پەروەردەی دەرون
  پێنج لە سودەكانی بەشداری پێكردنی خوێندكار لەگفتوگۆكانی نێو پۆل دا
احمد حبیب محمد
  و / لە ئینگلیزی یەوە 

بەشی یەكەم                 
                   
1- بەشداری كردن ئارەزوو بۆ بابەتەكە زیاد دەكات : 
 زۆر ناڕەحەتە  كەوا بكەی  لەخوێندكار  سەرنج و بیری  هەمیشە  لای  وانەكەبێت  لەكاتێكدا هەموو ئەوەی  كەئەوان  دەیبیستن  تەنها پڕۆفیسۆر بێت قسەبكات .ئەمە وا دەكات  كە دەنگێكی تر ببیستێت یاخودگوێی  لەوەڵامێكی تربێت یان بۆچوونێكی  دیە .

2-بەشداری كردن وا دەكات لەقوتابی  سەرقاڵی وانەكەبێت :
پرسیارێكی  گونجاوەو پێدەچێت بیروهۆشی خوێندكار  بجوڵێنێ‌  و وای لێبكات كەئەو پرسیارە بۆ دەكرێت  ( مەبەست چی یە لەو پرسیارە ) ، وا دەكات لەخوێندكار  بیربكاتەوە، وەهەوڵ بدات  لایەنەكانی بابەتەكە پێكەوە گرێ‌  بدات ، سودەكەشی  زیاترلەو كاتەدا دەردەكەوێت  كەمامۆستا یاری  بەپرسیارەكان بكات  و بەچەند شێوازێك هەمان پرسیار بكات .

3-بەشداری  كردن پوختەیەكی  بابەتەكە  دابین دەكات بۆ مامۆستا :
كاتێك خوێندكار وەڵامی  پرسیارێك  دەداتەوە یاخود هەوڵ دەدات  ڕوونكردنەوەیەك  پێشكەش بكات  ، لەمیانەی ئەمەوە  مامۆستا ڕێژەی  تێگەیشتنی  خوێندكاری بۆ دەردەكەوێت  وەدەتوانێت هەڵەكانی بۆ ڕاست بكاتەوەو  ئەگەر زیادەیەك پێویست بوو زیادی بكات .

4-بەشداری كردن پوختەیەكی  بابەتەكە  دابین دەكات ب خوێندكار :
كاتێك مامۆستا  پرسیار  ئاراستە دەكات یا بەپێچەوانەوە  داوا دەكات  لەخوێندكار  زانیاری  لەسەر بابەتێك  بخاتەڕوو بەم كارە ڕێ‌  دەدات  بەخوێندكار  شتێك  لەگرنگی  هەندێك  بیرۆكەو  زانیاری  بۆ دەركەوێت .

5-بەشداری كردن دەتوانرێت  بەكاربهێنرێت  بۆ بەرزكردنەوەی ڕادەی خۆ ئامادەكردن  (ڕێژەی ئامادەكاری ):
ئەگەر وانەبێژ بەبەردەوامی و  بەڕێك و پێكی لێپرسینەوە لەگەڵ خوێندكاران بكات  و پرسیاریان ئاراستە بكات دەربارەی بابەتی خوێندنەوە یاخود ئەوەی  كەلەوانەی پێشوودا  بەشێوەی  تێبینی نووسیویانە ، ئەمە وا دەكات لەخوێندكار  كەخۆی ئامادە بكات  پێش ئەوەی  بێتەنێو بابەت .  


سەرچاوە : 
By : Maryellen Weimer, PhD in Teaching  and Learning

به‌روار: 08/05/2015
بینین: 1650