‌ی مریشکێکه که فێری ئه‌و کاره بووه به به‌رده‌وامی ئه‌یکات، واتا مریشک ئه‌قڵی نی یه به‌ڵکو مه‌له‌که‌ی هه‌یه.
نمونه‌ی دووه‌م بۆ زیاتر ڕوونکردنه‌وه و پێناسه‌ی مه‌له‌که.. هه‌نگێک کاتێک ده‌چێته سه‌رگوڵێک شیله‌که‌ی ده‌مژێت و ده‌یکات به هه‌نگوین، ئه‌مه پێی ناوترێت ئه‌قڵ به‌ڵکو پێی ده‌وترێت مه‌له‌که‌ی هه‌نگ.
خوای گه‌وره له (٤٩)جێگادا باسی ئه‌قڵی کردووه، له قورئاندا له (٣٠٠)جێگادا باسی مورادیفه‌کانی ئه‌قڵی کردوه، هه‌روه‌ها ئه‌قڵانیه‌ت له ئیسلامدا سه‌رکه‌ش و سه‌ره‌ڕۆ و یاخی نابێت، چونکه کۆکراوه‌ی نێوان ئه‌قڵ و ده‌قه، به ئه‌قڵ ده‌قه‌کان ده‌خوێنیته‌وه، ته‌حه‌کوم کردنی ده‌قه‌کانه به‌سه‌ر ئه‌قڵه‌وه، ئه‌قڵ به‌و گرنگی و گه‌وره‌یه‌ی خۆی.. مه‌له‌که‌یه، هه‌موو مه‌له‌که‌تی مرۆڤ له دنیای مادی(عاله‌می شه‌هاده‌تدا) هه‌ست پێکردنه، هه‌موو هه‌ستێکیش پانتایه‌کی به‌رفراوانی هه‌یه له ئه‌قڵی مرۆڤدا، به‌ڵام له دنیایی رۆحانیه‌ت (عاله‌می غه‌یبی) هه‌موو ئه‌قڵ ده‌وستێ له به‌رزو که‌ماڵ و سیفه‌ته به‌رزه‌کانی خوای گه‌وره‌دا هیچ هێزو ئه‌قڵێك په‌ی نابات به دنیای ئیمانی (عه‌له‌می غه‌یبی)، ئه‌م ئه‌قڵانیه‌تی ئیسلامییه به‌شێکی زۆر گرنگه له پێنج مه‌قاصیده‌که‌ی ئیسلام که پارێزگاری کردنه له ئه‌قڵی مرۆڤه‌کان!، به‌ره‌وپێش بردنی بیر و هزری ئیسلامییه.
تێگه‌یشتن له ئه‌قڵانیه‌ت: واتا هه‌ست کردن به شتێکه که‌له‌م بوونه‌دا هه‌بێت، له بونیاد و غایه‌ی ئه‌م بوونه‌دا به‌شدرا بێت به‌شدار بێت له‌هه‌مانکاتدا له خودی ژیانی مرۆڤدا..
به‌ڵام پێوه‌ری ئه‌قڵانیه‌ت شتیکی تره ده‌توانین بڵین: هه‌ستکردنه به حیکمه‌ته‌کانی ئه‌م بوون و که‌ونه و خودی ئه‌قڵ خۆیشی..
له ئیسلامدا سه‌نته‌ری ئه‌قڵ دڵه، به‌ڕێ کردن به‌ڕۆشنای قورئان و سوننه‌تدا ئه‌قڵ هه‌نگاو ده‌نێت...
واتا.. بینین بۆ خۆی بوونی هه‌یه، به‌ڵام پێویستی به‌سه‌نته‌رێک هه‌یه که چاوه، چاوی پێویستی به رووناکیه بۆ ئه‌وه‌ی ببینێت..
له‌م نمونه‌وه ئه‌و ده‌قه‌مان بۆ ڕوونده‌بێته‌وه که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ کرد، سه‌نته‌ری بوونی ئه‌قڵ له‌ناو دڵدایه، ئه‌قڵیش خۆی هه‌ست و نه‌ست و ده‌رک پێ کردنه، ئه‌م دوو به‌شه له‌ڕیگای ڕووناکی قورئان و سونه‌ته‌وه ڕێده‌که‌ن، که‌واته بۆمان ده‌رکه‌وت که‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌قڵ له‌دڵه‌وه‌یه، وه خوای گه‌وره‌ش ئاماژه‌ی پێ ده‌کات و ده‌فه‌رموێت:
أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الأَرْضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ بِهَا أَوْ آذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا فَإِنَّهَا لا تَعْمَى الأَبْصَارُ وَلَكِن تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ ﴿٤٦﴾
ئایا ئه‌وانه به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌ڕۆشتوون به‌دڵ و ده‌روونێکی هۆشیاره‌وه تا بیرێك بکه‌نه‌وه... (کوان: خه‌ڵکانی ڕابوردوو؟ ئه‌و شارانه بۆ کاولکران؟ کێ ئێمه‌ی دروست کردووه؟ ئامانج له ژیان چیه؟؟) یان خاوه‌نی گوێ و ده‌زگای بیستن نه‌بوون به‌سه‌رهاته‌کانیان ببستن و لێکی بده‌نه‌وه، جا وه‌نه‌بێت چاوان کوێر بووبێت، به‌ڵکو ئه‌و دڵانه کوێر ده‌بن که وان له سینه‌کاندا (چونکه هه‌ر ڕواڵه‌ت ده‌بینن و ناوه‌ڕۆك لێك ناده‌نه‌وه).
أَفَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ وَأَضَلَّهُ اللَّهُ عَلَى عِلْمٍ وَخَتَمَ عَلَى سَمْعِهِ وَقَلْبِهِ وَجَعَلَ عَلَى بَصَرِهِ غِشَاوَةً فَمَن يَهْدِيهِ مِن بَعْدِ اللَّهِ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ﴿٢٣﴾
ئایا مه‌گه‌ر نه‌تبینیووه ئه‌و که‌سه‌ی که ئاره‌زوو هه‌وه‌سی خۆی ده‌کاته خوای خۆی و شوێنی ده‌که‌وێت؟! (هه‌رچه‌نده) زانستی و زانیاریشی هه‌بێت، هه‌ر خوا گومرای کردووه (له ئه‌نجامی به‌د هه‌ڵوێستی خۆیدا) وه مۆری ناوه به ده‌ستگای بیستن و دڵ و ده‌رونیدا، وه په‌رده‌ی هێناوه به‌سه‌ر چاوو ده‌ستگای بینینیدا، جا ئیتر کێ هه‌یه جگه له خوا هیدایه‌ت و ڕێنمونی بکات، ئایا بیر ناکه‌نه‌وه‌و یاداوه‌ری وه‌رناگرن و هۆش ناکه‌نه‌وه (بۆ ئه‌وه‌ی شوێن به‌رنامه‌ی خوا بکه‌ون؟).
بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له‌م چه‌مکانه، بۆ ئه‌وه‌ی دڵ و ئه‌قڵ له‌یه‌کتری جیا بێته‌وه په‌نا ده‌به‌مه‌وه بۆ ده‌قی قورئانی که زیاتر بۆمان وون ده‌کاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: وَجَعَلْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرًا وَإِذَا ذَكَرْتَ رَبَّكَ فِي الْقُرْآنِ وَحْدَهُ وَلَّوْاْ عَلَى أَدْبَارِهِمْ نُفُورًا ﴿٤٦﴾
واته: (چونکه مه‌به‌ستیان نیه تێبگه‌ن) ئێمه‌ش په‌رده ده‌نێین به‌سه‌ر دڵیان‌دا تا هه‌ر تێی نه‌گه‌ن، وه گوێشیان سه‌نگین ده‌که‌ین، جا کاتێ که له قورئاندا ته‌نها ناوی په‌روه‌ردگارت ده‌به‌یت (وه باسی بت و به‌رنامه‌یان ناکه‌یت) پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن و بێزاریی ده‌رده‌بڕن و ده‌ڕۆن.
که‌واته لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت خه‌ڵکانێک خاوه‌نی زانیارین ئه‌قڵیان به‌شته‌کان ده‌شکێت، به‌ڵام چونکه ئه‌قڵیان له دڵیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه وه‌کو مه‌له‌که هه‌ست به‌و چیژه ئیمانییه ناکه‌ن که مرۆڤی موسڵمان هه‌یه‌تی، ئالێره‌وه‌یه ده‌توانین ئیمان پێناسه بکه‌ین، وه‌ک خوای گه‌وره له قورئاندا بۆمانی پیناسه کردووه و ده‌فه‌رموێت:
الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ.. ﴿٣﴾
ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به نه‌بینراوه‌كان ده‌هێنن(وه‌ك خوا‌و فریشته و ئه‌وانه‌ی خوا باسی كردوون و ئێمه نایان بینین)..
ئەی فیکر ئیسلامی چییە..
فیكر: ووشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه‌و بووه به زاراوه، ده‌شێت ووشه‌ی بیر یان بیركردنه‌وه‌ی بۆ دابنێین، به‌ڵام نازانین چه‌ند شیاوه، دۆزینه‌وه‌ی زاراوه‌یه‌كی به‌رامبه‌ری كاری ئێستا‌و ئاینده‌ی ئێمه نییه، ئه‌وه كاری پسپۆڕانی زمانه‌وانی كورده.. ئێمه لێره‌دا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و زاراوه ده‌كه‌ین وه‌ك به‌كار دێت.. كه بریتیه له‌و چالاكیه‌یه ژیربێژییه‌یه كه هزرو هۆش ئه‌نجامی ده‌دات. واته: لێكۆڵینه‌وه‌و سه‌رنجدان و تێڕوانین. یان وه‌كو دكتۆر تاها جابرولعه‌لوانی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای فیكری ئیسلامی له واشنتۆن له پێناسه‌یدا ده‌ڵێ: فیكر له زاراوه‌ی فیكر‌و فه‌لسه‌فه‌دا بریتیه له‌و كاره‌ی كه هزرو هۆش له ناو زانراوه‌كاندا ئه‌نجامی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی پێی بگاته نه‌زانراوه‌كان ..
كه‌وابوو فیكر به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌و سه‌رنجدانی ژیرییه. به‌م مانایاشه كه له قورئانی پیرۆزدا 18 جار به شێوازی كردار هاتووه‌و له بوخاریشدا چوار جار‌و له موسلیمیشدا له دوو شوێن.. زانایانی ئیسلام له ئه‌هلی ته‌فسیرو شه‌رعناسان و ئوسوڵییه‌كان هه‌ر زوو بۆ وه‌رگرتنی ئه‌حكام پێویستییان به‌م ئالییه‌ته بوو.. بۆیه زۆر زوو به ناوی (الاستدلال والنضر)ه‌وه چووه ناو عه‌قیده‌و ته‌فسیرو ئوسوڵی فیقهو زانستیه‌كانی تره‌وه.. بۆیه ده‌بینیت هه‌ندێك له زانایان كردویانه به تیۆرێكی زانستی سه‌ر به خۆیان.. وه‌كو ئیمامی غه‌زالی و ئیمامی ئه‌بولمه‌عالی جوه‌ینی و ئه‌وانه..
فیكری ئیسلامی: هه‌موو فیكرێك له بازنه‌ی مه‌رجه‌عییه‌تی خۆیدا ده‌بزوێت، چونكه به پێی رێسا‌و مه‌نهه‌جی ئه‌و مه‌رجه‌عییه‌ته سه‌رنج ده‌دات و به‌رهه‌م ده‌هێنێت. ئامانج و رێبازی مه‌رجه‌عییه‌ته‌كه زیاتر رۆشن ده‌كاته‌وه‌و خه‌ڵكی هان ده‌دات بۆ وه‌لێمدانه‌وه‌و پێوه‌پابه‌ندبوونی.. له‌م روانگه‌وه‌یه ده‌وترێت: فیكری ماركسی، فیكری لیبراڵی، هه‌روه‌ها فیكری ئیسلامی..
فیكری ئیسلامی بریتیه له هه‌موو ئه‌و رێسای بیركردنه‌وه‌و لێوه‌رگرتن و به‌رهه‌مه ئوسوڵییانه‌ی هزری موسوڵمانان له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خواوه تا ئێستا هێناویانه‌ته به‌ر ده‌ست.. هزرو هۆشی موسوڵمانانه‌و به‌رهه‌مه‌كانی، كه به ئیجتیهادی مرۆڤییانه‌ی ئه‌هلی ئیسلام هاتوونه‌ته كایه‌وه.. ئیجتیهاده‌كانیان له بواری فه‌لسه‌فه‌و عیلمولكه‌لام (عه‌قیده) و شه‌رع و ئوسوڵی شه‌رع و سۆفیگه‌رێتی و زانستیه ئینسانیه‌كان كه مه‌رج بووه هه‌موویان له‌ژێر ئاڕاسته‌ی قورئان و سوننه‌تدا به‌رهه‌م هێنرابن تا پێیان بوترێت به‌رهه‌می فیكری ئیسلامی..
كه‌وابوو فیكری ئیسلامی: به‌رهه‌می سه‌رنجدانی ژیرییه‌و به پێی پێوه‌ری ئیسلام و مه‌به‌ستی ئیسلام و له روانگه‌ی گشتی ئیسلامه‌وه ده‌ڕوانێته ژیان و مرۆڤ و گه‌ردوون..
ئه‌قڵانیه‌ت لای عه‌لمانیه‌ت..
ئه‌قڵانیه‌ت لای عه‌لمانیه‌کان له ده‌رئه‌نجامی کاردانه‌وه‌ی که‌هنوتی و لاهوتی سه‌رچاوه‌ی گرتوه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (ئه‌قلانیه‌تێکی کاتی و مادی لادینی به‌حت) که سه‌رچاوه‌که‌ی شارستانیه‌تی ئغریق و فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی کۆنه که ئه‌قڵ به دوور ده‌گرێت له نه‌قڵ، واتا به‌ڵگه سه‌رچاوه‌ی ئه‌قڵه، به‌ڵام ئه‌قڵ سوڵطان نیه به‌سه‌ر به‌ڵگه‌وه به‌ڵکو پێچه‌وانه‌کی ڕاسته، له‌دوایدا له سه‌رده‌می ڕێنسانسدا ئه‌م بیره زیاتر بره‌وی پێدرا دژی که‌نیسه‌ی کاتۆلیکی و که‌هنوت و لاهوتی، چونکه كڵێسا ده‌یوت ..(چاو بنوقێنه‌و دوام بکه‌وه، پێویسته له‌سه‌ر تۆ که بڕوابێنیت به مه‌سیحی کوڕی خوا، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکه‌یته‌وه که ئه‌قڵت چیت پێ ده‌ڵێت!، که‌ئه‌مه‌ش ئیمانه، خودی ئیمان پێویستی به عه‌قڵ نیه)له ده‌رئه‌نجامی کاردانه‌وه‌ی بیری که‌نیسه ئه‌م ئه‌قڵانیه‌تی عه‌لمانیه سه‌رچاوه‌ی گرتوه وا خه‌ڵکیان فێر کردوه کوێرانه دوام بکه‌وه بێ پرسیار کردن، به پیرۆز من رابگره، وه‌ك (آوغسطین)ده‌ڵێت: بڵین ئیمان دێنین به‌وه‌ی که مه‌حاڵه و نامه‌عقوله..
ئه‌م ئه‌قڵانیه‌تی یۆنانی یه که سه‌رچاوه‌ی گرتوه له‌سه‌ر هیچ به‌هایه‌کی رۆحی دا‌نه‌مه‌زراوه به هۆکاری ئه‌وه‌ی که دژی که‌نیسه دروست بووه؛ عه‌لمانیه‌ت لێره‌وه باس له ئه‌قڵانیه‌ت ده‌کات و ده‌یه‌وێت هه‌موو ده‌قه‌کانی ئیسلام له ووڵاتی ئێمه‌دا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بخاته ژێر پرسیاره‌وه، به‌ڵام ئه‌قڵانیه‌تی ئیسلامی به‌ڵگه‌ی ئه‌قڵانی له‌سه‌ر بنه‌مای قورئان و سونه‌ت ئه‌خاته به‌رده‌م خه‌ڵکی له بڕوا بوون به ئیمان به خوای گه‌وره‌و کتێبه ئاسمانیه‌کان و پێغه‌مبه‌ران.
لێره‌دا هاوکیشه‌یه‌ك هه‌یه له ئه‌قڵانیه‌تدا که زۆر جیاوازه له هاوکێشه‌ی ماتماتیکی، له‌هه‌موو ماتماتکیك دا (١+١=٢) به‌ڵام له ئه‌قڵانیه‌تدا پرته‌قاڵیك و سێوێك ناکاته دوو سێ‌و یاخود دوو پرته‌قاڵ، به‌ڵکو سێوێك و پرته‌قاڵێك ده‌کات، هه‌روه‌ها له ئاینه‌کاندا وایه ئیسلام هه‌رگیز پێوه‌ر ناکرێت له‌گه‌ڵ ئاینه‌کانی تردا بوترێت ئاین هه‌ر ئاینه، دوایی خۆت چه‌واشه ده‌بیت خه‌ڵکێکی زۆریش چه‌واشه ده‌که‌یت.
ئه‌وه‌ی که گرنگه خه‌ڵکی پێ ئاشنا بکه‌م ئه‌وه‌یه که ئه‌قڵانیه‌تی ئیسلامی بۆ هاتنه کا‌یه جه‌ده‌لیه‌تی ئیسلامییه‌و گۆڕینه‌وه‌ی بیر‌و بۆچونی جیاوازه، چونکه کاتێك که له‌گه‌ڵ که‌سێکی بێباوه‌ڕ ئاخافتن ده‌که‌م من ناتوانم به (قال الله ، قال الرسول )وه‌ڵامی بده‌مه‌وه، چونکه ئه‌و له بنه‌چه‌وه بڕوای نه به‌خوا و نه به پێغه‌مبه‌ره‌که‌م هه‌یه، له ڕاستیدا خه‌ڵکی موعته‌زیله له‌و بواره‌دا سوارچاکی مه‌یدان بوون زۆر به‌رگریان له ئیسلام کرد، له‌و شاڵاوه دڕندانه‌ی که وه‌ك فه‌لسه‌فه‌و فکری رۆژئاوا له‌سه‌ده‌ی سێیه‌مه‌وه کرایه سه‌ر ئیسلام، ئه‌وان توانیان ئیسلام بڵاوبکه‌نه‌وه له‌سه‌ر نه‌سه‌قێکی فکری و نه‌سه‌قێکی فه‌لسه‌فی، توانیان زۆرێك له بیر‌و بۆچونه‌کان.. بده‌ن به زه‌ویدا، به‌تایبه‌ت زۆرێك له ئاینه‌کانی هندستان وه‌ك زه‌رده‌شتی و شوشه‌نگی و میترایسمی، زۆرێك له مه‌زهه‌به‌کان وه‌ك مه‌زهه‌بی سومانیه‌کان له یه‌مه‌ن، موعته‌زیله توانی به‌رگریه‌کی زۆر باش بکات له ئیسلام و بیروباوه‌ڕی ئیسلامی له سه‌رده‌می کۆن نوێ‌دا واتا مه‌به‌ستم فه‌لسه‌فه‌ی کۆنی ئه‌ورپا وه‌ك سوقراتیات و ئه‌فلاتونیات، وه‌ك بیر‌و فه‌لسه‌فه‌ی نوێ سه‌رده‌می ڕێنسانس سه‌رهه‌ڵدانی ده‌ورانی عه‌ضه‌مه‌تی فه‌لسه‌فه، بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان وێنایه‌کی زۆر خراپ له موعته‌زیله وه‌رنه‌گرن ئه‌وانیش دوو جۆرن وه‌ك (ئیبن ته‌یمییه )له کتێبی (درء تعارض العقل والنقل) که ده‌یانکات به موعتزیله‌ی به‌سره و به‌غداد ئه‌وانه‌ی به‌سره به ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه ده‌زانێت ئه‌وانه‌ی به‌غداد که خه‌ڵکانێکی که‌م بوون له‌وه‌ی که ده‌یان ووت قورئان خالقه نه‌ك مه‌خلوق یان ده‌یانوت قورئان خۆی خوایه، زۆریکی تر له‌م جه‌ده‌له بێمانایه که‌هیچی له‌سه‌ر بونیاد نانرێت، به‌ڵام کاتێك که ئه‌قڵانیه‌ت به زانست کرا.. سه‌ره‌تای به‌زانست کردنی ئه‌قڵانیه‌ت له ئیسلامدا له‌سه‌رده‌ستی زانای پایه‌به‌رز (ئه‌بوبکری باقه‌لانیه) له‌ساڵی(٤٠٣)کۆچی کتێبێکی نوسی به ناوی (التمهید) پاشان ئیمامی (غه‌زالی) له ساڵی(٥٠٥)کۆچی زیاتر په‌ره‌یپێداو له‌چه‌ند کتێبێک‌دا کردیه مه‌عریفه و وه‌ك زانست کاریپێکرا له‌و کتێبانه (مدارك العقول، معیار العقول، محک النظر، المستصفی)، هه‌روه‌ها زیاتر ئه‌م ئه‌قڵانیه‌تی ئیسلامیه کرایه مه‌نهه‌ج به هه‌موو دنیادا بڵاو بووه له‌سه‌رده‌می (ئیبن روشد)ی ئه‌نده‌لوسی له ساڵی(٥٩٥)کۆچی توانی مۆنۆپۆڵی بیر‌و هزری هه‌موو ئه‌ورپا بکات وه ته‌نانه‌ت ته‌رجومه‌ی هه‌موو فه‌لسه‌فه‌ی یۆنان بکاته‌وه‌و سه‌رله‌نوێ بیخاته‌وه به‌رده‌ست مرۆڤایه‌تی! له پاشاندا له سه‌رده‌می مه‌مالیك که زمانی عه‌ره‌بی وورده وورده به‌ره‌و لاوازی هه‌نگاوی ده‌نا عه‌قڵانیه‌تی زیاتر بره‌وی پێدرا له سه‌رده‌ستی که‌ڵه‌زانای کورد (ئیبن ته‌یمییه) له کتێبێک‌دا به ناوی (درء تعارض العقل والنقل)له‌ساڵی(٧٢٨)کۆچیدا، له ڕێگای ئه‌م زانایا‌نه‌وه .. بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که ئجتیهاداتی زۆر گه‌وره له ئیسلامدا بکرێت ئیسلام گه‌یشته سه‌رده‌می شارستانیه‌تی خۆی له ماوه‌ی سیانزه سه‌ده‌دا، که ووشه‌ی ئازادی به‌رقه‌راربوو له هه‌موو مه‌یدانه‌کانی ئیسلامی‌دا، هه‌رچه‌نده... له بیر‌و باوه‌ڕ، شه‌ریعه‌ت، زمانه‌وانی، فکر..هتد لای هه‌موان ئاشکرایه له ئیسلامدا ووشه‌ی ئازادی به مه‌فهومی(الحریه) ده‌ست ناکه‌وێت، به‌ڵام له ئیسلامدا بۆ ئازادی بیر‌و ڕا ووشه‌ی(الاختیار) مورادفی ئازادی بووه، چونکه ووشه‌ی الحریه له زمانی عه‌ره‌بیدا به مانای خێر‌و چاکه هاتووه! وه‌ك ده‌ڵێن (فالساعي الی الخیر بحریه هو الانسان المالک لحق الاختیار).
پاشان له سه‌رده‌می نوێ‌دا ئه‌و قوتابخانه ئه‌قڵانیه‌تانه‌ی که سه‌رله نوێ دامه‌زرانه‌وه، له‌سه‌ر ده‌ستی محمد عبده، جه‌ماله‌ده‌ینی ئه‌فغانی، کواکبی، ئیقباڵ..هتد، به‌ڵام ئه‌م نوێ بوونه‌وه جیاواز تربوو له سه‌رده‌مه‌کانی تر له ئه‌قڵانیه‌ت، چونکه داگیرکه‌ری ئیستبدادی به هێزی سه‌ربازیه‌وه هاته ناو جیهانی ئیسلامی.
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی عيلمانی ئه‌وه‌یه له ووڵاتی ئێمه‌دا ده‌یه‌وێت به چاوی شارستانیه‌تی ئه‌ورپا که ئێستا دامه‌زراوه له‌گه‌ڵ شارستانیه‌تی ئیسلامدا به‌خورد بکات..!
له‌سه‌ر ئه‌قڵانیه‌ت، بێ ڕه‌چاوکردنی ره‌هه‌نده‌کانی شارستانیه‌ت، مه‌حاڵه بتوانرێت ئه‌قڵانیه‌تی ئه‌ورپا به‌سه‌ر ووڵاتانی ئیسلامی و خه‌ڵکی موسڵمان په‌خش بکرێت، چونکه شۆڕشی گه‌لانی تر بۆ ئازادی بیر‌و باوه‌ڕیان بووه، به‌ڵام له جیهانی ئیسلامی کێشه‌که له‌سه‌ر بیر‌و بۆچوون ئاین نه‌بووه، ئه‌وه‌نده‌ی که شارستانیه‌تی تر وویستویانه داگیرمان بکه‌ن ئه‌وان وویستویانه بیری خۆیان بچه‌سپێنن، خه‌ڵکی موسڵمان شۆڕ‌شیان نه‌کردوه دژی ئاینی ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ی داوای ئازادی بیر‌و بۆچون رای ئازاد بکه‌ن، یاخود بۆ ئازادی بۆ فه‌رهه‌نگه‌کانی تری ژیان تێڕابمێنیت زۆر به ده‌گمه‌ن ده‌بینی له جیهانی ئیسلامی‌دا شۆڕشێك کرابێت بۆ ئازادی بیر‌و باوه‌ڕ، ئه‌گه‌ر بڵێم هه‌ر نه‌بووه له‌و‌انه‌یه زیاده‌ره‌وییم نه‌کردبێت، ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی زۆری شۆڕشه‌کانی ناو جیهانی ئیسلامی.. ئیسلامیان کردۆته پێشه‌نگ و ئایدۆلۆژیا بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی و سیاسی و ئازادیه‌کان به‌گشتی، به‌ڵام ده‌کرێت به درێژایی مێژوو له ناو جیهانی ئیسلامی‌دا ململانێ له نێوانی ئه‌مه‌وی و عه‌باسی، موه‌حدین و مورابطین، عوسمانی و صه‌فه‌وی ،خواریزمی و غوری، هه‌بێت بۆ ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیان زیاد بکه‌ن، هه‌موو هه‌ر هه‌مان ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامیان پێشکه‌ش به‌خه‌ڵکه‌کانیان کردوه بێجگه له قورئان و سوننه‌ت شتێکی تازه‌یان نه‌داوه به‌خه‌ڵکی هه‌موو خه‌ڵکه‌کانیش ڕازی بوون به‌و ئیسلامه، چونکه له‌گه‌ڵ فیطره‌ت و بیر‌و بۆچونیان گونجاو بووه وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانی داونه‌ته‌وه؛ له ئیسلامدا هه‌موو ئه‌قڵانیه‌تێك مه‌رغوب نیه
ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان به ئه‌قڵانی ده‌زانن گرنگه له کۆتاییدا ئاله‌م جۆره که‌سه‌نه نه‌بن..
وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿١٠﴾
(ئینجا به حه‌سره‌ته‌وه) ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێمه گوێمان بگرتایه‌و بیر‌و هۆشمان به‌کار بێنایه نه‌ده‌بووینه نیشته‌جێی دۆزه‌خ...
فَاعْتَرَفُوا بِذَنبِهِمْ فَسُحْقًا لِّأَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿١١﴾
(به‌ناچاری و خه‌جاڵه‌تییه‌وه) دان به گوناهو تاوانی خۆیاندا ده‌نێن، جا ئیتر نیشته‌جێکانی دۆزه‌خ له‌ولاوه‌تر چن.
أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَى قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا ﴿٢٤﴾
ئایا ئه‌وه بۆچی ئه‌وانه وردبینی له قورئاندا ناکه‌ن و گوێی بۆ ناگرن؟! یا ئه‌وه‌یه دڵه‌کانیان له ئاستی ڕاستیدا قفڵ دراوه؟!
که‌واته لێره‌شدا ئه‌وه باشتر ڕوون ده‌بێته‌وه باخه‌ڵکێکیش ئه‌قڵی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌دڵیه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرت توانای ڕاڤه‌کردنی قورئانی نی یه، ئه‌گه‌رچی زمان زانی عه‌ره‌بی بێت و ده‌یان ناوی زل و دێی وێران له‌خۆی بنێت، وه‌ک ده‌ڵێن:پسپۆڕ و شاره‌زا له‌بواری ئیسلامی سیاسی و یاخود له ئیسلامیات شاره‌زایه‌و یان پرۆفیشوناڵه له بیری ئیسلامی دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ڕاستیدا دڵی قفڵی لێدرابێت ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ دا به‌راورد ده‌کرێن وه‌ک خوای گه‌وره پێناسه‌یان ده‌کات و ده‌فه‌رموێت:
أَمْ تَحْسَبُ أَنَّ أَكْثَرَهُمْ يَسْمَعُونَ أَوْ يَعْقِلُونَ إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا ﴿٤٤﴾
ئایا واده‌زانیت زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕاستیه‌کان ده‌بیسن، یا بیر‌و هۆشیان ده‌خه‌نه کار؟ ئه‌وانه هه‌روه‌ک ماڵات وان، به‌ڵکو گومڕاتریشن.
به‌روار: 02/03/2015
بینین: 1098
|